په‌يامي سه‌رۆکي مه‌جليسي ئێران بۆ هاوتا عێراقيه‌که‌ي:
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي تيرۆريزم پێويستي به هاوکاري ناوچه‌ييه
عه‌لي لاريجاني، سه‌رۆکي مه‌جليسي شۆراي ئيسلامي له په‌يامێکدا بۆ ئۆسامه نۆجێفي، سه‌رۆکي په‌رله‌ماني عێراق هێرشي تيرۆريستي بۆ سه‌ر نۆجێفي و براکه‌ي ئيدانه‌کرد.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس له هه‌واڵده‌ريي مه‌جليس: لاريجاني له‌و په‌يامه‌دا سه‌ره‌ڕاي شه‌رمه‌زارکردني هێرشي تيرۆريستي بۆ سه‌ر هاوتا عێراقييه‌که‌ي خۆشحاڵي خۆي به سه‌ر نه‌که‌وتني ئه‌و کرده‌وه دزێوه ده‌ربڕي.
هه‌روه‌ها جه‌ختي له‌وه‌ش کردووه که بێ گومان، تيرۆريزم هه‌ڕه‌شه‌يه‌کي جيددييه بۆ سه‌ر ئاسايش، ئه‌من و ئارامي هه‌موو گه‌لاني ناوچه‌که و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي ئه‌م ديارده پێويستي به هاوکاري ناوچه‌يي و هه‌مه لايه‌نه هه‌يه.
سه‌رۆکي مه‌جليسي شۆراي ئيسلامي ئه‌وه‌شي ڕاگه‌ياندووه که ئێران ئاماده‌يي هه‌يه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ي گرووپه تيرۆريستييه‌کان، له‌گه‌ڵ وڵاتاني ناوچه‌که هاوکاري بکات.