• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 181
  • چوار شەممه 21/12/1392
  • رۆژژمێر :

رۆژي 10 دانه‌ فندوق بخۆن

به‌ بڕواي پسپۆڕێكي خۆراك به‌ خواردني 10 دانه‌ فندوق هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت رێژه‌يه‌كي زۆر له‌ ڤيتامين E بۆ له‌شي دابين بكات، به‌ڵام به‌هۆي كالۆري به‌رز زۆر خواردني ده‌بێته‌ هۆي قه‌ڵه‌وي.

فندوق له‌م ميوانه‌يه‌‌ كه‌ به‌ خێرايي هه‌رس ده‌بێت و فندوقي وشك نزيكه‌ي 70%ي كێشه‌كه‌ي چه‌وري و 15 ـ20% پرۆتيني هه‌يه‌ و به‌هۆي نه‌بووني ماده‌ي هيدرۆكاربۆني ئامۆژگاري نه‌خۆشاني شه‌كره‌ ده‌كرێت به‌ خواردني.

فندوق ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤيتامين  A، B1، B2، C، E و كاليسيۆم و فسفۆر و ئاسن و گۆگرد و مه‌گنسيۆم و زينك و پۆتاسيۆم. هه‌روه‌ها له‌ هه‌ر 100 گرام ناوكي فندوق 600 كالۆري هه‌يه‌.

فندوق ده‌بێته‌ هۆي به‌هێز كردني گه‌ده‌ و ريخۆڵه‌كان و ژه‌هري له‌ش ده‌رده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌ و باشتر له‌ كاتي برسيه‌تي بخورێت.

هه‌روه‌ها دواي توێژينه‌وه‌كاني زانكۆكاني ئه‌مريكا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ به‌هۆي بووني ڤيتامين E بۆ نه‌خۆشاني هه‌ناويش به‌سوده‌.