• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 155
  • شەممه 24/12/1392
  • رۆژژمێر :

بەرزبونەوەي‌ فشاري‌ خوێني‌ گەنجان، زيرەكييان لاواز دەكات

توێژينەوەيەكي‌ نوێي‌ ئەمەريكي‌ دەريخستوە، بەرزبونەوەي‌ فشاري‌ خوێني‌ ئەو گەنجانەي‌ لەدەيەي‌ سێيەم و چوارەمي‌ تەمەندان، پێدەچێت ببێتە هۆكاري‌ پەكخستني‌ باش‌ گەشەكردني‌ مێشك.

رۆژنامەي‌ (لانسێت)ي‌ پزيشكي‌ بڵاويكردەوە، كۆمەڵێك پزيشكاني‌ مێشك لە زانكۆي‌ كاليفۆرنيا 579 كەسيان پشكنيوە، كە تەمەنيان لەنێوان 19 بۆ 63 بوە، زۆربەشيان لەچلەكاني‌ تەمەنياندا بون.

ئەو پزيشكانە هەستاون بەپشكنيني‌ فشاري‌ خوێني‌ بەشداربوان، سەرەڕاي‌ وێنەگرتني‌ يەكەي‌ كردارە ناوەندييەكاني‌ مێشك و مادەي‌ سپي‌، كە وەك چەوريي‌ سەر مێشك وايەو ئاماژە كارەباييەكاني‌ نێوان بەشەكاني‌ مێشك خێراتر دەكاتەوە. ئاشكرايە بەهەڵكشاني‌ تەمەن، يەكەي‌ كردارە ناوەندييەكان بچوكترو يەكگرتوويي‌ مادەي‌ سپيش كەمتردەبێتەوە، ئەو توێژەرانەش بۆيان دەركەوتوە بەزيادبوني‌ فشاري‌ خوێن ئەو نيشانانەي‌ هەڵكشاني‌ تەمەنيش زياتر دەبن.

زيادبوني‌ فشاري‌ خوێنيش لەهەر قۆناغێكي‌ تەمەندا بێت، دەبێت هۆي‌ دەركەوتني‌ ئەو نيشانانە، واتە سەلامەتي‌ مێشك و خۆڕاگرتني‌ لەتەمەني‌ چل ساڵيدا، ئەگەر فشاري‌ خوێني‌ لەگەڵ بێت، وەك سەلامەتيي‌ مێشكي‌ كەسێكە تەمەني‌ 47 ساڵ بێت.

وەك ئەنجامێكي‌ ئەو توێژينەوەيەش پێويستە، زو فرياي‌ ئەوە بكەوين و خۆمان لەكێشەي‌ بەرزبوونەوەي‌ فشاري‌ خوێن بپارێزين، بۆ ئەوەي‌ لەگەڵ هەڵكشاني‌ تەمەندا ئاستي‌ زيرەكيمان كەم نەبێتەوەو خۆشمان لەكێشەكاني‌ دڵ و جەڵتە بەدوور بگرين.

تەندروستي گشتي