ئيعجازي قسەكردن لە مرۆڤدا
قسەكردن ئەو موعجيزە سەرسوڕهێنەرەيە، كە تا ئێستا زاناكان لە ئاستيدا سەرسامن، لێكدانەوەيەكي زانستييانەيان بۆ ئەو دياردە سەرسوڕهێنەرە نهدۆزيوهتەوه، بەڵام قورئاني پيرۆز ئاماژەي بۆ ئەو موعجيزە سەرسوڕهێنەرە كردووە، با لەم بەڵگەو نيشانە گەورەيە ڕابمێنين...
زاناكان دەڵێن: مرۆڤ تەنها بوونەوەرە پێكهاتەو داڕشتەي بە جۆرێك داڕێژراوە بتوانێت قسە بكات، مرۆڤ بە پرۆگرامو هۆكارو ئامێري زيندوو سازكراوە، بە هۆيەوە دەتوانێت زۆر بە ئاساني قسە بكات، لەبەرئەوە ئەم كردارە مل كەچ ناكات بۆ تيورى پەرەسەندنى گوماناويي، ئەگەر قسەكردنو فێربووني زمان، لە ڕێگەي پەرەسەندنەوە بێت، هەندێك لە گيانداران تواناي قسەكردنيان دەبوو، وەكو مەيموون!
زانايان پرسيار گەلێكي زۆر ئاڕاسته دهکهن، بۆ نموونه: بۆچي تەنها مرۆڤ دەتوانێت قسە بكات؟ وەڵامي ئەم پرسيارە لە قورئاني پيرۆزدا دەبينين: كاتێك باسي ئەو ڕێزە دەكات كە خواي گەورە لە مرۆڤي ناوە:
(وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا) الإسراء: 7ظ
واتە: [سوێند بە خوا ئێمە ڕێزمان لە نەوەي ئادەم گرتووە، (زانياري، ژيري، قەدو باڵاي ڕێکو جوانمان پێبەخشيوە) لە وشكانيو دەريادا (بە جۆرەها هۆكاري گواستنەوە) هەڵمان گرتوون، لە ڕزقو ڕۆزي پوختو چاكي جۆراو جۆر بەهرەوەرمان كردوون، (لە خۆراكو پۆشاكو ماڵو ناوماڵ و.. هتد) بەڕاستي ئێمە ڕێزي زيادەي ئەوانمان داوە بە سەر زۆربەي ئەو بەديهێنراوانەدا كە دروستمان كردوون، (لە هەموو ڕوويەكەوە تا قەدرو ڕێزي خۆيان بزانن)].
زاناكان بە درێژايي سەد ساڵ هەوڵياندا مەيمووني (شەمبانزي) فێري هەندێك لە پيتەكان بكەن، بەڵام هەوڵەكانيان بە تەواوي شكستي هێنا، ههرچهنده مۆخي ئەم گياندارە گەورەيە، قەبارەكەشي گونجاوەو زۆرباشە بۆ فێربوون، لەگەڵ ئەوەشدا مەيموون تواناي قسەكردني نييە، تهنانهت ناتوانێت لاسايي قسەكردنيش بكاتەوە.
لە ئاژەڵەكاندا ئامێري دەنگ هەيە، مرۆڤ قوڕقوڕاگەي هەيە، ئاژەڵەكانيش قوڕقوڕاگەيان هەيە، بۆ وێنە، سەگ، قوڕقوڕاگەي سەگ بە هەمان شێوازو ئاليەتي قوڕقوڕاگەي مرۆڤ كاردەكات، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت بە كردارێكي خۆنەويستانە بە ئاساني قسەبكات، لەو نێوەندەدا تەواوي گيانداران دەستەوسانن و ناتوانن ئەو كارە ئەنجامبدەن. واتە ناتوانن قسە بكەن.
تاقيكردنەوەكاني پڕۆفيسۆر (وليام فايفر)، دەريانخستووە منداڵي تازە لە دايكبوو، مۆخي چالاكدەبێت لەو كاتەي گوێي لە دەنگي دايكي دەبێت! ئەم پڕۆفيسۆرە هەستا بە تاقيكردنەوەيەك لەسەر ئەو منداڵانەي تەمەنيان تەنها چەند ڕۆژێكە، لەو تاقيكردنەوەيەدا هەستا بە چاودێري مۆخي منداڵو چالاكيي ئەو چالاكييە كارەباييەي لە مۆخدا ڕوودەدات، لە ئەنجامي كارلێكي لەگەڵ دەنگەكاندا، هەروەها هەستا بە گوێگرتن لە دەنگي كۆمەڵە كەسانێكي نامۆ، دەركەوت كە مۆخي منداڵ هيچ وەڵامدانەوەيەكي بۆ ئەو دەنگانە نييە.
