لێداني ئه‌م روه‌كه 3 رۆژ روخسار له تيشكي خۆر ده‌پارێزێت
گۆڤاري Nutrition and Cancer توێژينه‌وه‌كاني زاناياني ئۆستراليايي بڵاو كرده‌وه كه ئه‌وه ده‌رده‌خات برۆكلي رێگه له شێرپه‌نجه‌ي کۆڵۆن ده‌گرێت.
به‌هۆي ئه‌وه‌ي ئه‌مجۆره برۆكلي وه‌ك جۆره‌كاني تري كه‌له‌رم پێكهاته‌ي كارۆتنۆئيد و ڤيتامين C و ريشاڵه‌كان و فلاڤۆنوئيدي له‌خۆ گرتووه.
خواردني كه‌له‌رمه و برۆكلي به رێژه‌ي 16% رێگه له شێرپه‌نجه‌ي كۆڵۆن ده‌گرێت و نه‌خۆشي دڵ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له زاناياني ئه‌مريكي توانيان ئه‌وه ئاشكرا بكه‌ن كه برۆكلي به‌هۆي بووني ماده‌ي گۆگرد ده‌توانێت رێگه له زيانه‌كاني تيشكي سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ي و تووش بوون به شێرپه‌نجه‌ي پێست بكرێت. ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت به لێداني گه‌ڵاي ناسكي برۆكلي له‌سه‌ر پێست، پێستي روخسار له تيشكي خۆر ده‌پارێزێت.
ئه‌وان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌ڵايه له‌سه‌ر پێستي روخسار بدرێت، بۆ ماوه‌ي 3 رۆژ پێستي روخسار له به‌رانبه‌ر تيشكي خۆردا ده‌پارێزێت.
ته‌ندروستي
Nrt2
باخچه