حه‌وت سيني قۆرئاني پيرۆز "
1- سلامٌ قولاً مِن رَبِّ رحيم . ( ياسين / 58 )
" له لايه‌ن خوايێکي به سۆز سڵاويان له سه‌ر ده‌کرێت . "
ئه‌م بانگه گێان زياد که‌ر و شادي هێنه‌ره و پڕ له سۆز و خۆشه‌ويستي خوا ، به شێوه‌ێيک گێاني مرۆڤ له نێو خۆي‌دا ده‌خنکێنێت و چێژي ، شادي و مه‌عنه‌ويه‌تي پێ ئه‌به‌خشێت ، که له گه‌ڵ هێچ نێمه‌تێکدا به‌رانبه‌ري ناکات ، به‌ڵێ بانگي خۆشه‌ويست ، بانگێکي تێکڵاو له گه‌ڵ سۆز و پڕ له لۆتف ، سه‌ر تا پێي به‌هه‌شتيه‌کان پڕ ده‌کات له خۆشي ، که يه‌ک کات و يه‌ک چرکه‌ي ئه‌و له هه‌موو دنيا و هه‌موو ئه‌وه‌ي له دنيايه مه‌زن تره .
له پێغه‌مبه‌ري مه‌زن صلي الله عليه و آله و سلم ده‌گێڕنه‌وه : " له‌و حه‌ڵه‌دا که به‌هه‌شتيه‌کان هه‌موو نێمه‌ته‌کان له به‌رده‌مياندايه نوورێک دێته سه‌ر سه‌ريان ؛ نووري لۆتفي خوا که که‌وتووه سه‌ر سه‌ريان .
ئه‌و کاته بانگێک دێت که " سڵاو له سه‌ر ئێوه ئه‌ي به‌هه‌شتيه‌کان " ، نه‌زه‌ري لۆتفي خوا به‌و جۆره به‌هه‌شتيه‌کان به‌ره‌و خۆي ڕاده‌کێشێ که هه‌موو شتێک جگه له‌و فه‌رماۆش ده‌که‌ن ، و له‌و کاته‌دا هه‌موو نێمه‌ته‌کاني به‌هه‌شت له بير ده‌که‌ن .
2- سلامٌ علي نوح ٍ في العالمين . ( سافات /79 )
" سڵاو له سه‌ر نووح له نێو هه‌موو خه‌ڵکي جێهاندا . "
چ شانازێيک له‌وه به‌رزتر که خواي گه‌وره سڵاو ده‌نێرێ له سه‌ر حه‌زره‌تي نووح عليه السلام ، سڵاوێ که له نێو هه‌موو خه‌ڵکي جيهاندا ده‌مێنێته‌وه و تا ڕۆژي سه‌ڵا هه‌ر به‌ربڵاوتر ده‌بێت ، سڵاوي خوا تێکڵاو له گه‌ڵ مه‌دح و سه‌نا و ناوي چاکه‌ي به‌نده‌کاني له قۆرئاني پيرۆزدا ؛ که‌متر سڵاوێک به‌م به‌ربڵاويه بۆ که‌سێک ده‌س ده‌که‌وێت ، به تايبه‌ت که وشه‌ي " العالمين " ماناێيکي به‌ربڵاوي هه‌يه که نه‌ته‌نيا هه‌موو مرۆڤ ، به‌ڵکوو فريشته و مه‌له‌کووتيه‌کانيش ده‌گرێته به‌ر .
2- سلامٌ علي اِبراهيم . ( سافات /109 )
" سڵاو له سه‌ر ئيبراهيم "
له ئايه‌ته‌کانێ پێش ئه‌م ئايه‌ته ، باسي مۆژده به بوونه خاوه‌ني منداڵێکي خۆڕاگر به حه‌زره‌تي ئيبراهيم ، و چيرۆکي فه‌رماني خوا بۆ سه‌ربڕيني ئيسماعيلي کۆڕي ، و خۆڕاگري هه‌ردوويان له سه‌ر ئه‌م فه‌رمانه‌ي خوا کراوه که دواي ئه‌و باسه خوا ده‌فه‌رموێت : " سڵاو له سه‌ر ئيبراهيم " { ئه‌و به‌نده پاک و ڕاسته } .
