• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2195
  • سێ شەممه 5/1/1393
  • رۆژژمێر :

دروستكردني دەرمان لەقاوە بزانە بۆ چي نەخۆشيەكە؟

پێي راپۆرتێكي ئاژانسي ئەسوشيتەيد پرێس لەئێستادا توێژينەوەيەكي فراوان بەمەبەستي دەرخستني ئاستي كاريگەري حەبي دروستكراو لەقاوە لەسەر كەم كردنەوەي جەڵتەي دڵ و تەندروستي دڵ ئەنجامدەدرێت و، ئەو توێژينەوەيە لەئەمريكا كاري لەسەر دەكرێت و زياتر لە 18 هەزار كەس بەشدارن تێيدا و بۆ ماوەي 4 ساڵ بەردەوام دەبێت.

توێژينەوەكە بەگەورەترين و فراوانترين توێژينەوەي  دادەنرێت كە لەسەر كاريگەريەكاني كاكاو و قاوە ئەنجامدرابێت، بەڵام پێشتر چەند توێژينەوەيەكي سنوردار لەو بوارەدا ئەنجام دراون و سەرجەميان سەلماندويانە كە قاوە كاريگەري باشي لەسەر ئاستي فشاري خوێن و كۆرسترۆل هەيە و، زۆر تەندروستيشە بۆ دڵ بەشێوەيەكي گشتي، لەبەشێكي ديكەي ئەو توێژينەوە گەورەيەدا هەوڵ دەدرێت بزانرێت ئاخۆ ڤيتامين و وزە بەخشەكان كاريگەريان لەسەر پارێزي لەتوشبون بە گرێ شێرپەنجەييەكان هەيە ياخود نا.

 

پێي راپۆرتێكي ئاژانسي ئەسوشيتەيد پرێس لەئێستادا توێژينەوەيەكي فراوان بەمەبەستي دەرخستني ئاستي كاريگەري حەبي دروستكراو لەقاوە لەسەر كەم كردنەوەي جەڵتەي دڵ و تەندروستي دڵ ئەنجامدەدرێت و، ئەو توێژينەوەيە لەئەمريكا كاري لەسەر دەكرێت و زياتر لە 18 هەزار كەس بەشدارن تێيدا و بۆ ماوەي 4 ساڵ بەردەوام دەبێت.

 لەو توێژينەوەيەدا بەشێوەيەكي رۆژانە 2 حەبي دروستكراو لەپێكهاتەكاني قاوە بۆ ماوەي 4 ساڵ دەدرێت بەبەشێك لەبەشدار بووان، بەشێكي ديكەي ئەو كەسانەي تاقيكردنەوەكەيان لەسەر ئەنجام دەدرێت رۆژانە ڤيتامين و وزەبەخشي تايبەتيان پێدەدرێت.

ته‌ندروستي

SNN