له‌كاتي نانخواردن چي بخۆين، دۆ يان خواردنه‌وه گازداره‌كان؟
زۆربه‌ي خه‌ڵك پێيان خۆشه له‌گه‌ڵ نانخواردندا خواردنێكي ديكه بۆ چێژ وه‌رگرتن بخۆن وه‌ك ماست يان دۆ يان خواردنه‌وه گازداره‌كان.
خواردنه‌وه گازداره‌كان به‌هۆي زيانه‌كانيان نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك بير له خواردنه‌وه‌يان بكه‌نه‌وه. لێره‌دا ته‌نيا ماست و دۆ وه‌ك خواردنێكي ته‌ندروست ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر كێشه‌ي هه‌رس كردنتان هه‌يه نابێت هيچ يه‌كێك له‌وانه بخۆن. ئه‌وانه‌ي كێشه‌ي هه‌رس كردنيان نييه، ترشه‌ڵۆكي كۆئه‌ندامي هه‌رسيان به‌هێزه و ده‌توانێت كاليسيۆمي ناو ماست هه‌رس ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ي كێشه‌ي هه‌رس كردنيان هه‌يه ئه‌م ترشه‌ڵۆكه كه‌متره و به خواردني ماست و دۆ له‌گه‌ڵ خوادرنه‌كان كێشه‌كه‌يان زۆرتر ده‌بێت، چونكه كاليسيۆمي ناو ماست پرۆسه‌ي ژماره‌يه‌ك له هۆرمونه‌كان و ئه‌نزيمه‌كاني كۆئه‌ندامي هه‌رس چالاك ده‌كات. بۆيه پێشنياري ئه‌وه ده‌كرێت كه به گشتي 30ـ 45 خوله‌ك به‌ر يان دواي نانخواردن ماست و دۆ بخۆن.
خواردنه‌وه گازداره‌كان به‌هۆي زيانه‌كانيان نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك بير له خواردنه‌وه‌يان بكه‌نه‌وه. لێره‌دا ته‌نيا ماست و دۆ وه‌ك خواردنێكي ته‌ندروست ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وانه‌ي كێشه‌ي كه‌مخوێنيان هه‌يه باشتره هيچ يه‌كێك له ماست و شير و دۆ له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كان نه‌خۆن.
جگه له كاتي نانخواردن ده‌توانن ماست بخۆن رۆژانه به رێژه‌ي 2ـ 3جار چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به كاليسيۆم و پێويسته بۆ ته‌ندروست له‌ش.
دۆش نيوه‌ي تايبه‌تمه‌ندي ماستي هه‌يه بۆ له‌ش ، به‌ڵام نابێت زياده‌ڕۆيي له خواردنيدا بكرێت، چونكه ده‌بێته هۆي قه‌ڵه‌وي.
nrt2