چه‌ند هه‌نگاوێکي ئاسان بۆ نه‌هێشتنى پرخه
زۆرێک له‌ژن‌و مێرده‌کان بێبه‌شبون له‌خه‌وتن به‌هۆي پرخه‌ي يه‌کێکيانه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆي خه‌مۆکي‌و نيگه‌راني‌و هه‌ڵچوني خێرايان، پرخه به‌زۆري له‌نێو پياواندا بڵاوه به‌تايبه‌تي ئه‌وانه‌ي کێشيان زياده، شاره‌زايان چه‌ند ئامۆژگاريه‌کيان ئاشکراکردوه ده‌بنە که‌مکردنه‌وه‌ي پرخه:
• گۆڕيني شێوازي خه‌وتن، خه‌وتن له‌سه‌ر پشت زۆربه‌ي کات ده‌بێته‌هۆي دروستبوني پرخه، بۆيه ده‌توانرێت له رێگه‌ي گۆڕيني شێوازي خه‌وتنه‌وه له‌پرخه رزگارت بێت‌و يارمه‌تي هه‌ناسه‌داني زياترده‌دات.
• که‌مکردنه‌وه‌ي کێش، ئه‌وکه‌سانه‌ي گرفتي زيادبوني کێشيان هه‌يه شانه‌کاني قوڕگيان گه‌وره‌تره‌و کار له‌هه‌ناسه‌دانيان ده‌کات‌و ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ي دابه‌زاندني کێشه‌وه ئه‌و پرخه‌يه که‌مبکرێته‌وه.
• دورکه‌وتنه‌وه له‌خواردني کافايين‌و ژه‌مه خۆراکي قورس، باشتروايه ئه‌و که‌سانه‌ي پرخه‌يان هه‌يه 2 کاتژمێر به‌ر له‌خه‌وتنيان خۆيان له‌خواردنه‌وه‌ي ئه‌و شله‌مه‌نيانه دوربخه‌وه کە کافايينيان تێدايه، باشتروايه ميوه‌و سه‌وزه بخون له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ي ئاو چونکه زياتر جه‌سته‌يان شێدارده‌کات‌و له‌وشکبونه‌وه‌ي «گيرفانه‌کاني لوت» ده‌يانپارێزێت به‌درێژايي شه‌و.
• که‌مکردنه‌وه‌ي کێش، ئه‌وکه‌سانه‌ي گرفتي زيادبوني کێشيان هه‌يه شانه‌کاني قوڕگيان گه‌وره‌تره‌و کار له‌هه‌ناسه‌دانيان ده‌کات‌و ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ي دابه‌زاندني کێشه‌وه ئه‌و پرخه‌يه که‌مبکرێته‌وه.
• ئه‌نجامداني وه‌رزش، بۆ به‌هێزکردني ماسولکه‌کاني قوڕگ و فراوانکردني سيه‌کان و هاتوچۆکردني هه‌وا به‌شێوه‌يه‌کي باش.
• گفتوگۆکردن، باشتروايه ژن‌و مێرد يه‌کتري ئاگاداربکه‌نه‌وه له‌بوني ئه‌و حاڵەته له‌کاتي خه‌وتندا، چونکه زۆر له‌وه ئاگادارنين که‌توشي ئه‌وحاڵه‌ته هاتون‌و تاکو هه‌وڵي چاره‌سه‌رکردني بده‌ن.
هاوڵاتي