ئه‌وانه كه‌متر دووچاري جه‌ڵته ده‌بن
رۆژانه زۆربه‌ي ئه‌و خێزانانه به‌هۆي كه‌مخوێني ژه‌نه‌تيكي منداڵه‌كانيان سه‌رداني پزيشك ده‌كه‌ن و نيگه‌رانن. به‌ڵام خراپ نييه بزانن كه ئه‌وانه‌ي به رێژه‌يه‌كي كه‌م تووشي تالاسيماى كه‌م بوون ژيانێكي سروشتيان هه‌يه، له به‌رامبه‌ر جه‌ڵته‌دا شانسي زۆرتريان هه‌يه.
به بڕواي پسپۆڕان، نه‌خۆشاني تالاسيماى كه‌م به‌رگري له‌شيان له به‌رامبه‌ر مه‌لاريا زۆرتره و سه‌لمينراوه كه جه‌ڵته‌ي دڵيش كه‌متر له‌وانه‌دا روو ده‌دات.
ئاماره‌كان ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه كه له هه‌ر 100 كه‌س، 5 كه‌سيان دووچاري ئه‌م كه‌مخوێنيه ده‌بن.
پێويسته ئه‌وانه‌ي تووشي تالاسيما ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا هاوسه‌رگيري نه‌كه‌ن كه هه‌مان نه‌خۆشيان هه‌يه، چونكه دواي منداڵ بونياندا منداڵه‌كانيان دووچاري تالاسيماي ماژور ده‌بن.
ئه‌وانه‌ي تووشي كه‌مخوێني بۆماوه‌يي بوون زوو هيلاك ده‌بن، به‌ڵام پێويست به پێداني خوێن به ده‌رزي نييه، چونكه ئه‌م ده‌رمانانه زيان به له‌ش ده‌گه‌يه‌نن.
ئه‌وانه‌ي كه پێيان باش نييه كه ده‌رمان بۆ منداڵه‌كانيان به‌كار بێنن، ده‌توانن سه‌وزه‌كان به‌كار بێنن، چونكه سه‌وزه‌كان گرنگترين سه‌رچاوه‌ي ئه‌سيد فوليكه.