سودێكي ديكه‌ي شوشتني ددان
ڕۆژنامه‌ي ده‌يلي ميلي به‌ريتاني ئه‌نجامي توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێي بڵاوكردۆته‌وه كه له‌سه‌ر شتني ده‌م و ددان ئه‌نجامدراوه و ده‌ريخستووه كه به‌رده‌وام پاك ڕاگرتني ده‌م و ددان, ئه‌گه‌ره‌كاني توشبوون به نه‌خۆشي هه‌وكردني جومگه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژينه‌وه‌كه چه‌ند پسپۆڕێك له‌زانكۆي لوزفێڵ و قوتابخانه‌ي ددان له ويلايه‌تي كنتاكي ئه‌مريكا ئه‌نجاميانداوه و جۆره په‌يوه‌ندييه‌كيان ئاشكرا كردووه له نێوان نه‌خۆشي هه‌وكردني جومگه‌كان و ئه‌و به‌كتريايانه‌دا كه هۆكاري توشبونن به نه‌خۆشيه‌كاني پوك و به PAD ناسراون.
توێژه‌ره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و به‌كتريايانه، جۆره ئه‌نزيمێك ده‌رده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ پرۆتينێك كارلێك ده‌كه‌ن, پاش ماوه‌يه‌ك ده‌بنه هۆي خوراني كڕكڕاگه‌ي سه‌ر جومگه‌كان, ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ توشبوون به نه‌خۆشي هه‌وكردني جومگه‌كان.
ئه‌و پسپۆڕانه ده‌يانه‌وێت چه‌ند لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجام بده‌ن, بۆ زياتر دڵنيابونه‌وه له په‌يوه‌ندي نێوان ئه‌و نه‌خۆشيه‌كاني پوك و هه‌وكردني جومگه‌كان.
ته‌ندروستي
Baxcha