ئه‌و سودانه‌ي واده‌كات گه‌نمه‌شامي بخوێت
زۆرێك له‌خه‌ڵكي ئاره‌زوي خواردني گه‌نمه‌شاميان هه‌يه به‌تايبه‌تي منداڵان، هاوكات ده‌چێته پێكهاته‌ي زۆرێك له‌خواردنه‌كانه‌وه‌و چه‌ندين سودي هه‌يه بۆجه‌سته‌ي مرۆڤ، سايتي لايڤ هاك تيشكي خستۆته سه‌رگرنگترين سوده‌كاني ئه‌ودانه‌وێڵه‌يه:
1. ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ريشاڵي خۆراكي‌و تواناي شيبونه‌ويان هه‌يه به‌ئاساني‌و كۆئه‌ندامي هه‌رسكردن له‌چه‌ندين گرفت دورده‌خاته‌وه.
2. به‌هۆي بوني رێژه‌يه‌كي زۆر له‌ترشي فۆليكه‌وه مرۆڤ له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ دورده‌خاته‌وه.
3. به‌سه‌رچاوه‌يه‌كي به‌هێزي دژه‌ئۆكسيد ئه‌ژمارده‌كرێت‌و ده‌توانێت له‌شێرپه‌نجه بمان پارێزێت.
4. يارمه‌تي رێكخستني شه‌كره‌ي خوێن ده‌دات‌و له‌نه‌خۆشي شه‌كره‌دورمان ده‌خاته‌وه.
5. بوني ڤيتامين B و پێكهاته‌كاني سيامين‌و نياسين، پارێزگاري له‌ته‌ندروستي مێشك ده‌كات‌و فرمانه‌كاني چالاك ده‌كات.
6. رێژه‌يه‌كي زۆر ڤيتامين Eتێدايه‌و پارێزگري له‌ته‌ندروستي جه‌سته‌ده‌كات.
7. فسفۆڕو مه‌گنيسيۆمي تێدايه زۆرپێويستن بۆگه‌شه‌ي منداڵان وپارێزگاريكردن له‌ته‌ندروستي ئێسكيان‌و فرمانه‌كاني گورچيله .
8. خواردني گه‌نمه‌شامي ده‌بێته‌هۆي به‌هێزكردني قژو پێستي ده‌موچاو، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده‌ي بيتاكارۆتين.
هاوڵاتي