زه‌يتي ماسي بۆ كه‌م خه‌وي منداڵ
توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێ كه‌له‌لايه‌ن گروپێك توێژه‌ري زانكۆي ئۆكسفۆردي به‌ريتاني ئه‌نجامداره‌وه ئه‌وه‌ي ئاشكراكردوه زه‌يتي ماسي يارمه‌تي منداڵان ده‌دات بتوانن به‌باشي بخه‌ون‌و ژماره‌ي هه‌ستان له‌خه‌ويان كه‌م ده‌كاته‌وه له‌شه‌ودا.
به‌پێي رۆژنامه‌ي ده‌يلي ميلي به‌ريتاني توێژينه‌وه‌كه رونيكردۆته‌وه به‌رزبونه‌وه‌ي ئاستي ترشه چه‌وري “ئۆميگا3”³ كه‌له‌زه‌يتي ماسيدا هه‌يه، يارمه‌تي زيادكردني كاتژمێره‌كاني خه‌وتني منداڵان ده‌دات، به‌تايبه‌تي بۆ ئه‌ومنداڵانه‌ي گرفت‌و ناڕێكيان هه‌يه له‌خه‌وتندا.
توێژه‌ران 352 منداڵي ته‌مه‌ن (7تا12 ساڵ) كه‌گرفتي نارێكي خه‌وتنيان هه‌بوه خستۆته ژێرتاقيكردنه‌وه‌ي خۆيانه‌وه، پاشان داوا له‌گروپێكيانكراوه بۆماوه‌ي 4 مانگ كه‌پسولي زه‌يتي ماسي بخۆن، له‌گه‌ڵ داناني مه‌چه‌ك به‌ندێك بۆئاگاردابون‌و چاودێريكردنيان له‌جوڵه‌كانيان له‌كاتي خه‌وتندا.
ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌يان ده‌رخستوه ئه‌ومنداڵانه‌ي رۆژانه ترشي “ئۆميگا3”³ يان خواردوه تێكراي خه‌وتنيان 58 خوله‌ك زياتربوه له‌ومنداڵانه‌ي كه‌دوربون له‌خواردني ئه‌و ترشه چه‌وريه، هه‌روها ژماري هه‌ستان له‌خه‌ويان 7 جار كه‌ميكردوه به‌راورد به‌رابردويان.
توێژينه‌وه‌كه ئاماژه‌ي به‌وه‌داوه دابه‌زيني ئاستي يه‌كێك له‌ترشه‌كاني “ئۆميگا3”³ له‌خوێندا كه‌به “D H E” ناوده‌برێت له‌گه‌ڵ ئاستي ميلاتۆنين داده‌به‌زێت كه‌به‌رپرسه له‌رێكخستني كاته‌كاني خه‌وتن له‌جه‌سته‌ي مرۆڤدا.
هاوڵاتي