حه‌ساده‌ت
چيرۆکي به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ي ئه‌قڵي هێشامي کۆڕي حه‌که‌م
به پێي لێ گێڕانه‌وه‌ي کتێبي کافي هاتوه که ، کۆێيک له هه‌ڤاڵاني پێشه‌وا سادێق « سلام الله عليه » له خزمه‌تي ئه‌وان بوون . حه‌زره‌ت ڕووي کرده هێشامي کۆڕي حه‌که‌م که هێشتا لاوێکي تازه پێ گه‌يشتو بوو وه داواي لێ کرد که چيرۆکي خۆي له گه‌ڵ عه‌مرۆي کۆڕي عه‌بيد باس بکات . هێشامي کۆڕي حه‌که‌م سه‌ره‌تا له خزمه‌تي پێشه‌واي هه‌شته‌م ڕووي نه‌بوو قسه باکت و باسي بکات و دواي ئه‌وه که پێشه‌وا دووپاتي کرده‌وه گۆتي : ڕۆيشتمه مزگه‌وتي به‌سره بۆ دانيشتني ده‌رسي عه‌مرۆي کۆڕي عه‌بيد .
دانيشتنێکي پڕ له خه‌ڵکي بوو وه خه‌ڵکي يه‌که يه‌که پرسياريان لێ ده‌کرد . منيش چوومه نێو دانيشتنه‌که و خۆم گه‌ياند به عه‌مرۆي کۆڕي عه‌بيد وه‌کوو خه‌ڵکه که له سه‌ر ئه‌ژنۆم له به‌رده‌ميا دانيشتم و دواي ئه‌وه گۆتم : ئه‌ي پياو زۆر زانا ، من پياوێکي غه‌ريبم ، ئيزن بده‌ن پرسيارێکتان لێ بکه‌م ؟ گۆتي بێژه . گۆتم ئايا تۆ چاوت هه‌يه ؟ ئه‌و پێکه‌ني و ئه‌وانه‌ش له‌وێ بوون هه‌موو پێکه‌نين و مه‌سخه‌ره‌يان پێ کرد . به‌ڵام من گۆتم : پرسياره‌کاني من به‌م شێوه‌يه . ئه‌ويش گۆتي : ئه‌گر چي پرسياره‌کانت بێ ئه‌قڵانه‌ن ، به‌ڵام وڵآميان ئه‌ده‌مه‌وه . دواي ئه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌نداماني له‌شي و شێوه‌ي کاري ئه‌وان پرسيارم کرد . گۆتم لووتيشت هه‌يه ؟ گۆتي : ئه‌رێ ؛ بۆني پێ ئه‌که‌م . گۆتم : ده‌ميشت هه‌يه ؟ گۆتي ئه‌رێ ؛ مه‌زه‌ي پێ ئه‌که‌م . گۆتم گوێت هه‌يه ؟ گۆتي ئه‌رێ ؛ پێيان ده‌نگه‌کان ئه‌بيسم .
گۆتم دڵيشت هه‌يه ؟ گۆتي : ئه‌رێ . گۆتم به‌و چ ده‌که‌ي ؟ گۆتي : به‌و هه‌ر شتێک له ڕێگاي ئه‌ندامه‌کان و هه‌ستم بچێته نێو له‌شم ، لێم حاڵي ئه‌بێ . گۆتم : مه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌کان و هه‌ستت ، تۆ له دڵت بێ نياز ناکه‌ن ؟ گۆتي نا ، گۆتم : چۆن بێ نيازت ناکه‌ن له حاڵێکدا هه‌موو بێ عه‌يبن و کاري خۆيان ئه‌که‌ن ؟ وڵامي داوه : گۆتي : کۆڕي چاک کاتێ ئه‌م ئه‌ندامانه له شتێ که بۆني پێوه ئه‌که‌ن يان ئايبيسن يان ده‌يبينن يان ده‌يچێژن ، گۆمان ده‌که‌ن ، بۆ لا بردني ئه‌و گۆمانه ده‌گه‌ڕنه‌وه لاي دڵ بۆ ئه‌وه‌ي گۆمانيان نه‌مێنێت و بگه‌نه يه‌قين .
هيشام گۆتي : گۆتم به‌و که وابوو خواي گه‌وره دڵي بۆ لابردني گۆماني هه‌ست درۆست کردوه ؟ گۆتي ئه‌رێ . گۆتم چۆن خواي گه‌وره هه‌سته‌کاني تۆي بێ پێشه‌وا نه‌هێشتوه بۆ لابردني گۆماني ئه‌وان و به‌ڵام ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌ي بێ پێشه‌وا هێشتوه تاکوو سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشواو بن و تووشي کێشه و دووبه‌ره‌کێ بن چۆن پێشه‌واێيکي بۆ دياري نه‌کردوون تا له گۆمان و سه‌ر لێشێواوي ڕزگاريان بکات ؟ لێره‌دا بوو که عه‌مرۆي کۆڕي عه‌بيد بێ ده‌نگ بوو و وڵامي نه‌داوه که قۆرئان پێشه‌وايه . دواي ئه‌وه ڕووي کرده من و گۆتي : تۆ هێشامي کۆڕي حه‌که‌مي ؟ دواي ئه‌وه باوه‌شي کرد به مندا و له جێگاکه‌ي خۆي داينام و خۆي له‌وێ هه‌ستا و شتێکي نه‌گۆت تاکوو من هه‌ستام .
له‌م کاته‌دا پێشه‌وا سادێق « سلام الله عليه » بزه‌ێيکي کرد و فه‌رمووي : ئه‌ي هێشام ، چ که‌سێ ئه‌مه‌ي فێر کردي ؟ گۆتم : ئه‌مانه ئه‌و شتانه بوون که له ئێوه فێر بووم و ڕێک و پێکم کرد . حه‌زره‌ت فه‌رمووي : سوێند به خوا ئه‌مانه ڕاستێيکن که له سۆحۆفي ئيبراهيم و مووسا هاتون .