شين گێڕي بۆ خاتووني هه‌ر دوو جيهان
خه‌م و په‌ژاره‌يه‌کي قورس شاري مه‌دينه‌ي داگرتبوو.
کۆڵانه‌کاني شاري ڕه‌سوڵي خوا، بێدنگ و بێ سرته بوون و له‌م نێوانه‌دا ، ماڵي عه‌لي (ع) شين و ماته‌ميني بوو. فاتيمه(س)، کچي ڕه‌سوڵي خوا(د.خ) له جێگه‌دا که‌وتبوو و دوايين ساته‌کاني ژياني ده‌برده سه‌ر. عه‌لي (ع) له‌سه‌ر سه‌ريني ئه‌ودا به دڵێکي پڕخه‌م و هاوارێکي له گه‌روو خنکاودا ، بيره‌وه‌ريي ميهره‌باني و له‌خۆبوردووييه‌کاني فاتيمه‌ي وه‌به‌ر چاو ده‌هات. خوا ده‌زانێ چي له دڵي عه‌لي(ع) دا بوو. له‌و ڕۆژه‌وه که پێغه‌مبه‌ر کۆچي دوايي کردبوو ، فاتيمه(س)، دڵشکاو و خه‌مبار ببوو. ئه‌م داخ و ده‌رده‌ي فيراق و دووري باوکي و زوڵمي ناجوامێران ، جه‌سته‌ي فاتيمه‌ي لاواز کرد و ئه‌م خاتوونه خۆشه‌ويسته‌ي خسته جێگه‌وه.
منداڵاني فاتيمه(س) به دڵێکي خه‌مبار و چاوي پڕله فرمێسک چاويان بڕيبووه دايکيان. فاتيمه چاوه‌کاني کرده‌وه. هه‌موو جارێ که دايکيان چاوي ده‌کرده‌وه دڵي منداڵه‌کاني ئۆقره‌ي ده‌گرت. ئه‌مجار فاتيمه داواي ئاوي له ئه‌سما ياري به ئه‌مه‌گي کرد تا ده‌سنوێژ بگرێت. فاتمه ده‌سنوێژي گرت و بۆ ديدار له‌گه‌ڵ کردگاري مه‌زن ئاماده بوو. نيگاي ميهره‌باني فاتيمه(س) په‌يوه‌ست بوو به نيگاي نيگه‌ران و چاوبه گرياني منداڵه‌کاني و فاتيمه(س) ڕاسپێري منداڵه‌کاني به عه‌لي (ع) کرد.
دڵي عه‌لي (ع) له‌م هه‌موو ده‌رد و خه‌مه ئازاري ده‌کێشا، ئه‌و هه‌موو جارێ که چاوي له فاتيمه(س) ده‌کرد هه‌موو خه‌مه‌کاني جيهاني له بير ده‌برده‌وه. به‌ڵام ئێستا نه‌يده‌زاني که له‌مه به‌دوا به بێ هه‌تاوي فاتيمه(س)، چۆن ماڵي دڵي گه‌رم و ڕووناک بکاته‌وه. ئه‌و هاوده‌مي ساته پڕ نامۆ‌کاني له ده‌س ده‌چوو. فاتيمه(س) ئارام به‌ره‌و قيبله خه‌وت. کاتێک که قسه‌کاني له‌گه‌ڵ عه‌لي (ع) کۆتايي پێ هات، شايه‌توماني هێنا به يه‌ک بووني خوا و پێغه‌مبه‌رايه‌تي محه‌ممه‌د(ص) و چاوه‌کاني بۆ هه‌تا هه‌تايه له‌سه‌ر ئه‌م جيهانه فانييه به ست.
عه‌لي هاوارێکي له‌ناخي جه‌رگي سووتاويه‌وه هه‌ڵکێشا. چاوي به وه‌سيه‌تنامه‌ي نووسراوه‌ي فاتيمه(س) که‌وت. هه‌ڵي گرت و له ژێر لێو ئه‌وه‌ي که فاتيمه وه‌سيه‌تي کردبوو خوێنده‌وه.
بسم الله الرحمن الرحيم
ئه‌مه وه‌سييه‌تي فاتمه کچي ڕه‌سوڵي خوايه و له‌حاڵێکدا که وه‌سييه‌ت ده‌کات که شايه‌تي ده‌دات به تاکانه بووني خوا و پێغه‌مبه‌رايه‌تي محه‌ممه‌د. به‌هه‌شت حه‌قه و دۆزه‌قيش حه‌قه. ڕۆژي قيامه‌تێکي دێت و هيچ گومانێکي تێدا نييه. ئه‌ي عه‌لي، من فاتيمه کچي محه‌ممه‌دم. خوا مني بۆ هاوسه‌رێتي تۆ هه‌ڵبژارد تا له دونيا و قيامه‌تدا بۆ تۆ بم و تۆ له که‌ساني ديکه بۆ من باشتري. ئه‌ي عه‌لي من به شه‌ودا بشۆره و به شه‌ويشدا ئه‌سپه‌رده‌ي خاکم بکه و هيچکه‌سيش ئاگادار مه‌که‌ره‌وه. تۆ به خودا ده‌سپێرم و تا ڕۆژي په‌سڵان سڵاو ده‌نێرم بۆ منداڵه‌کانم.
