ئايا ئێوه‌ش له كاتي سترێسدا زۆر ده‌خۆن؟
هه‌ندێك كه‌س بۆ شاردنه‌وه‌ي رێژه‌ي سترێس و دڵه‌ڕاوكێيان روو له زۆر خواردن ده‌كه‌ن.
كاردانه‌وه‌ي ده‌رووني مرۆڤ بۆ رووداوه‌كاني ژيان، ره‌هه‌ندي فراوان و ئاڵۆزي هه‌يه. كۆمه‌ڵێك روو له خه‌ڵوه‌ت ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێكي تريش به هاوار و فرياد خۆيان ده‌رووني خۆيان خاڵي ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام سه‌ير له‌وه‌دايه كه كۆمه‌ڵێكيش په‌نا بۆ خواردن ده‌به‌ن و له كاتي سترێسدا به جۆرێكي ناهاوسه‌نگ ده‌ست به خواردن جۆره‌كاني خۆراكي ده‌كه‌ن.
ئه‌م په‌نا بردنه به خواردنه‌ش ده‌بێته هۆي قه‌ڵه‌وي و زۆر بووني كێشيان. ئه‌وانه چێژ له خواردن وه‌رناگرن، به‌ڵكو خواردني خۆراكيه‌كان به فاكته‌رێك بۆ هه‌ڵاتن له هه‌سته ناخۆشه‌كان و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بينن.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌م قه‌ڵه‌ويش ده‌بێته هۆي زۆر بووني سترێس و ئاكامه‌كاني. گۆڕيني شێواز و په‌يوه‌ندي له‌نێوان ژيان و قه‌ڵه‌وي چه‌ندين ره‌هه‌ند له‌خۆ ده‌گرێت. شڵه‌ژان و سترێس ده‌بێته هۆي گۆڕيني ره‌فتاري مرۆڤ و خه‌مۆكي كه چاره‌سه‌ريه‌كه‌ي ئه‌ركي پسپۆڕاني ده‌روونناسيه.
ئه‌وه‌ش پێويستي به‌وه هه‌يه كه ئه‌و كه‌سه سترێس له خۆي دوور بخاته‌وه به په‌يڕه‌و كردني ته‌كنيكه‌كاني بواري ده‌روونناسي تا بتوانێت شێوازي ژياني بگۆڕێت به گرنگيدان به به‌شي ره‌فتاري و نه‌هێستني سترێس وگۆڕيني خوڵق و خو و چاره‌سه‌ري قه‌ڵه‌وي.
په‌يڕه‌و كردني سيستمێكي خۆراكي و وه‌رزش كردني تايبه‌ت به بێ گرنگيدان به به‌شي ره‌فتاري و گۆڕێني خوڵق و خو و نه‌هێشتني سترێس، رێگه‌ي چاره‌سه‌ري قه‌ڵه‌وي به‌لاڕێدا ده‌بات. ئه‌مه‌ش به راوێژي پسپۆڕي ده‌رووني ده‌بێت.