ده‌سته‌به‌ندي خه‌ڵک له ڕۆژي سه‌ڵادا !
بۆچ خواي گه‌وره له هێندێ ئايه‌ته‌کاني قۆرئاندا ، خه‌ڵکي له ڕۆژي سه‌ڵادا ده‌کاته 3 ده‌سته به‌ڵام له بڕێ ئايه‌تي تردا دابه‌شيان ده‌کات بۆ 2 ده‌سته ، ئايا ئه‌مه دژي يه‌ک نيه ؟
پرسيار :
له قۆرئاني پيرۆزدا له سووره‌ي 56 ئايه‌تي 7 هاتوه که له ڕۆژي سه‌ڵادا خه‌ڵکي ده‌بنه 3 ده‌سته ، به‌ڵام له سووره‌ي 90 ئايه‌ته‌کاني 18 – 19 و سووره‌ي 99 ئايه‌ته‌کاني 6 – 7 ته‌نيا دوو گرۆ هه‌ڵ ده‌ژمێرێ .
ئه‌مه چۆن کۆ ده‌کرێته‌وه ؟
وڵام :
قۆرئان ، خه‌ڵکي له ڕۆژي سه‌ڵادا ده‌کاته چه‌ن ده‌سته . له يه‌کێک له‌وانه ، خه‌ڵکي له ڕۆژي سه‌ڵادا ده‌کاته 3 ده‌سته : « وَ کُنتُمْ أَزْوَاجًا ثَلَاثَةً * فَأَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ مَا أَصحْابُ الْمَيْمَنَةِ * وَ أَصحْابُ المْشْئمَةِ مَا أَصحْابُ المْشْئمَةِ * وَ السَّابِقُونَ السَّابِقُونَ * أُوْلَئکَ الْمُقَرَّبُونَ »
وشه‌ي " أَزْوَاجًا " له‌م ئايه‌ته‌دا به ماناي ده‌سته و گووپه . « فَأَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ ... وَ أَصحْابُ المْشْئمَةِ » وشه‌ي « ميمنة » له ماده‌ي « يمن » ه که به‌رانبه‌ر به وشه‌ي " شوم " به کارێ دێنن و ماناي ئه‌و پێچه‌واني « يمن » ه که وابوو « اصحاب ميمنه » ئه‌و که‌سانه‌ن که به‌خته‌وه‌رن و خاوه‌ني « يمن » وه به‌رانبه‌ر به‌وان ، « اصحاب مشئمه » ن ، که چاره ڕه‌ش .
ئه‌ڵبه‌ت بڕێ له ڕاڤه‌کاران ئه‌گه‌ري ئه‌وه ئه‌ده‌ن که مه‌به‌ست له « ميمنة » و « مشئمه » ده‌سته‌ي ڕاست و چه‌پ بێت که له ڕۆژي سه‌ڵادا وه‌کوو نيشانه ، نامه‌ي کرده‌وي چاکان ده‌درێته ده‌ستي ڕاستيان و نامه‌ي کرده‌وه‌ي ئه‌و که‌سانه‌ي که خراپن ده‌درێته ده‌ستي چه‌پيان .
قۆرئان له دابه‌ش کردنێکدا خه‌ڵکي له ڕۆژي سه‌ڵادا ده‌کاته 3 ده‌سته : 1. أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ 2. أَصحْابُ المْشْئمَةِ 3. السَّابِقُونَ . « اصحاب ميمنه » ئه‌و که‌سانه‌ي که چاکه کار و درووس کارن وه مه‌به‌ست له " السَّابِقُونَ " ئه‌و که‌سانه‌ن که ده‌س پێش خه‌رن له چاکه و چاکه‌کاريدا . که وابوو " السَّابِقُونَ " له نێو ماناي " الْمَيْمَنَةِ " دايه . وه قۆرئان له به‌ر ئه‌وه ئه‌مانه‌ي کردوه‌ته 3 ده‌سته
« وَ السَّابِقُونَ السَّابِقُونَ » ئه‌م ده‌سته هه‌ر چه‌ند پێش له دوو ده‌سته‌ي ترن و پله‌يان له‌وان به‌رزتره ، له کۆتايي ئايه‌ته‌کاندا هاتوون ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ي که له درێژه‌دا ، تايبه‌تمه‌ندي زۆر بۆ ئه‌وان وتراوه به‌ڵام چونکوو دوو ده‌سته‌ي هه‌وه‌ڵ باسييان کۆرته له سه‌ره‌تاوه هاتوون .
له‌م ڕه‌سته‌دا خواي گه‌وره سابێقوني هه‌ر به سابێقون ڕاڤه کردوه وه وادياره که چاککترين ڕاڤه بۆ ئه‌وان ، ڕاڤه کردن به ناويانه ؛ له به‌ر ئه‌وه‌يه که ئه‌م وشه دوو جار دووپات بووه .
