پرته‌قاڵ‌و بيبه‌رو قه‌رنابيت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي جه‌ڵته‌ي ده‌ماغ
توێژينه‌ويه‌كي نوێ كه‌له‌لايه‌ن گروپێكي له‌توێژه‌راني فه‌ڕه‌نسيه‌و سه‌رپه‌رشتي كراوه، جه‌ختي له‌وه كردۆته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ي گرفتي كه‌مي ڤيتامين Cيان هه‌يه مه‌ترسي زياتري توشبون به‌جه‌ڵته‌ي ده‌ماغيان له‌سه‌ره‌و ئه‌و جۆره جه‌ڵته‌يه‌ش به‌جه‌ڵته‌ي خوێنبه‌ربوني ده‌ماغ ناوده‌برێت.
جه‌ڵته‌ي خوێنبه‌ربوني مێشك 15% له‌كۆي گشتي جه‌ڵته‌ي مێشك پێكده‌هێنێت‌و به‌جه‌ڵته‌يه‌كي كوشنده‌وه مه‌ترسيدار ئه‌ژمارده‌كرێت، كاتێك روده‌دات يه‌كێك له‌خوێنبه‌ره‌كاني مێشك بگيرێت.
توێژه‌ران ئاشكراينكردوه ئه‌و كه‌سانه‌ي بڕێكي زۆرتر له‌ڤيتامين C ده‌خۆن له‌خواردنه‌كاني پرته‌قاڵ‌و بيبه‌رو قه‌رنابيت، كه‌متردوچاري جه‌ڵته‌ي مێشك ده‌بن له‌جۆري خوێنبه‌ربوني مێشك.
ستيڤان فانير، پزيشك سه‌رپه‌رشتياري توێژينه‌وه‌كه ئاماژه‌ي به‌وه‌داوه كه‌مبونه‌وه‌ي ڤيتامين C مه‌ترسيه‌كي گه‌وره بۆتوشبون به‌خوێنبه‌ربوني ده‌ماغ دروستده‌كات.
ئه‌وه‌شي رونكردۆته‌وه پێويسته له‌رێگه‌ي سيستمێكي خۆراكي ده‌وڵمه‌ند به‌ڤيتامين C قه‌ره‌بوي ئه‌و كه‌مبونه‌وه‌ي بكرێت له‌وقۆناغه‌دا.
ده‌رئه‌نجامه‌كاني ئه‌وتوێژينه‌وه‌يه له‌رۆژنامه‌ي “American Neurology” له 15 شوباتي 2013 بڵاو كراوه‌ته‌وه.
هاوڵاتي