• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 412
  • شەممه 2/1/1393
  • رۆژژمێر :

تا تيشکي خۆر زياتر لێت بدات کەمتر قەڵەو دەبيت

هەندێک لەو خواردنانەي کە بە هۆکاري کێش دابەزاندن هەژمار ده‌كرێن، رەچەتەيەکي گونجاو نين  و هەرس خاو دەکه‌نەوە لە جەستەدا، بۆ ئەو مەبەستە پسپۆڕان دەڵێن تا تيشکي خۆر زياتر لێت بدات، کەمتر قەڵەو 

دەبيت.

خەديجە يێني جيک، پسپۆڕي بواري کێش دابەزاندن دەڵێت: زۆربەي  زۆري هاوڵاتيان بە شێوازێکي هەڵە، هەوڵي کێش دابەزاندن دەدەن چونکە هەندێک خواردن بۆ کێش کەمکردنەوە بەکار دەهێنن کە لە ڕاستيدا 

دەبێتە هۆي خاوکردنەوەي مێتابۆليزمي لەش.

ئاماژەي بەوەشدا کە يەکێک لە باشترين هۆکارەکاني دابەزاندني کێش چوونە بەر تيشکي خۆرە، چونکە لە کاتي بەرکەوتندا بە تيشکي خۆر، هۆڕمۆني [سێرۆتۆنين] کە پێشي دەوترێت هظ¶ڕمۆني دڵخۆشي دەڕێژرێت

لەلايەن جەستەوە و بەم جۆرەش مێتابۆليزمي لەش خێراتر کار دەکات.

پسپۆڕي ناوبراو وتيشي: بە گشتيي ئەو كێشه‌ي کەسێک لە وەرزي هاويندا دايده‌به‌زێنێت، بەداخەوە لە وەرزي زستاندا بەدەستي دێنێتەوە،  وەک دياريشە لە وەرزي زستاندا قەڵەو دەبنەوە، ئەمەش هۆکارەکەي بۆ 

ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕۆژەکاني وەرزي هاوين درێژترە و خه‌ڵكي زياتر دەچنە بەر تيشکي خۆر، بەم شێوەيەش مێتابۆليزمي لەش لە هاويندا خێراتر دەبێت.

هەربۆيە شارەزاياني ئەم بوارە ئامۆژگاريمان دەکەن بەوەي کە لە زستاندا بە ڕۆژ و لە بەر تيشکي خۆردا وەرزش بکەين و کاتەکاني خەومان کەم بکەينەوە.

خەندان لايف