جێژنه ئيسلاميه‌کان
له قۆرئاني پيرۆزدا ده‌خوێنين :
...اللهم ربنا انزل علينا مائده من السما‌ء تكون لنا عيدا لاولنا و اخرنا و ايه منكو ارزقنا و انتخير الرازقين . خوايه ! ، له ئاسمانه‌وه سفره‌ێيکمان بۆ بنێره تا ببێته جێژني هه‌وه‌ڵ و کۆتاييمان ، و نيشانه‌ێيک بێت له لايه‌ن تۆ و ڕۆزيمان پێ ببخشه که تۆ چاکترين ڕۆزي به‌خشي . " عه‌يد " له ماده‌ي " عه‌ود " به ماني گه‌ڕانه‌وه گيراوه و به وته‌ي ڕاغێبي ئه‌سفه‌هاني به ماني گه‌ڕانه‌وه‌و بۆ بار و دۆخي شياو و خوازراوي پێشووه . وه به ڕۆژي خۆشي و شاديش وتراوه .
له ئيسلام‌دا چه‌ند ڕۆژێک وه‌کوو جێژني ئيسلامي دياري کراوه که گرنگتريني ئه‌و ڕۆژانه بريتين له :
سه‌ره‌تاي مانگي شه‌وال ؛ جێژني ڕه‌مه‌زان 10 مانگي زيل حه‌جه ؛ جێژني قۆربان 18 مانگي زيل حه‌جه ؛ جێژني غه‌دير هه‌يني ؛ جێژني محه‌ممه‌د ( د .خ ) له به‌ر ئه‌وه‌ي که له هه‌ر کام له‌مانه گه‌ڕانه‌وه‌يان تێدايه بۆ فيتره‌تي تاک په‌ره‌ستي .
که وابوو : " جێژن جلي ڕه‌نگا و ڕه‌نگ نيه ، که ئه‌وه جێژني منداڵانه ، جێژن شه‌ربه‌ت و شيريني و خواردني جۆ را وجۆر خواردن نيه ، که ئه‌وه جێژني سکنه‌کانه ، جێژني گه‌ڕان و ئۆغري بێ مانا نيه ، که ئه‌وه جێژني وێڵ گه‌رده‌کانه ، جێژن ڕا بواردن و هه‌رزه‌کاري نيه ، که ئه‌وه جێژني هه‌رزه‌کارانه ، جێژن که‌نين و گاڵته کردن به يه‌کتري و ياري کردن نيه ، که ئه‌وه جێژني خافڵه‌کانه ، جێژن بێله‌کانه کردن و سه‌وزه درووس کردن و سفره‌ي حه‌وت سين دانان و سه‌مه‌نوو لێنان نيه ، که ئه‌وه جێژني خۆرافه په‌ره‌ستان و پڕ و پووچه .
هيچ کام له‌مانه ماناي جێژن له ڕوانگه‌ي ئيسلام نيه ، چونکوو جێژني ئيسلامي سه‌رکه‌وتنه له ڕێگاي به جێ هێناني ئه‌رکه‌کان . و خاوێن کردني گێان و دڵ و تاقي کردنه‌وه‌ي خۆڕاگريه ، وه‌کوو جێژني ڕه‌مه‌زان که دواي مانگي ڕه‌مه‌زانه .
هه‌روه‌ها جێژن ، جا‌و پۆشي کردن له پوانه‌کانه . و گه‌يشتن به هاو دڵي و يه‌کێيتي و به‌شداري کردن له يه‌کيه‌تي گه‌وره‌ي ئيسلامي ، شکاندني خۆ به‌ز زانين و خستنه لاي ناز په‌روه‌رده‌يي ، دانيشتن له سێبه‌ر ، به دڵه‌وه حازر بوون بۆ وڵام دانه‌وه‌ي خوا ... و له کۆتاييدا خۆ به ده‌ست هێنان و گه‌يشتن به خوا . وه‌کوو جێژني قۆربان دواي ته‌واو بووني ده‌وره‌ي به قازانجي حه‌ج .
جێژن ، وه‌کوو لکاني قه‌تره‌ێيک به زه‌ريايه . وه له ته‌نيا ده‌رهاتنه ، کۆ کردنه‌وه‌يه و سه‌ف به سه‌ف وه‌ستانه ، پته‌و کردني پێوه‌نديه له گه‌ڵ خوا و قاێم کردني ئايينه له هه‌موو حه‌وته‌ێيکدا ، وه‌کوو جێژني هه‌يني که جێژني محه‌ممه‌ده ( د .خ ) " .
به‌رزترين جێژن ، ئه‌و جێژني ته‌واو بووني نێعمه‌ته‌کاني خوا بۆ مرۆڤه و مۆسڵمانانه ، که هه‌موو ئه‌رکاني ئايين پته‌و بوون ، و ريساله‌ت گه‌يشته پێشه‌وايي ، و ڕێبه‌ري مۆسڵمانان دياري کرا ، و رۆڵه‌ي که‌عبه چوه سه‌ر مينبه‌ري پێشه‌وايي ، وه‌کوو 18 مانگي زيل حه‌جه جێژني غه‌دير
به‌و شێوه له لێ گێڕانه‌وه‌کاندا هاتوه و هێندێ له زاناياني گه‌وره گۆتوويانه ، وه له ڕۆژ ژمێري سێ هه‌زار ساڵه به ڕووني دياري کراوه ، ئه‌و ڕۆژه جێژني غه‌دير له گه‌ڵ هه‌وه‌ڵي مانگي خاکه لێوه ساڵي ده‌يه‌مي کۆچي خۆره‌تاواي به‌رانبه‌ره و جێژني نه‌ورۆزيش به پيتي ويلايه‌ت ڕه‌نگي خواي به خۆ گرت و له نێو شێعه‌کاندا به ناو بانگ و به‌رده‌وام بوو .