عه‌لي (ع) به شه‌ودا فاتيمه‌ي غوسڵ دا و ته‌رمي پاک و پيرۆزي سپه‌رده‌ي خاک کرد و هه‌ر به‌و جۆره‌ي که ڕاسپێري کردبوو مه‌زاره‌که‌ي جگه له بۆ چه‌ن که‌سێک نه‌بێ ، له خه‌ڵک شارده‌وه. ئێستا ئه‌وه چه‌ندين سه‌ده‌يه که بۆن و به‌رامه‌ي فاتيمه مه‌دينه‌ي داگرتووه به‌ڵام مه‌زاره‌که‌ي ناپه‌يدا و شاراوه‌يه.
ساڵڕۆژي شه‌هيدبووني کچي خۆشه‌ويستي پێغه‌مبه‌ري خوا(د.خ) له هه‌موو موسڵمانان و هۆگراني بنه‌ماڵه‌ي پاکي پێغه‌مبه‌ر سه‌رخۆشي ده‌که‌ين و ڕێز داده‌نێين بۆ ياد و بيره‌وه‌ري ئه‌و خاتوونه به‌ڕێزه به وته‌يه‌کي له ڕه‌سوڵي خوا(د.خ). پێغه‌مبه‌ري خۆشه‌ويستي ئيسلام فه‌رمووي: ئيمان و باوه‌ڕ به خوا ئه‌وه‌نده له دڵ و گياني زه‌هرادا سه ر ريژ بوو که بۆ عيباده‌ت له ده‌رگاي خواي مه‌زن خۆي له هه‌موو شتێکي ئه‌م جيهانه داده‌بڕي. فاتيمه جگرگۆشه‌ي منه و دڵ و گياني منه. هه‌رکه‌س ئازاري بدات مني ئازار داوه و هه‌ر که‌سيش من ئازار بدات خواي له خۆي ناڕزاي کردووه.
ئه‌مه وته‌ي پێغه‌مبه‌رێکه که به پێي ئايه‌ته‌کاني وه‌حي باش‌ترين که‌سان له لاي خواي مه‌زن به خاوه‌ن ته‌قواترين و له خواترس ترينيان ده‌زانێ. بێ گومان تايبه‌تمه‌ندييه ده‌رووني و ئه‌خلاقييه‌کاني فاتيمه(س) ئه‌وي گه‌يانده پله و پێگه‌يه‌ک که بوو به خۆشه‌ويستترين که‌س به لاي پێغه‌مبه‌ره‌وه.
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) هه‌ر له ساڵاني سه‌ره‌تايي ژيانيدا تا کۆتايي عومري شه‌ريفي پێغه‌مبه‌ر، هه‌ميشه له لاي باوکي فێري مه‌عنه‌وه‌ييه‌ت و ئه‌خلاقي ئينساني ده‌بوو. مێژوونووسان و بيرمه‌نداني ئيسلام له‌و باوه‌ڕه‌دان که حه‌زره‌تي فاتيمه(س) خه‌زێنه‌ي مه‌زني زانست و ماريفه‌ت و ئاشنا به مه‌عارف و ته‌فسيري قورئان بوو. نزيکي ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه به قورئان و مه‌عاريفي ئيلاهي ئه‌نده زۆر بوو که فه‌رمووي: سێ شت له جيهاني ئێوه بۆ من خۆشه‌ويسته: خوێندنه‌وه‌ي قورئان، ڕوانين بۆ سيماي پێغه‌مبه‌ري خۆشه‌ويست(د.خ) و به‌خشين و ده‌سبڵاوي له ڕێگه‌ي خواي مه‌زندا.
سه‌لماني فارسي ده‌گێڕێته‌وه: ڕۆژێک ڕه‌سوڵي خوا(د.خ) مني بۆ ئه‌نجام داني ئيشێک نارد بۆ ماڵي فاتمه(س). کاتێک گه‌يشتمه ئه‌وێ له‌سه‌ر ئيزنيان ڕۆيشتمه ماڵه‌وه، فاتمه(س)م ديت که خه‌ريکي ئيش و فرمان و هاڕيني جۆ بوو. به‌ڵام له‌ژێر لێويدا ئايه‌ته‌کاني قورئاني پيرۆزي ده‌گوت.
