• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 174
  • پێنج شەممه 22/12/1392
  • رۆژژمێر :

بە خۆراك چارەسەري كەمخوێني بكە

كەمخوێني يەكێكە لەو كێشانەي زۆربەي نەخۆشەكاني جيهان بەدەستيەوە دەناڵێنن و ژياني چەندين كەس دەخاتە مەترسييەوە هۆكاري ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ كەمي ڕێژەي ئاسن لە خوێندا، پزيشكەكان ئامۆژگاري ئەو كەسانە دەكەن كە بەدەست گرفتي كەمخوێنيەوە دەناڵێن بەشێوەيەكي باش گرنگ بە سيستەمي خۆراكي بدات ، هاوكات پزيشكان رايدەگەيەنن ئەو كەسانەي گرفتي كەمخوێنيان هەيە ئەوا گرنگي بەو خۆراكانە بدەن تاوەكو لە گرفتي كەمخوێني رزگاريان بێت :

-سپێناخ

ڕێژەيەكي زۆري لە ڤيتامين A و B9 و E و C و كانزا و ماددەي ئاسني تێدايە كە دەبێتە هۆي باشبووني تەندروستي لەش بەگشتي و زيادبووني ڕێژەي خوێن ، پێويستە ڕۆژانە لەگەڵ زەڵاتەدا بخورێت.

-گۆشتي سوور

بڕێكي زۆري لە ئاسن تێدايە و زۆربەي ئەو ماددەيەش لە گورچيلە و جگەر و دڵي ئاژەڵدا كۆبووەتەوە و پێويستە ڕۆژانە بڕێكي باش لە گۆشتي سور و پارچەكاني تري ئاژەڵ بخورێت.

-تەماتە

بڕێكي زۆري ڤيتامين C و ماددەي لايكۆپيني تێدايە و هەڵمژيني ئاسن بۆ ناو خوێن ئاسان دەكات و ئەوەش ڕێژەي خوێن زياددەكات.

-هێلكە

ڕێژەيەكي زۆري لە پرۆتيني تايبەت بە هيمۆگڵۆبين و ماددەي ئاسن لەخۆدەگرێت و ئەوەش بەرگري لە تووشبوون بە نەخۆشي كەمخوێني دەكات و دەتوانيت ڕۆژانە يەك هێلكەي كووڵاو بخۆيت.

-هەنار

بڕێكي زۆر لە ڤيتامين C و ماددەي ئاسني تێدايە و بەشێوەيەكي سەرسووڕهێنەر كەمخوێني چارەسەر دەكات.

-هەنگوين

يەكێكە لە خواردنە بەسوودەكان و كانزاكاني بە ڕێژەيەكي زۆر تێدايە و خوێن زياتر دەكات لە جەستەدا.

ته‌ندروستي

SNNC