كاريگه‌ري گوڵه به‌يبون
گوڵه به‌يبون
گوڵه به‌يبون بريتيه له‌گوڵێكي ڕه‌نگ زه‌رد، له‌كێڵگه‌و باخي ماڵان‌دا به‌خۆڕسكي ده‌ڕوێت، به‌گرنگترين چاره‌سه‌ري سروشتي داده‌نرێت بۆ ئازاري ناوسك.
هۆكاره‌كاني غازاتي ناوسك:
1-به‌هۆي خێرانان خواردن كه ده‌بێته هۆي چونه ژوره‌وه‌ي هه‌وا بۆ ناوسك.
2-زياده ڕه‌ويكردن له‌خواردندا‌و خواردني به‌هارات‌و تيژ‌و ماوه به‌سه‌رچوو.
3-زۆر خواردنه‌وه‌ي ئاو له‌كاتي نان خواردن، له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه غازيه‌كان.
4-نان خواردن له‌كاتي توڕه‌بوون‌و دوو دڵيدا.
5-خواردني ئه‌و خۆراكانه‌ي دره‌نگ هه‌رس ده‌بن له‌گه‌ده‌دا، وه‌ك ( پياز، پاقله‌و قه‌رنابيت)
6-زۆر خواردني شير‌و به‌رهه‌مه‌كاني به‌تايبه‌ت له‌شه‌ودا.
بۆ ڕزگار بون له‌غازاتي ناو سك ڕه‌چاوي ئه‌م خاڵانه بكرێت:
ڕێكخستني ژه‌مه‌كاني نان خواردن، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ي خواردن، چونكه زۆر خۆري ده‌بێته هۆي هيلاككرني كۆ ئه‌ندامي هه‌رس، كه‌مكردنه‌وه‌ي خواردنه‌وه غازيه‌كان، نه‌خواردني هێلكه هه‌مو ڕۆژێك، وه‌رزشكردن به‌تايبه‌ت وه‌رزشي بۆ ورگ.
به گوێره‌ي زانياريه‌كاني پێگه‌ي ( دواير ) چه‌ند گيايه‌كي سروشتي بۆ چاره‌سه‌ري غازات به‌كارده‌هێنرێت:
يانسۆن: تۆوه‌كه‌ي بكوڵێنرێت بۆ ماوه‌ي پێنج خوله‌ك‌و داناني له‌ده‌فرێكي داخراودا دواي نان خواردن بخورێته‌وه كاريگه‌ري باشي هه‌يه.
گوڵه به‌يبون: گوڵه‌كاني بكوڵێنرێت‌و به‌ساردي بخورێته‌وه يارمه‌تي خێرا هه‌رسكردني خۆراك ده‌دات‌و نه‌هێشتني ئازاري ناو سك.