• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 217
  • چوار شەممه 30/11/1392
  • رۆژژمێر :

10 ڕێگە بۆ بەهێزبووني مێشك

لەبيرچوونەوە يەكێكە لەو گرفتانەي كەئێستا زۆربەمان تووشي بووين، بەتايبەتي كاتێك دەستنيشاني كاتێك دەكەين بۆ ئەنجامداني كارێك يان مۆڵەتێك دەخوازين بۆ جێبەجێكردني ئەركێك، كەچي بەزووترين كات يان ماوەيەك دواي ئەوە چەند كارێكمان بير دەچێتەوە.

يان لەزۆركاتدا چاوت دەكەوێت بەدۆستێكي كۆنت كەچي ناوەكەي نايەتەوە بيرت، بەپێي راي زاناياني ئەو بوارە، ئەو گرفتە لەئەنجامي سەرقاڵي مرۆڤ دروست دەبێت، چونكە لەكاتي وەرگرتنيان زانيارييەكان بەتێكەڵي خەزن دەكات، دواتر تووشي گرفت دەبێت.

10 هەنگاوي گرنگ بۆ پارێزگاري كردن لەيادەوەرييەكان و بيرنەچوونەوەو بەهێزبووني مێشك ...

1.پارێزگاري كردن لەچاڵاكي مێشك :

مێشك وەكو هەرئەندامێكي جەستەي مرۆڤ پێويستي بەچاڵاكي و بەكارهێنان هەيە، ئەگەر هەر بەو شێوەيە بێ دەنگ بمێنێتەوەو هيچ بايەخێكي نەبێت لەپێشهات و بڕيارەكان، ئەوا لەكاتي پێويستيش ناتوانێت وەك پێويست ئەركەكان جێبەجێبكات، بۆيە پێويستە مرۆڤ ناوە ناوە كتێبي فەلسەفي و دەرووني بخوێنێتەوەو چەند يارييەك ئەنجام بدات كەپەيوەندي بەمێشكەوە هەيە.

2.ووردبوونەوە :

تەنها سەيري ڕواڵەت مەكە، گوێ بۆ كەساني تريش بگرەو لەقسەو لێدوان و گفتوگۆكانيان ووردبەرەوەو هەوڵ بدە تۆش قسەت هەبێت بەپێي ئەو زانياريانەي لات هەيە، چونكە هەر كاتێك مرۆڤ ووردبوونەوە لەدەست بدات، ئەستەمە زانيارييەكاني وەبير بكەوێتەوە.

3.خواردني تايبەتي :

مرۆڤ لەژياني ئاساييدا دەبێت پەنا بۆ چەند جۆرە خواردنێك ببات، تاكو كاريگەري لەسەر چاڵاك بووني مێشك هەبێت، ئەو خواردنانەش بريتين لە (هێلكەو ماسي و چەرەزات و گێزەرو شيرو شيكۆلاتە) يان ئەو خواردنانەي بەڤيتامين (ئۆمێگا 3) دەوڵەمەندن.

4.بەكارهێناني هۆكارەكاني بەهێزكردني بيركردنەوە :

وەبيرهێنانەوەي يادگارييەكان يەكێكە لەهۆكارەكاني بەهێز بووني بيركردنەوە، بەتايبەتي هەردوو جۆري بينين و بيستن، ئەوەش بەگفتوگۆكان و قسەكانيان يان بەوێنەكانيان و هەڵسوكەوتەكانيان دەبێت.

5.داماڵين لەخەم و دڵەڕاوكێ :

خەم و دڵەڕاوكێ و بيركردنەوە لەيادگارييە ناخۆشەكان و دانيشتن لەكونجێك و هەر چاوەڕواني كاريگەري تەواويان هەيە لەسەر بيرچوونەوەي يادەوەرييەكان، چونكە مرۆڤ هەردەم دەبێت لەبيري ئەوەدابێت كۆچ بكات بۆ گۆڕانكاري كردن لەخود و ژيان و بەرهەم و چاڵاكي و قۆناغە جۆراو جۆرەكاني ژيان.

6.خەوێكي ئارام :

خەوي ئارام و لەسەرخۆ هاريكارە بۆ وەرگرتني ڕێچكەيەك لەژياني تەندروست، ئەوەش كاريگەري دەبێت بۆسەر بەهێزبووني بيركردنەوە، بەئاساني دەستنيشاني ليستي كارە سەرەكييەكانت دەكەيي و هەمووت بەبەرچاوە، بۆيە مرۆڤ پێويستە بايي كاتي تەواوي هێوربوونەوەي مێشكي بخەوێت، ئەوكاتيش ژيانێكي تەندروست وەردەگرێت.

7.پێداچوونەوە بەدەرمانەكان :

دەرمان كاريگەري و پەيوەندي راستەوخۆي هەيە لەسەر تەندروستي مێشك، پێويستە دووپاتي بكەينەوە لەچەندێتي كاريگەري ئەو دەرمانانە لەسەر مێشك، بۆيە دەبێت ناوە ناوە بەو دەرمانانە بچينەوە كەبۆ نەخۆشييەكان بەكاريان دەهێنين.

8.سەرقاڵ بوون :

بەپێي راي زۆربەي شارەزايان سەرقاڵ بووني زۆر وا لەمرۆڤ دەكات كە يادەوەرييەكاني بير بچێتەوەو تەنها بەتەنگ ئەوەوە بێت كە سەرقاڵييەكەي چارەسەربكات و خۆي لێ ڕزگار بكات.

9.قەناعەت :

يەكێك لەو هۆكارانەي ئێستا بۆتە بەربەست بۆ سەرقاڵي مرۆڤ و بێهێزي بيركردنەوە، نەماني قەناعەتە بەو چەندێتييەي كەدەستي دەكەوێت، ئەوەش دەبێتە مايەي بەردەوام لەهەوڵدابوون و بۆيە بيري مرۆڤ لەپاشەكشەدا دەبێت و ناتوانێت كۆنترۆڵي زانيارييەكان بكات.

10.ئارام بوون :

هێمني و ئارامي دوو ڕێگەي بەهێزن بۆ بەهێزبووني بيركردنەوەي مرۆڤ، ئەويش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كاتێك مرۆڤ بير لەوە بكاتەوە خواي گەورە ژيان و مردني هەموواني بەدەستەو لەخەيرو شەڕدا دەبێت ئارامگر بێت و هەڵپەنەكات و بڕواي بەهێز بێت و هەردەم سەيري ئەوە بكات كەلەخوار خۆيەتي نەوەك لەسەرووي خۆيەتي.

ته‌ندروستي

Baxcha