بەڵام هەمان منداڵ تەنها بە بيستي دەنگي دايكي (بەبێ ئەوەي بيبێنێت)، بە شێوەيەكي بەرچاوو مێشكي چالاك بوو، كارلێكي لەگەڵ دەنگەكەدا كرد، پاكو بێگەرديي بۆ خودا! شوێنەواري ئەم ئەزموونو تاقيكردنەوانە زاناياني هەژاند، دەبێت ڕاستيي ئەم كارە چي بێت؟
لە كاتي سكپڕيي دايكدا، كۆرپەلە لاسايي دەنگي دايكي دەكاتەوە :
لە سەرەتاي ساڵي 2010 توێژەرەواني ئەڵمانيا ڕايانگەياند، كۆرپەلە لەو كاتەي لە منداڵداني دايكيدايە دەست بە فێربووني دەنگي دايكو باوكي دەكات، دواي لێكۆڵينەوەيەك كە 60 منداڵي تازە لە دايكبووي گرتەوە، زانكۆي (ورز بورج)ي ئەڵماني، پێي هەستا، لە گۆڤاري (علم البيولوجيا المعاصر) بڵاوكرايەوە، ڕوونيكردەوە منداڵي ساوا هەوڵدەدات لە ڕێگاي لاساييكردنەوەى دايكيهوه پەيوەندييەك لەگەڵ دايكيدا ببەستێت.
لێكۆڵينەوە نوێيەكە ئاماژە بەوە دەكات، دەنگەكان كاردەكەنە سەر كۆرپەلەو يەكەم زمانن ديواري منداڵدان دەبڕن، (كاثلين فرميكە) لێكۆڵەرەوەيەكي ئافرەتە، دەڵێت: ئەوەي لێكۆڵينەوە نوێيەكان پێي گەيشتوون، نەسەلماوە كۆرپەلە لە توانايدا هەبێت دەنگ دەربكات بە شێوەي جياواز، بەڵام ئەوەي سەلماوە چەند دەنگێك دەردەچێت هاووێنەي ئەو دەنگانەيە كە منداڵ لەو كاتەدا بيستوويەتي كە لە سكي دايكيدا بووە!
هەروەها ئەوەي زانراوە ئەوەيە كە كۆرپەلە لە توانايدايە لەسەر بيرهاتنەوەي ئەو دەنگانەي كە بيستوويەتي لە سێ مانگي كۆتايي قۆناغي سكپڕيدا، هەروەها بە شێوەيەكي كاريگەر ئاوازي مۆسيقاو دەنگي مرۆڤ لەو تەمەنەدا بە شێوەيەكي تايبەت كاردەكاتە سەر كۆرپەلە.
ئێمەش دەڵێين: دەنگي قورئان باشترين دەنگە، دەگونجێت كۆرپەلە بيبيستێت، ئامۆژگاري هەموو دايكێك دەكەين، هەموو ڕۆژێك كەمێك بە دەنگي بەرز قورئان بخوێنێت، بە تايبەت لە مانگەكاني كۆتايي سكپڕيدا.
لێكۆڵينەوەيەكي نوێ (بە پێچەوانەي لێكدانەوە چەقبەستووەكان)، جەختدەكاتەوە قۆناغي بووني كۆرپەلە لە منداڵدانداو ئەوەي پەيوەستە بە پەرەپێداني زمانەوە، منداڵە ساواكان هەوڵدەدەن لاسايي دايكيان بكەنەوە بۆ مەبەستي گرنگيدانو بە هێزبووني پەيوەندييان پێيانەوە، لەڕێگاي لاساييكردنەوەي ئاوازي دەنگيان، لەبەرئەوەي منداڵەساواكان جگە لەوە خاوەني هۆكارێكي ديكە نين، ئەمەش بە لێكدانەوەي لاساييكردنەوەي ئاوازي دەنگي دايكيان دادەنرێت، لە سەرەتاي قۆناغي تەمەنيان.
پرۆفيسۆر (نوام چۆمسكي) زاناي زمانەواني بە ناوبانگ جەختدەكاتەوە كە منداڵ بەرنامەڕێژ كراوە بۆ ئەوەي فێري زمان ببێتو قسەي پێبكات، لەو كاتەي دڵۆپە ئاوێك بووه، بۆ ئهو مهبهسته ئامادهکراوه، بۆ ئهم مهبهستهش لە زيرەكييەكي سروشتي بەهرە وەردەگرێت.
