• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 182
  • سێ شەممه 5/1/1393
  • رۆژژمێر :

پەتاتەي سورەوەکراو زۆر زيانبەخشە

 

پەتاتەي سورەوکراو يەکێکە لەو خواردنە خێرايانەي کە کەسانێکي زۆر ئارەزووي دەکەن و دەيخۆن بەتايبەتي منداڵان، بەڵام ئەم خۆراكه‌ به‌و جۆره‌ زيانەکاني زياتره‌ لە سوودەکاني، بۆيە لێرەدا زيانەکاني دەخەينە بەرچاوتان بۆ ئه‌وه‌ي لێي دوور بکەونەوە.

بەهۆي ئەوەي لە کاتي ئامادەکردنيدا واتە سورکردنەوەيدا رۆنێکي زۆري بۆ بەکاردێت  (بەتايبەتي ئەو رۆنانەي کە ناتوێنەوە) ئەم رۆنە هەڵدەمژێت و لە کاتي خواردنيدا دەچيتە جەستەي کەسەکەو دەبێتە هۆي توشکردني بە نەخۆشييەکاني دڵ و شەکرەوە شێرپەنجە.

هەروەها ئەم رۆنە دەبێتە هۆي گيراندني لولەکاني خوێن و بەمەش رێژەي چەوري لە لەشدا زياد دەکات و کەسەکە تووشي نەخۆشي کۆڵسترۆڵ دەکات.

هەروەها بەهۆي ئەوەي رێژەيەکي زۆر لە مادەي کاربۆهيدراتي تێدايە زۆر خوارني دەبێتە هۆي زياد بووني کێشي کەسەکە.

وەک ئاشکرايه‌ ئەم خواردنە هۆکاري سەرەکييە بۆ تووش بوون بە زۆربەي نەخۆشيەکان بۆيە شارەزايان بە بۆمبێکي تەوقيتکراو ناوي دەبەن و ئامۆژگاري کەسەکان دەکەن دوور بکەونەوە لە خوارني.

خەندان-