مهترسيهکاني سه‌رچاوه گرتوو له تاوان و پاساو داني تاوان
زۆر جار وتوومه به لاوه‌کان وه ئيستاش سفارشتيان پێ ئه‌که‌م که ئاغه و خاتوون ! تووشي تاوان نه‌بن ، تاوان ژيان له نێو ده‌بات . تاوان دنيا و دوا ڕۆژي مرۆڤ به با ده‌دا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به گوێم ناکه‌يت و تووشي تاوان ده‌بێ ، لاني که‌م تێکۆشه بۆ ئه‌وه‌ي نهکهويته به‌ره‌و خوارکهي تاوان و عادهتي پێ نه‌که‌ي . زۆر خراپه که مرۆڤ عاده‌ت بکات به تاوان کردن و درۆ بکات . هێندێ که‌س کردوويانه به عاده‌ت که درۆ بکه‌ن .
چونکوو مرۆڤ وه‌کوو ماشينێک وايه که له به‌ره‌و خوارکهدا ترمۆزي نه‌مابێ ، به‌ره‌و خوار ده‌ڕوات و هه‌م خۆي و هه‌م دانيشتواني ئه‌و ماشينه هه‌مووي له نێو ده‌بات . بۆ جارێکي تر سفارشت ده‌که‌م که ئه‌گه‌ر تووشي تاوان ده‌بن و له به‌ره‌و خوارکهي تاواندان و خۆتان به تاوان گرتوه ، وريا بن که پاساي نه‌ده‌ن . ئه‌م پله زۆر مه‌ترسي داره و ده‌بێته هۆي کۆفر .
جرج جرداقي مه‌سيحي له کتێبي « الامام علي صوت العدالة الانسانيّه » ڕهستهێيکي جواني هه‌يه که ده‌ڵێ : مرۆڤ هێندێ جار واي لێ دێت که له نێو ماڵي خوادا دۆستي خوا بۆ ڕه‌زاي خوا ده‌کۆژێت !
ئيبني مۆلجهم حه‌زره‌تي عه‌لي« سلاماللهعليه » دهناسي و ده‌يزاني که دۆستي خوايه ، به‌ڵآم خوا نه‌کات که مرۆج بکه‌وێته باري سهرخهري ، خۆ خوازي ، خۆ به‌زل زاني يان يه‌کێکي تر له کرده‌وه خراپه‌کان ، ده‌بنه هۆي ئه‌وه که مرۆڤ ده‌س بداته کرده‌وه‌ي مه‌ترسيدار و ببێته هۆي له نێو چووني خۆي و که‌ساني تريش .
زاڵ بووني کرده‌وه خراپه‌کان به سه‌ر مرۆڤدا ، ده‌بێته هۆي ئه‌وه که بۆ ڕه‌زاي خوا غه‌يبه‌ت بکات ! بۆ ڕه‌زامه‌ندي خوا تۆمه‌ت بار بکات ! بۆ ڕه‌زامه‌ندي خوا خراپه به خه‌ڵکي بێژێت و سووکايه‌تي بکات ؛ له حاڵێکدا سووکايه‌تي به بڕوادار ، شه‌ڕه له گه‌ڵ خوادا : « مَنْ أَهَانَ لِي وَلِيّاً فَقَدْ بَارَزَنِي بِالْمُحَارَبَة »
خواي گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ئه‌گه‌ر که‌سێک سووکايه‌تي به بڕوادارێ بکات ، وه‌کوو ئه‌وه وايه که له گه‌ڵ من به شه‌ڕ بێت ؛ به‌ڵام بڕێ جار که‌سێ خۆي گرتوه به تاوان کردن و که‌وتوه‌ته لێژايي تاوان . ئافره‌ت به و مێرد به ئافرهتهکهي سووکايه‌تي ده‌کات و زهخمي زماني لێده‌دات و ئيدعاي شێعهييش ده‌کات !