4- سلامُ عـَلي موُسي و هارون . ( سافات /120 )
" سڵاو له سه‌ر مووسا و هاروون "
له ئايه‌ته‌کانێ پێش ئه‌م ئايه‌ته ، خواي گه‌وره وێڕاي چه‌ن ئايه‌ت ، ڕووداوه‌کاني حه‌زره‌تي مووسا و هاروون باس ده‌کات و ده‌فه‌رموێت :
- ئێمه ئه‌م دوو برا و گه‌له‌که‌يانامن له خه‌مێکي گه‌وره ڕزگار کرد . ( سافات / 115)
- ئێمه يارمه‌تي ئه‌وانمان دا بۆ ئه‌وه‌ي زاڵ ببن به سه‌ر دۆژمنه به‌هێزه‌که‌ياندا . (سافات /116 )
- ئێمه کتێبي ڕوونمان به‌خشي به‌وان . (سافات /117 )
- ئێمه ئه‌و دوو که‌سه‌مان ڕێنمايي کرد بۆ ڕێگاي ڕاست . (سافات /118 )
- ئێمه ياد و بيره‌وري ئه‌وانمان له دواي خۆيان به چاکه به‌رده‌وام کرد . (سافات /119 )
دواي ئه‌م بيره وه‌ريانه ئه‌وجار خوا ده‌فه‌رموێت : " سڵاو له سه‌ر مووسا و هاروون "
سڵاوێک له لايه‌ن خواي گه‌وره و به سۆز .
سڵاوێ که نهێني سڵامه‌تي له ئايين و بڕوا و قۆتابخانه و ڕێگا و ڕێبازه .
سڵاوێ که ڕضگاري و هێمني له سزا و عه‌زابي هه‌ر دووجيهانه .
5- سلامُ علي آلِ ياسين . ( سافات /130 )
" سڵاو له سه‌ر شوێن که‌وتواني ئيلياس "
خواي گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ئێمه ناوي چاکه‌ي ئيلياسمان له نێو گه‌له‌کاني دواييدا هه‌رمان کرد . ( سافات /129 )
گه‌له‌کاني تر ، تێکۆشاني ئه‌و پێغه‌مبه‌ره گه‌ورانه ( ئيلياس و بنه‌ماڵه‌ي ) که له ڕێگاي ڕێبازي يه‌کتا په‌ره‌ستي ، و ئاوداني داري بڕوا ئه‌و په‌ڕي تێکۆشاني خۆيانيان به کار هێنا ، هيچ کات له بير ناکه‌ن ، و تا دنيا بمێنێ ياد و ناوي ئه‌و پياوه گه‌وره فيداکارانه هه‌ر ده‌مێنێت و هه‌ر زيندوه .
هاتني وشه‌ي " ال ياسين " له جێگاي " الياس " يان به‌و بۆنه‌وه‌يه که ال ياسين وشه‌ێيک بووه له الياس وهه‌ردوو به يه‌ک مانان ، و يان ئامژه‌يه به ئيلياس و شوێن که‌وتواني ئه‌و که به کۆ هاتووه .
6- سلامٌ عـَليکُم طِبتُم فادخـُلوُها خالدين . ( زۆمه‌ر /73 )
" سڵاو له سه‌ر ئێوه ، به خێر هاتن ، بچنه ناو و هه‌ر له‌وێ بمێننه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تايه " .
له‌م ئايه‌تدا ، خواي گه‌وره ده‌فه‌رموێت : که به‌هه‌شتيه‌کان کاتێک ده‌گه‌نه به‌هه‌شت ، له حاڵێکدا که ده‌رکه‌کاني کراوه‌ن ، له‌و کاته‌دا درگاباني به‌هه‌شت ، ئه‌و فريشته‌ي به‌زه‌يي ده‌ڵێ به‌وان : سڵاوتان لێ بێت ، نۆش گێانتان بێ ئه‌م نێمه‌تانه ، بچنه ناو و هه‌ر له‌وێ بمێننه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تايه .
7- سلامُ هيَ حتّي مَطلَعِ الفـَجر . ( قه‌در /5 )
" ( ئه‌و شه‌وه ) تا ده‌مه‌و به‌يان ، هه‌ر سۆڵح و سڵامه . "
ئه‌م ئايه‌ته ، له وه‌سفي شه‌وي قه‌دره . ئه‌و شه‌وه‌ي که قۆرئان هاتووه‌ته خوار و خواپه‌ڕه‌ستي ئه‌و شه‌وه به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ هه‌زار مانگ ، خێر و پيتي خوا له‌و شه‌وه‌دا دێته خوار و تايبه‌ته به به‌نده‌کاني ئه‌و و فريشته‌کان و ڕۆح له‌و شه‌وه‌دا دێنه خوار .