کرده‌وه‌ي قۆرئاني
له کاريگه‌ري ده‌نگ و فێرکاري ڕواڵه‌تي قۆرئان که ڕابوورين ؛ دايک باش‌ترين سه‌رمه‌شقه بۆ فێرکاري ئادابي قۆرئاني له منداڵدا . دادوه‌ري له گۆتار و کرده‌وه‌دا ، خۆشه‌ويستي کردني زۆر ، له کاتي خۆي و به جێگه و کرده‌وه‌ي قۆرس و به پێڕه‌وي به‌رده‌وامي دايک ده‌توانێ سه‌رمه‌شقێکي شياو بێت له کرده‌وه‌ي قۆرئانيدا بۆ منداڵه‌که‌ي : ... مَرُّوا کِراماً.
دايکێ ده‌ڵێ : کاتێ قۆرئانم ده‌خوێند منداڵه‌که‌م ده‌هات و ده‌يگۆت : دا بڵي بزانم " خوا چ ده‌ڵێت " ؟ منيش ئه‌و ئايه‌تانه‌ي که حاڵه‌تي چيرۆکيان هه‌بوو ده‌م خوێند بۆ ئه‌و و جيرۆکه که‌م بۆ باس ده‌کرد .
هه‌ر وه‌ها شه‌وانه له کاتي خه‌وتندا ئه‌و چيرۆکانم بۆ ده‌گۆت به تايبه‌ت ئه‌و چيۆکانه‌ي که منداڵي بچووکي تێدا بوو ؛ که زۆر جار داواي لێ ده‌کردم دووپاتي بکه‌مه‌وه .
حه‌زره‌تي زه‌هرا ( س .خ ) له گه‌ڵ پيشه‌وا حه‌سه‌ني کۆڕي ( س .خ ) ياري ده‌کرد و گۆته ته‌وهيدي و يه‌کتا په‌ره‌ستيه‌کاني له‌و کاته‌دا به‌م شێوه بۆ باس ده‌کرد : حه‌سه‌ن گێان ! وه‌کوو باوکت عه‌لي به ، و گۆريسي زۆڵم له ملي ڕاستي ده‌ربێنه . خوا په‌ره‌ست به و له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ي که خاوه‌ن ڕقن و دۆژمنن دۆستايه‌تي مه‌که .
دايکێکي ديکه ده‌ڵێ : من هه‌ر کاتێ تووڕه ده‌بم له مناڵه‌که يان ته‌مێي ئه‌که‌م هيچ کات قۆرئان ناخه‌مه سه‌ر ، دواي ئه‌وه قۆرئان ناخوێنم ناچمه سه‌ر به‌رماڵ بۆ نوێژ خوێندن ، حه‌تا ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌دا له ته‌له‌فزيۆندا قۆرئان بڵاو ببێته‌وه ؛ به په‌له ده‌يکۆژێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي تووڕه‌يي و ته‌مێ له گه‌ڵ قۆرئان خوێندندا نه‌که‌وێته يه‌ک بۆ بيرهێنانه‌وه‌ي منداڵ .
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه کاتێک ده‌ڕۆين بۆ سه‌فه‌ر و سه‌يران قۆرئان ده‌خه‌مه سه‌ر .
يه‌کێک له مامۆستاياني قۆرئان و زانسته ئايينيه‌کانيش له سه‌ر ئه‌و بڕوايه که چاکترين خه‌ڵاتي دايک بۆ منداڵي چ کۆڕ چ کچ خه‌ڵاتي هێمني و ئۆقره‌يه .
ئه‌و ئه‌ڵێي : من هيچ کات له گه‌ڵ مندا؟ڵه‌کانم به تۆندي قسه‌م نه‌کردوه ، ئه‌وانم ناچار به کردني کارێک نه‌کردوه و له کار و باري ئايينيشدا زۆرم لێ نه‌کردوون . هه‌موو کات له کاته‌کاني ته‌نيايي ئه‌واندا داده‌نيشم گوێ بۆ قسه‌کانيان ده‌گرم و له گه‌ڵيان ده‌دوم . پێش تاقي کردنه‌وه‌کاني قۆتابخانه‌يان لێم ده‌لاڵنه‌وه که ئه‌مانه‌وێ به‌س له گه‌ڵتا قسه بکه‌ين منيش چه‌ن کات ژمێر له ژووره‌که‌ياندا و بري جار له ته‌نيشتي جێگا خه‌ونه‌که‌ياندا داده‌نيشم بۆ ئه‌وه‌ي مه‌ترسي و نيگه‌راني تاقي کردنه‌وه‌کاني له دڵ و ميشکيان نه‌مێنێ . به ڕێزي محه‌ممه‌د و بنه‌ماڵه‌ي پاکي و خاوێني ماڵ و خانووي مۆسڵمانان به نووري قۆرئان ڕووناک بکه .
ئه‌م دايکه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ : باوکم که خۆي مامۆستا و مۆجته‌هێد بوو هيچ کات به مني نه‌ده‌گۆت قۆرئان بخوێنه ، به‌ڵام کاتێک ته‌مه‌نم گه‌يشته 18 ساڵان و هه‌موو ڕۆژێک بۆ خۆم قۆرئانم ده‌خوێند باوکم هاني ئه‌دام و ئه‌وه‌ش زۆر گرنگتر بوو بۆم له‌وه‌ي که دووپات بکات .
ئه‌ي خوايه ده‌زانين که فێرکاري قۆرئان به منداڵان ، ئه‌رکي دايک و بابه و مافي منداڵه به سه‌ر دايک و بابي . اللهمّ صلّ علي محمّد و آل محمّد و عجّل في فرج مولانا صاحب الزّمان .