گريان يەكەم زمانە منداڵ فێري دەبێت، بۆ دەربڕيني پێداويستييەكاني، زانايان دەڵێن: منداڵ لە ماوەي پێنج ساڵي يەكەمي تەمەنيدا 5000 وشە فێر دەبێت، منداڵ خاوەني توانايەكي سروشتييە، لەسەر ڕێكخستني وشەكان هەڕەمەكييهكان، پاكوبێگەردي بۆ ئەو دروستكارە گەورەيەي بەم شێوەيە ڕێزي لە مرۆڤ گرتووەو ئەو توانايانەي پێ بەخشيوە، بەڵام زۆر بەداخەوە كاتێك گەورە دەبێت وشەكان بە كاردەهێنێت بۆ دژايەتيكردني دروستكارەكەيو تێكداني زەويو نكوڵي خوداي بە دەسەڵاتو كاربەجێو زانا دەكات! هەروەكو دەفەرمووێت:
(يَا أَيُّهَا الْإِنْسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ * الَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّاكَ فَعَدَلَكَ * فِي أَيِّ صُورَةٍ مَا شَاءَ رَكَّبَكَ)الانفطار: 6 – 8
واتە: [ئەي ئادەميزاد!! تۆ چي واي لێكردويت سەركەش بيت بەرامبەر پەروەردگاري ميهرەبانو بەڕێزت؟! چي واي لێكردويت وەكو پێويست قەدري نەزانيت؟ (نا فەرمانو ياخي بيت؟)- ئەو پەروەردگارەي تۆي دروستكردووە، بە ڕێكوپێكترين شێوە، بە جوانترين شێواز، (هەموو ئەندامەكان لە شوێني تايبەتي خۆيان دانراون، تا بتوانن كارو فەرماني خۆيان بە چالاكي ئەنجامبدەنو ئەو ئەندامانەش كە جووتن قەبارەو درێژيو شێوەيان چوونيەكە، جگە لەوەي كە يارمەتي و تەباييەكي تەواو هەيە لە نێوانيانداو هەمووان هاوكارن) – لە هەر شێوەو شێوازێكدا ويستوويەتي تۆي ڕێكخستووەو ئەندامەكانتي بە يەكەوە لكاندووە].
تاقيكردنەوە لەسەر باڵندەكان:
زانايان هەستان بە تاقيكردنەوەيەكي چڕوپڕ كە بريتيبوو لە دابڕيني باڵندەيەكي خۆشخوێنو جياكردنەوەي لە دايكو باوكي، ئەم باڵندەيهيان خستە ژوورێكەوە تا بە تەواوي لە دايكو باوكي داببڕن، سەرەنجام دەركەوت باڵندەكە فێري خوێندن نەبوو، بەڵكو فێري دەنگێكي ناساز بوو، كە لە قيڕهقيڕي قەلەباچكە دەچوو، بەڵام ئەم تاقيكردنەوەيە كۆتا تاقيكردنەوە نەبوو، بەڵكو بەردەوامبوو، زاناكان ڕێگهياندا هەمان ئەو باڵندەيە لهگهڵ مێيهكدا كردهي زۆربوون ئهنجامبدات، پاشان هێلكهكانيان برد بۆ ئهو شوێنهي باوكهكهي لێبوو، تا لهوێ بتروكێن، سەرەنجام باڵندە تازەكان دەنگي باوكيان فێربوون، كە لە قيڕقيڕ دەچوو، كەمێكيش لە دەنگي باوكيان دەچوو، بەڵام زاناكان باڵندە تازەكانيان وەرگرتو هێشتيان تا دووجار كردهي زۆربوون ئهنجامبدهن، واتە دوو وەچەيان لێكەوتەوە، لە ناكاو شتێكي چاوەڕواننەكراو ڕوويدا، نەوەي چوارەميان فێري خوێندن بوو!
ئايا ئەم كردارە چۆن لێكدەدرێتەوە؟ لێكدانەوەي زانستي ئەوەيە: غهريزهي خوێندن لە نێو باڵندەكاندا بووني هەيەو لەگەڵيدا دروستبووە، دەگونجێت بە شێوەيەكي كاتي پەكي بكەوێت، بەڵام بە خێرايي ئەو چالاكييەي بۆ دەگەڕێتەوە، ئەمەش پێچەوانەي تيوري پەرەسهندنهوهيه.