حه‌زره‌تي فاتمه(س) ، په‌يجۆري، وردبيني و هۆگرييه‌کي زۆري به فێربووني مه‌عاريفي قورئان هه‌بوو. ڕۆژێک حه‌زره‌تي عه‌لي(ع) هاته‌وه بۆ ماڵ و بيستي که فاتيمه(س) ، ئه‌و ئايه‌تانه‌ي قورئان ده‌خوێنێته‌وه که تازه بۆ حه‌زره‌تي محه‌ممه‌د(د.خ) نازڵ کرابوون. عه‌لي به سه‌رسوڕمانه‌وه لێي پرسي: چۆن له‌م ئايه‌ته تازانه ئاگادار بوويته‌وه؟
فاتيمه (س) وه‌ڵامي دايه‌وه: حه‌سه‌ني کوڕمان ئه‌مڕۆ ئايه‌ته نازڵ کراوه‌کان له‌سه‌ر باوکمي، بۆ من خوێنده‌وه.
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) له‌م خوتبه‌يه‌دا که پاش کۆچي دوايي پێغه‌مبه‌ر خوێندوويه به ڕوانگه‌يه‌کي گشتداگر ڕووداوه‌کاني ئه‌و سه‌رده‌مه‌ي به به‌ڵگه هێنانه‌وه له قورئان شي کرده‌وه و مه‌ترسي به‌لاڕێداچووني خه‌ڵکي وه‌بيريان هێنايه‌وه. ئه‌م خاتوونه به‌ڕێزه له پێشه‌کي قسه‌کانيدا باسي قورئان و پێگه و ده‌وري ئه‌م کتێبه پيرۆزه له ژياني مرۆڤ ده‌کات و ده‌فه‌رمێ: خواي مه‌زن له نێو ئێوه‌دا په‌يمانێکي داناوه و ئه‌ويش کتێبي گۆيا و ناتيقي ئاسمانييه . قورئان کتێبي راستينه و دره‌وشاوه و چرايه‌کي ڕووناکه. کتێبێک که ڕوانگه‌کاني ڕوون و به‌ڵگه‌مه‌ند و نهێنييه‌کاني ئاشکرا و سيماي دره‌وشاوه‌يه.
له ته‌مه‌ني کورتي حه‌زره‌تي فاتيمه(س) ، ڕووداوگه‌لێکي جۆربه‌جۆر قه‌ومان که ده‌ورێکي کاريگه‌ريان له‌سه‌ر ژياني ئه‌ودا هه‌بوو. ئه‌وه‌ي له کردار و وتاري حه‌زره‌تي فاتيمه‌دا به‌جێ ماوه چ له بواري بنه‌ماڵه و چ له گۆڕه‌پاني سياسي و کۆمه‌ڵايه‌تيدا، سه‌رچه‌شنێکي جواني له خواويستي له ژيانيدا خستۆته به‌رچاو. خواويستي فاتيمه(س) ئه‌وه‌نده زۆر بوو که له ڕێوايه‌ته‌کاندا هاتووه که ئه‌وه‌نده له ميحرابدا ده‌وه‌ستا که لاقي هه‌وي ده‌کرد. به‌ڵام هه‌ر به‌و حاڵه‌شه‌وه تام و چيژي عيباده‌ت ئه‌وه‌نده به لاي ئه‌و خاتوونه‌وه شيرين بوو که به هيچ شتێکي ديکه له‌م جيهانه‌دا نه‌ي ده‌گۆڕييه‌وه.
خۆشويستني خوا له هه‌موو بواره‌کاني ژيانيدا ه‌نگي دابووه تا ڕاده‌يه‌ک که بۆ ده‌س خستني ڕه‌زامه‌ني خواي مه‌زن سێ ڕۆژي ته‌واو خۆراکي خۆي و بنه‌ماڵه‌که‌ي به‌خشي به هه‌ژاران و ته‌نيا به ئاو ڕۆژووي ده‌کرده‌وه.
پێغه‌مبه‌ر ڕوو له فاتيمه فه‌رمووي: کچم، هه‌ر که‌س سڵاو و دروود بۆ تۆ بنێرێ خوا لێي خۆش ده‌بێ و له به‌هه‌شتدا من له هه‌ر کوێ بم ، بۆ لاي مني ده‌نێرن."
السلام عليک تا فاطمه‌الزهرا" سڵاو دروودي خوا له تۆ ئه‌ي يادگاري پێغه‌مبه‌ر و ئه‌ي خاتووني پاک و هه‌ڵبژارده
کۆتايي ئه‌م بابه‌ته به وتارێکي دره‌وشاوه له حه‌زره‌تي فاتيمه(س) ده‌ڕازێنينه‌وه.
حه‌زره‌تي فاتيمه(س) فه‌رمووي: خواي مه‌زن ئيماني بۆ پاک کردنه‌وه‌ي ئێوه له شيرک، نوێژي بوو پاک کردنه‌وه‌ي ئێوه له خۆبه‌زل زانين، و حه‌جي بۆ به‌هێزکردني ئايينه‌که‌تان داناوه.
سایتی رادیو کوردی سوورانی