سه‌ڵه‌ف ( فاێز ) چيه ؟
پرسيار : تکايه سه‌ڵه‌ف ڕوون بکه‌نه‌وه بۆمان ؟
وڵام : سه‌ڵه‌ف دوو جۆره :
1- سه‌ڵه‌ف له قه‌رزدا ؛ ئه‌گه‌ر قه‌رزێ که که‌سێ ئه‌يدا به که‌سێکي تر به‌و مه‌رجه بێ که سوودي هه‌بێ بۆ قه‌رزده‌ره‌که ئه‌وه ده‌بێته سه‌ڵه‌ف . بۆ نموونه مه‌رج دابنێ که جگه له پاره‌که‌ي خۆي شتێکي ئيزافيش بنێته سه‌ري يان کارێکي بۆ بکات يان ماڵه‌که‌ي به پاره‌ێيکي که‌متر بدا پێي به کرێ وه حه‌تا ئه‌گه‌ر مه‌رج دابنێ که پاره‌ي نوێي پێ بداته‌وه هه‌موو ئه‌مانه سه‌ڵه‌ف ده‌ژمێررێن .
2- سه‌ڵه‌ف له مامه‌ڵه‌دا ؛ ئه‌گه‌ر شت و مه‌کێ که کێشراوي بێت به ئه‌ندازه‌ێيکي زياتر هه‌ر له‌و شه مامه‌ڵه بکرێت ئه‌وه ده‌بێت سه‌ڵه‌ف له مامه‌ڵه بۆ نموونه 100 کيلوو گه‌نمي چاک بدات به 120 کيلوو گه‌نمي پله دوو وه يان 100 کيلوو گه‌نم بدات به 120 کيلوو گه‌نم بۆ 6 مانگي تر . . ( ر. ک تحرير الوسيله پێشه‌وا خمه‌يني ( ره ) ، ب 1 ، ل536 ، پ 9 وه ل 536 )
پرسيار : ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ي که به پشک خستن ( قۆڕه‌که‌شي ) له لاێين بانگه‌کان ده‌درێت به خه‌ڵکي ئايا له بڕواي شه‌رعيه‌وه درۆسته ؟ وێڕاي ئه‌وه که ئێران له وڵاتاني ديکه قه‌رز ده‌گرێت وه سووديان پێ ئه‌دات ، به پێي ياساي سه‌ڵه‌ف ئه‌م پرسه چۆنه ؟
وڵام : ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ي که به پشک خستن ( قۆڕه‌که‌شي ) له لاێين بانگه‌کان ده‌درێت به خه‌ڵکي له بڕواي شه‌رعيه‌وه درۆسته و قه‌ي ناکا به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێ پاره‌که‌ي به مه‌رجي به‌شداري له پشک خستن ( قۆڕه‌که‌شي ) بانگ بدات ئه‌وه ده‌بێته سه‌ڵه‌ف ، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ي که بانگه‌کان خۆيان بۆ هاندان ده‌يده‌ن به‌و که‌سانه‌ي که پاره‌يان لا دائه‌نێن قه‌ي ناکا . له وڵامي به‌شي دوه‌مي پرسياره‌که ده‌بێ بڵێم که قه‌رز گرتني مۆسڵمان له نا ۆسڵمان و سوود به‌خشين به‌وان حه‌رامه به‌ڵام گرتني سه‌ڵه‌ف له نا مۆسڵمانێ که له شه‌ڕ له گه‌ڵ مۆسڵماناندا بێت و له ژێر پشتيواني وڵاتي ئيسلامي نه‌بێ قه‌ي ناکا ( ر. ک وڵامدانه‌وه‌کاني پێشه‌وا خمه‌يني ( ر ه ) ، ب 2 ، ل 144 ، پ 167وه توضيح المسائل پێشه‌وا خمه‌يني ( ر ه ) ، ملحقات ، پ 2858)
پرسيار : ئێمه چه‌ن که‌سين که دامه‌زراوه‌ێيکمان هه‌يه بۆ قه‌رزي خه‌ڵکي و به پێي ياساي بانکي سووديان پێ ئه‌ده‌ين وه له کاتي قه‌رزدان به خه‌ڵک 2% سووديان لێ وه‌رده‌گرين حۆکمي ئه‌م کاره چيه ؟
وڵام : قه‌رز دان به خه‌ڵک وه هه‌روه‌ها قه‌رز وه‌رگرتن له خه‌ڵک به مه‌رجي به‌خشيني سوود سه‌ڵه‌ف ده‌ژمێررێت و حه‌رامه . تێکۆشن بۆ ئه‌وه‌ي که ڕي وه ڕه‌سمي قه‌رزۆل حه‌سه‌نه که پاداشتي له خێر و چاکه کردن زياتره زيندوو بکه‌نه‌وه و با خه‌ڵکي بۆ ڕه‌زامه‌ندي خوا پاره‌که‌يان لاي ئێوه دابنن و ئێوه‌ش بۆ ڕه‌زامه‌سني خوا به قه‌رزي بێ سه‌ڵه‌ف بيده‌نه ده‌ستي خه‌ڵکي . ئه‌ڵبه‌ت به ره‌زامه‌ندي خاوه‌ن پاره‌که ، ئێوه ده‌توانن به‌و پاره مامه‌ڵه بکه‌ن يان خه‌ريک بن به به‌رهه‌م هێنان و سووده‌که‌ي له نێو خاوه‌ن پاره‌کان دابه‌ش بکه‌ن و خه‌رج و ئه‌رکي سنۆقه‌که‌شي لێ ده‌رکه‌ن . ( ر. ک : توضيح المسائل دوانزده مه‌رجه‌ع ، ب 2، ل 784 ) .
به‌شي حه‌حکامي ئيسلامي تێبيان
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ري ئه‌نديشه قۆم