بنچينەي زمان لە جينهكاندايه:
دواي لێكۆڵينەوەيەكي چڕوپڕ، زانايان ڕوونيانكردەوە لە ڕێگاي ئەو تاقيكردنەوانەي لەسەر مرۆڤ ئەنجاميانداوە، لەسەر ئەو كەسانەي بەهۆي ڕووداوێكەوە تواناي قسەكردنيان پەكيكەوتووە، تاقيكردنەوەيەكي تر لەسەر ئەو كەسانەي لە قسەكردندا كێشەي بۆ ماوەييان هەيە، دەركەوت زمان شتێكي شاراوەيە لە شريتێكي بۆ ماوەييدا، بە ناوي DNA دياريكراوە لە (بۆهێڵ)دا پێي دەوترێت 2Foxp ئەم (بۆهێڵ)ە لاي زۆربەي زيندەوەران بووني هەيە، بەڵام لە مرۆڤدا شێوەيەكي جياوازي هەيە، زاناكان دەڵێن: ئەو شێوە (بۆهێڵ)ە جياكارەي مرۆڤ هەيهتي، لەگەڵ دەركەوتني مرۆڤ لەسەر زەوي دەركەوتووە.
فێري دەربڕيني كردووە:
خواي گەورە سورەتێكي گەورەي ناردووەتە خوارەوە، تاكە سورەتە بە ناوي يەكێك لە ناوە جوانەكاني خواي گەورەوەيە، ئەويش سورەتي (الرحمن)ه، خواي گەورە دەفەرمووێت:
(الرَّحْمَنُ * عَلَّمَ الْقُرْآَنَ * خَلَقَ الْإِنْسَانَ * عَلَّمَهُ الْبَيَانَ) الرحمن 1 – 4
واتە: [خواي ميهرەبان، كانگاي سۆزو ڕەحمەتو بەزەييە-1- قورئاني فێري ئادەميزاد كردووە، (فێربوونو زانيني قورئانو تێگەيشتن لە فەرموودەي خواي ميهرەبان پيرۆزترين نازو نيعمەتە كە ئيماندار لێي بەهرەوەر ببێت، لەم تەمەنە كورتەي ژياني دنيادا)-2- هەر خودا ئادەميزادي دروستكردووە، (بە جوانترين شێوەو شێواز)-3- هەر ئەويش فێري دەربڕينو گوفتارو ئاخاوتني كردووە، (خواي گەورە زماني پێبەخشي بۆئەوەي مەبەستەكاني خۆي بە جوانيو بە فەرهەنگو كەلتورێك كە خوا پێي بەخشيووە ڕابگەيەنێت)].
ئەم ئايەتە فێرماندەكات چۆن خواي گەورە منەت دەكات بەسەر مرۆڤدا بە بەهرەي (البيان)، خواي گەورە نەيفەرمووە (علمە الكلام) لەبەرئەوەي فێركردني مرۆڤ بە زمان، يان بە قسەكردن بەس نييە، بەڵكو پێويستە وشەكان پێكەوە ببەستيتەوەو لە كاتي پێويستدا بيانگێڕيتەوە، واتە بە شێوەيەكي ڕێكوپێكو لە شوێني خۆيدا بە كاريان بهێنيت.
مرۆڤ مەڵبەندێكي زۆر گرنگي هەيە، بەبێ ئەو مەڵبەندە ناتوانێت خواستەكاني دەرببڕێت، ئەويش مەڵبەندي گەڕانەوەي وشەكانەو دانانيانە لە ناوچەي نێوچەواندا لە پێشە سەردا، لەبەرئەوەيە دەبينين پێغەمبەر (صلي اللە عليە وسلم) جەختدەكاتەوە لەسەر گرنگي ئەو مەڵبەندە، لە نزاكانيدا ڕادهستي خواي گەورەي دەكاتو دەفەرمووێت: (ناصيتي بيدک)، واتە (نێوچەوانم بە دەستي تۆيە)، هەر كات ئەو مەڵبەندە لە كاركەوت، مرۆڤ تواناي قسەكردني ونناكات، بەڵكو هەر دەتوانێت قسە بكات، بەڵام ناتوانێت وشەكان پێكەوە گرێبدات، كەواتە تواناي دەربڕينو ڕوونكردنەوە وندەكات، لەبەرئەوەيە خواي گەورە دەفەرمووێت:
(عَلَّمَهُ الْبَيَانَ)، پاكوبێگەردي بۆ خواي گەورە!
