ئايا شه‌رێعه‌تي ئيسلام ته‌واوتريني شه‌رێعه‌ته ئاسمانيه‌کانه ؟
پێشه‌کي :
له گه‌ڵ کتێبي « تفسير آيات مشکله » ئاشنا ببين :
له‌م دواييانه‌دا کتێبێک له شاري ته‌ورێز به‌م ناوه « تفسير آيات مشکله » چاپ کراوه و بڵاو بووه ، به‌ڵامي به‌سي زۆري ئه‌و ئايه‌تانه که له‌و کتێبه‌دا هاتووه به هيچ شێوه ئايه‌تي مۆشکێڵه نين ، و بڕێکيشي بۆ سه‌پاندني بڕواي تايبه‌تي نووسه‌ره به سه‌ر خوێنه‌ره‌کانا ، و به‌شێکي بچووکيشي که « آيات مشکله » له نێويا جێگره ، به جواني تاو توێ نه‌کراوه .
بێ گۆمان ئه‌م کتێبه ده‌بێته هۆي لاداني ئه‌و که‌سانه‌ي که ده‌يخوێنن له بڕوا و ڕێبازدا له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌وه‌ي که خوێنه‌ر له کۆتايي خوێندنه‌وه‌ي ئه‌م کتێبه‌دا پێي ده‌گات و ئاکامي لێ وه‌ر ده‌گرێ ئه‌مه‌يه که :
- پێغه‌مبه‌ران مه‌عسووم نه‌بوون ، بڕێ جار تووشي نافرماني خوا بوون و نافرمانيان کردوه .
- هيچ کات خوا له قۆرئاندا خۆشه‌ويستي ئالي به‌يت و خزمي پێغه‌مبه‌ري نه‌کردوه‌ته ئه‌رکي سه‌رشاني ئێمه .
- ئايه‌تي : ( اليوم اکملت لکم دينکم ) سه‌باره‌ت به عه‌لي نه‌هاتوه .
- وتاري به ناوبانگي سدێقه‌ي تاهێره ( س .خ ) ڕاست نيه و درۆست کراوه به ناو ئه‌و .
- و ...
له سه‌ر ئه‌م کتێبه و ئه‌م نووسراوانه بڕێ له دۆستان داوايان لێ کردم که سه‌باره‌ت به‌م کتێبه شتێک بنووسم به‌م بۆنه‌وه پێويستم زاني که شتێک له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه نه‌به‌خشراوانه‌ي که نووسه‌ري ئه‌م کتێبه کردوويه‌تي ، شتێک بنووسم و وڵامي وته‌کاني بده‌مه‌وه .
***
( إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلاَمُ ) ( ئالي عێمران ، ئايه‌تي 19 )
" بێ گۆمان ئايين له لاي خوا هه‌ر ئه‌و ئاييني ئيسلامه " .
جێ باس نيه که بانگه‌شه‌ي هه‌موو پێغه‌مبه‌راني ، پيشوو بۆ پێغه‌مبه‌ري خۆيان ، له سه‌ر دوو بنه‌ما بووه :
هه‌وه‌ڵ : يه‌کتا په‌ره‌ستي .
دوه‌م : بڕوا به ڕۆژي دوايي که جێگاي سزاي کرده‌وه‌کاني مرۆڤه .
ئه‌م دوو بابه‌ته بنه‌ماي هه‌موو بانگه‌شه‌کاني خوا بووه ، به‌ڵام ئايا په‌يڕه‌وي هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌کوو يه‌ک بوه يان به پێي کات و سات به پێي گۆڕاني کۆمه‌ڵگه و ته‌واو بووني کۆمه‌ڵگه ، پێڕه‌وه‌کاني ئه‌وانيش گۆڕاوه و ته‌واوتر بووه و گه‌يشتوه دوا پله ، ئه‌م بابه‌ته ڕوون ده‌که‌ين .
نووسه‌ر : ئايه‌تۆڵڵا جه‌عفه‌ر سۆبحاني