• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 509
  • یەكشەممه 25/12/1392
  • رۆژژمێر :

پەنير و گۆشت بۆ كەساني بەتەمەن مەترسيدارە

زاناكان لە زانكۆي "Southern California " ئەوەيان ڕونكردەوە كە زيانەكاني خواردني گۆشت و پەنير لەسەر ئەوكەسانەي سەروو تەمەني 50 ساڵن هيچي كەمتر نيە لە زيانەكاني كێشاني جگەرە ,.

لە وردەكاريەكاني ئەو لێكۆڵينەوەيەدا هاتووە خواردني ڕێژەيەكي زۆر لە پرۆتيني ئاژەڵي لەو تەمەنەدا دەبێتە هۆي مردن  هەروەها چوار هێندە ي ئەوكەسانەي گۆشتي ئاژەڵ و پەنيركەمتر دەخۆن توشي نەخۆشي شێرپەنجە دەبن ئەمەش هەروەك زيانەكاني جگەرە وايە بۆسەرمرۆڤ .

ئەم جۆرە پرۆتينە دەبێتەهۆي پيركردني خانەكاني لەش  بۆئەمەش ئامۆژگاري خەڵك دەكەن كە ڕێژەي پرۆتيني ئاژەڵي لە خواردنەكانياندا كەم بكەنەوە وسود وەربگرن لەو پرۆتينەي لەپاقلەو ماسي  دا هەيە جێگەي باسە لە لێكۆڵينەوەكەدا ئەوەڕونكراوەتەوە كە بەڵگەي تەواويان هەيە كە خواردني گۆشتي سور بەڕێژەيەكي زۆر لەسەروو تەمەني 50 ساڵيەوە دەبێتەهۆي زياد بوني ڕێژەي توش بوون بە شێرپەنجەي قۆڵۆن وپەنكرياس و منداڵدان.

ته‌ندروستي

SNN