10 شێواز بۆ چاره‌سه‌ر كردني ئازاري قورگ
ره‌نگه ئازاري قورگ نيشانه‌ي سه‌ره‌تايي سه‌رمابوون بێت كه قورگ تووشي ئازار ده‌بێت و پێويسته چاره‌سه‌ري بكه‌ين:
1ـ ده‌رماني دژه هه‌وكردن كه كاريگه‌رترين چاره‌سه‌ري قورگه و ده‌بنه هۆي هێور كردنه‌وه‌ي ئازاري قورگ.
2ـ غه‌رغه‌ره به خوێواوك كه ئه‌م رێگه‌يه هه‌وكردني قورگ كه‌م ده‌كاته‌وه و باكتريا و خڵته‌كاني ناو قورگ پاك ده‌كاته‌وه.
3ـ حه‌بي مژين و كۆكه ده‌بێته هۆي چالاك بووني ئاوي ناو ده‌م و قورگ ته‌ڕ ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ي كاريگه‌ري ئه‌م حه‌به زۆرتر بێ ده‌توانن تامه سارده‌كه‌ي و سڕكه‌ره‌كه هه‌ڵبژێرن.
4ـ شه‌ربه‌تي كۆكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كۆكه‌شتان نه‌بێت ده‌توانن ئه‌م شه‌ربه‌ته به‌كار بێنن و ده‌بێته هۆي داپۆشيني دايواره‌كاني قورگ و به شێوه‌يه‌كي كاتي ئازاري قورگ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
5ـ شله‌مه‌ني و ئاوه‌كان به‌رده‌وام ئاوي له‌ش ده‌پارێزن و زۆر گرنگه به تايبه‌تي له‌كاتي نه‌خۆشيدا كه قورگ تووشي هه‌وكردن و ئازار هاتووه.وه‌ك ئاوي ميوه‌كان.
6ـ چاي به تايبه‌تي چاي روه‌كي سروشتي ده‌بێته هۆي هێور كردنه‌وه‌ي ئازار قورگ و دژه ئۆكساني ناويان سيستمي به‌رگري له‌ش به‌هێز ده‌كات.
7ـ سوپي مريشك كه له كۆنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ري ئازاري قورگ به‌سوده و سۆديۆمي ناو ئاوي مريشك تايبه‌تمه‌ندي دژه هه‌وكردني هه‌يه و به ئاساني قوت ده‌درێت.
8ـ پشوودان ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي كه له‌ش رووبه‌ڕووي ڤايرۆس و هه‌وكردنه‌كاني قورگ بێته‌وه.
9ـ ئه‌نتي بيوتيك كه پزيشك بۆ نه‌خۆش ده‌نوسێت و ده‌بێت نه‌خۆش تا چاره‌سه‌ر بووني پشت گوێ نه‌خات.
باخچه
ته‌ندروستي
Nrt2