جياوازيي زمانتان:
زاناكان تێبينيان كردووە، مرۆڤ خاوەني توانايەكي سروشتييە بۆ پەرەپێداني زمان، ئەوان هەستان بە ئەنجامداني تاقيكردنەوەيەك، هەوڵياندا چەند خوێندكارێك فێري زمانێكي نوێ بكەن بە شێوازێكي هەڕەمەكي، واتە به شێوهيهكي ههڕهمهكيانه داڕشتني وشه له پيتهكان، كه هيچ واتايەك نەدەنو پەيوەندييەك نەبێت لە نێوانياندا، بينيان خوێندكارەكان ناتوانن فێري هەر يەكێك لەو وشانە ببن.
بەڵام دواي تێپەڕبووني چەند مانگێك خوێندكارەكان توانيان ئەو وشه ههڕهمهكي داڕێراوانه بگۆڕن، توانيان بە شێوەيەك ڕێكيانبخەن بە ئاساني لەبەر بكرێن، دواي ماوەيەك ئەو وشانە گوێزرانەوە بۆ چەند خوێندكارێكي ديكە (گروپێكي تر)، هەر يەك لەو گروپانە چەند ڕاستكردنەوەيەكيان لەسەر ئەو وشانە كرد، تا وشەكان وايان لێهات بوونە مەنتيقيو بە ئاساني لەبەر كران. ئەم كردارەش بە شێوەيەكي خۆ نەويستانە ئهنجامدرا
هەروەها زانايان ئەوەيان دەرخست كە مرۆڤ ڕژێمێكي تايبهتى پێبهخشراوه، كه تواناي پەرەپێداني زمانى لە نێوان چەند نەوەيەكدا، ئەمەش نهێني لێكدانەوەي جياوازيي زمانە، بە شێوەيەك ئەمڕۆ لە جيهاندا زياتر لە 4000 ههزار زمان هەيە.
ئايەتێكي قورئاني پيرۆز ئاماژە بۆ ئەو ڕاستييە دەكات، هەروەها بە موعجيزەيەك لە موعجيزەكاني خواي گەورەي داناوە، هەروەكو دەفەرمووێت:
(وَمِنْ آَيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ) الروم 22
واتە: [يەكێكي تر لە نيشانەو بەڵگەكاني دەسەڵاتي خواي گەورە، دروستكردني ئاسمانەكانو زەوييە، (كە زاناكاني ئەستێرەناسي لە ئاستيدا سەرسامو سەرگەردانن) هەروەها جياوازي زمانو ڕەنگتانە (دەنگي هيچ كەس لە كەسي تر ناكات، سەرەڕاي سەدەها جۆر زمان، كە جۆري قسەكردنو داڕشتني هەر گەلێك تايبەتمەندي خۆي هەيە، جگە لە هەزاران شێواز كە لەو زمانە سەرەكيانە دەبێتەوە)، بەڕاستي ئا لەو دياردەيەشدا بەڵگەو نيشانەي زۆر هەيە بۆ زانايانو شارەزايان].
هەروەكو چۆن ڕەنگي مرۆڤ لە ژينگەيەكەوە بۆ ژينگەيەكي دي جياوازە، هەروەها زمانيش لە ژينگەيەكەوە بۆ ژينگەيەكي ديكە جياوازە، بناغەي ئەم گۆڕانكارييەش دەگەڕێتەوە بۆ جينهكاني مرۆڤ لە قوڵايي خانەكانيدا، ئەم ئايەتە قورئانييەش نيعمەتەكاني پەروەردگارمان بەسەر مرۆڤەوە بير دێنێتەوە، ئەم موعجيزانەش پێويستە ببنە هۆكارێك بۆ زانايان تا لە ڕێيانهوه خواي گەورە بناسن، لەبەرئەوەيە خواي گەورە دەفەرمووێت:( إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ )، واتە: (بەڕاستي ئا لەو دياردەيەشدا بەڵگەو نيشانەي زۆر هەيە بۆ زانايانو شارەزايان). داواكارين لە خواي گەورە كە بمانكاتە يەكێك لە بەندە زاناكان، ئەوانەي لە بارەيانەوە دەفەرمووێت:
(إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ) الفاطر 28
واتە: [بەڕاستي لە نێو بەندەكاني خوادا هەر زاناكانن لە خوا دەترسن، (لە سەردەمي عيلمو زانستدا ئەم ڕاستييە ڕوونە، چونكە زاناو پسپۆڕان كاتێك وردەكاري بەديهێنراوان پەي پێدەبەن، زۆر هەست بە گەورەييو دەسەڵاتي خوا دەكەن)، بەڕاستي ئەو خوايە زۆر باڵادەستەو زۆريش لێخۆشبووە، (كاتێك ڕووي تێدەكەنو باوەڕي پێدەهێنن)].
----------------