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ماناي" السَّابِقُونَ " ، چه‌ند بابه‌ت له کتێبه ڕاڤه‌کان هاتوه که زۆر نزيک به يه‌که وه ده‌توانين بڵێين ته‌نيا له شێوازي گۆتندا جياوازن مانايان هه‌ر يه‌کێکه : له قۆرئاندا ئايه‌تێ که ده‌توانێت" السَّابِقُونَ " مانا بکات ئايه‌تي پيرۆزي « وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ » [ 7 ] وه ئايه‌تي پيرۆزي « وَلِكُلٍّ وِجْهَةٌ هُوَ مُوَلِّيهَا فَاسْتَبِقُواْ الْخَيْرَاتِ » [8 ] وه ئايه‌تي پيرۆزي « أُوْلَئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ » [9 ] که له‌م ئايه‌تانه‌وه ده‌سمان ئه‌که‌وێ مه‌به‌ست له " السَّابِقُونَ " ، ئه‌و که‌سانه‌ن که له چاکه‌کاريدا ده‌س پێش خه‌رن ، وه ناچار کاتێ له چاکه‌کاريدا پپێش ده‌که‌ون ، له گه‌يشتن به لێ بۆردن و لۆتفي خواشدا به‌رانبه‌ر به‌و کردوانه ، پێش ده‌که‌ون " .
" السَّابِقُونَ " ئه‌و که‌سانه‌ن که نه ته‌نيا له بڕوادا پێش ده‌که‌ون ، له کرده‌وه‌ي چاکه‌شدا و له ئاکاري مرۆڤايه‌تيشدا پێش که‌وتوون ، ئه‌وان سه‌رمه‌شقي خه‌ڵکن ، و پێشه‌واي خه‌ڵکن ، وه له به‌ر ئه‌وه نزيکاني درگاي خوان .
" السَّابِقُونَ " ئه‌و مۆخلێسانه‌ن که له ڕێگاي خوادا که بۆ ئێمه‌ي داناوه پێش ده‌که‌ون و ئه‌و تۆزه‌ي که سه‌ر دڵه‌کاني گرتوه بۆ به‌رگري له ڕه‌زامه‌ني خوا پاک و خاوێني ده‌که‌ن .
" السَّابِقُونَ " ئه‌و که‌سانه‌ن که نه ته‌نيا له بڕوادا پێش ده‌که‌ون ، به‌ڵکوو له کرده‌وه‌ي چاکه و له ئاکاري مرۆڤايه‌تيشدا پێش که‌وتوون ، ئه‌وان سه‌رمه‌شقي خه‌ڵکن ، و پێشه‌واي خه‌ڵکن ، وه له به‌ر ئه‌وه نزيکاني درگاي خوان .
به‌م ڕاڤه‌ي که خستمانه سه‌ر " السَّابِقُونَ " زانيمان که :
1- " السَّابِقُونَ " هه‌ر ئه‌و درۆست کارانه‌ن وه ده‌توانن له نێو ماناي زاري « ميمنة » دا قه‌رار بگرن . ئه‌ڵبه‌ت له‌و ده‌سته‌دا ئه‌مان پله و پاييه‌يان به‌رزتره و به خواوه نزيکترن .
قۆرئاني پيرۆز له به‌ر ئه‌وه به 3 ده‌سته دابه‌سي کردوون که ويستوويه‌تي به درێژه باسي " السَّابِقُونَ " بکات . له ڕاستيدا « اصحاب ميمنه » و به‌خته‌وه‌ران ده‌بنه دوو به‌ش سابێقون و نا سابێقون که ماناي « ميمنة » هه‌ر دوو ده‌سته ده‌گرێته‌وه ئه‌ڵبه‌ت له به‌ر ناو بردني سابێقون ، « اصحاب ميمنه » به ناسابێقون مانا ده‌که‌ين .
2- که وابوو ، ئه‌م دابه‌ش کردنه له گه‌ڵ دابه‌ش کردنه‌کاني تر سه‌باره‌ت به‌م که‌سانه ، دژايه‌تي نيه ؛ بۆ نموونه ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که " أَصحْابُ المْشْئمَةِ " ش به چه‌ن ده‌سته دابه‌ش بکرێن و ئه‌و ده‌سته و دابه‌شانه دژي يه‌کتري ناوه‌ستن .
چاکه‌کار له ماناي " ميمنه " دا بگۆنجێنين ؛ له به‌ر ئه‌وه‌يه که له قۆرئاندا ده‌بينين له بڕێ له ئايه‌ته‌کاندا ته‌نيا ئه‌م دوو ده‌سته به شێوازي گشتي تاوتوێ ده‌کات : « أُوْلَئکَ أَصحْابُ المْيْمَنَةِ * وَ الَّذِينَ کَفَرُواْ بِايَاتِنَا هُمْ أَصْحَابُ الْمَشْمَةِ » .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕي اسلام کوئست