جه‌ختکردني مالێکي له‌سه‌رخه‌بات له‌دژي تێرۆريسم له‌ئێراق
سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراق، جارێکي تر له‌سه‌رهه‌ڵسوکه‌وتي به‌بڕشتانه‌ي سوپاي ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ تێرۆريستان له‌ناوچه‌جۆربه‌جۆره‌کان به‌تايبه‌ت ستاني ئه‌ل ئه‌نبار(ڕۆژئاواي ئێراق) جه‌ختيکرد.
نوري مالێکي،سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراق ڕۆژي شه‌ممه چوو بۆ ناوه‌ندي فه‌رمانده‌ري ئۆپه‌راسيۆني ستاني نائارامي ئه‌لئه‌نبار له‌شاري رۆمادي وله‌نزيکه‌وه ئاگاداربوو له‌ڕه‌وشي ئاسايشي وپرۆسه‌ي ئۆپه‌راسيۆني سه‌ربازي له‌م ناوچه‌يه‌دا.
سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراق وتي به‌رئه‌نگاري هه‌رکه‌س که هه‌ڕه‌شه بکات له‌پاوجێي وئاسايشي شاري ئه‌لرۆمادي ده‌بينه‌وه. مالێکي وتي ئه‌وان که‌خوازياري چوونه‌ده‌ري هێزه‌کاني سوپاي ئێراقن له‌ستاني ئه‌لئه‌نبار،ئامانج گه‌لێکي چه‌وت وناحه‌زيان هه‌يه.سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراق له‌ديداري له‌گه‌ڵ سه‌راني ژمارێ له‌هۆزه‌کاني شاري رۆمادي يش فه‌رماني داوه له10 هه‌زارکه‌س له‌ئه‌نداماني هۆزه‌کاني رۆمادي که‌له‌گه‌ڵ تێرۆريسته‌کان به‌تايبه‌ت گرووپي تێرۆريستي ده‌وڵه‌تي ئيسلامي ئێراق وشام (داعێش) به‌رئه‌نگاربوونه‌ته‌وه،ڕێز بگيردرێت..
سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراق هه‌روه‌ها له کاتي سه‌رداني شاري ئه‌لرۆمادي وتي ده‌وڵه‌ت زياتر له80 ملوێن دۆڵاڕ ي ته‌رخان داوه بۆ خه‌رجه‌کاني فێرکاري وڕاهێناني وژێرخانه‌کاني هاوپێوه‌ند به هێزه‌کاني خۆجێي وهۆزه‌کان که له‌گه‌ڵ تۆري تيرۆريستي ئه‌لقاعيده شه‌ڕيان کردووه.
عه‌لي ئه‌لموسه‌وي ،وته‌بێژي سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراقيش ئامانجي سه‌فه‌ره‌که‌ي نوري ماليکي بۆ شاري رۆمادي، پشتگري وڕێزگرتني ده‌وڵه‌تي ئێراق له‌خه‌ڵک وهۆزه‌کاني ئه‌لئه‌نبار له‌مه‌ڕ به‌رئه‌نگاربوونه‌وه‌ي تيرۆريسته‌کان ڕاگه‌ياندووه.
هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ره‌که‌ي نوري ماليکي بۆ شاري رۆمادي،ده‌وڵه‌تي ئێراق ڕايگه‌ياند کۆنتڕۆڵي به‌شگه‌لێکي باشووري رۆمادي له‌ستاني ئه‌لئه‌نبار له‌ده‌س سوپاي ئێراق دايه وله‌دانيشووتواني ئه‌و داوايکرد بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ ماڵي خۆيان. ناوچه‌جۆربه‌جۆره‌کاني ستاني ئه‌لئه‌نبار له‌کۆتايي ديسه‌مبه‌ري 2013،شانۆي ئۆپه‌راسيۆني سوپاي ئێراق له‌دژي تيرۆريستاني به‌رلاگري عه‌ره‌بستان وژمارێکي ديکه‌له‌وڵاتاني عه‌ره‌بي وڕۆژئاواييه.
گرووپي تيرۆريستي داعێش به‌هه‌ڵايساندني شه‌ڕ له‌ستاني ئه‌لئه‌نباري ئێراق، به‌ته‌ماي دابه‌شکردني ئه‌م وڵاته‌وبه‌رئه‌نگاربوونه‌وه‌ي ده‌وڵه‌تي نوري ماليکيه،به‌نده‌ربێن سۆڵتان،سه‌رۆکي ده‌زگه‌ي هه‌واڵگري عه‌ره‌بستان،رۆڵێکي گرينگي له‌مه‌ڕ ڕێنمووني وهيدايه‌تي تيرۆريسته‌کان له‌ئێراق داهه‌يه. به‌تێک شکاني پيلاني تيرۆريسته‌کان وناکام بوونه‌وه‌ي به‌نده‌ربێن سۆڵتان له‌سووريا،ناوچه‌کاني گردوپه‌ري ئه‌م وڵاته،که‌وته‌به‌رئامانج ولوبنان وئێراقيش زێده‌کراون به‌جۆگرافياي چالاکييه‌کاني تێرۆريسته‌کان.
به‌رپرساني لوبناني وئێراقي به‌جاران له‌مه‌ر ڕاگه‌ياندني هه‌ڵوێسته‌کاني خۆيان به‌رامبه‌ربه قه‌يراني سووريا،له‌سه‌رچاره‌سه‌ري قه‌يراني ئه‌م وڵاته له‌ڕێگه‌ي سياسي وهه‌روه‌ها به‌رئه‌نگاربوونه‌وه‌ي تيرۆريسم جه‌ختيان کردووه.لاگراني تيرۆريسم به‌تايبه‌ت عه‌ره‌بستان، ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌يان لاباش نييه ومه‌يداني ئۆپه‌راسيۆني تێرۆريسته‌کان بۆ لوبنان وئێراق په‌ره‌ي سه‌ندووه.
سوپاي ئێراق وده‌وله‌تي نووري ماليکي به‌ئاگاداربوونه‌وه له‌ئامانجي تيرۆريسته‌کان له‌خاکي ئه‌م وڵاته،به‌رئه‌نگاربوونه‌وه‌ي تيرۆريسم به‌شێوه‌ي جيدديان له‌ده‌ستووري کاري خۆداناوه.
خالي سه‌رنج ڕاکێش له‌م ڕه‌وته‌دا،هاوڕێه‌تي خه‌ڵک وهۆزه‌کاني ستاني ئه‌لئه‌نبار له‌گه‌ڵ سوپاي ئێراقه له‌ئۆپه‌راسيۆني دژي تيرۆريستيه‌کان دا.ئه‌م بابه‌ته‌سه‌لمێنه‌ري ئه‌وه‌يه‌که له‌نێوان گه‌لي ئێراق ،ڕوانينێکي تاکانه له‌مه‌ڕ به‌رئه‌نگاربوونه‌وه‌ي تێرۆريسم هه‌يه ودامه‌زراندني ئاسايش له‌ستانه جۆربه‌جۆره‌کاني ئێراق، داواي هه‌موو ئيراقييه‌کاني سه‌رده‌مي نوێه.
سایتی رادیو سورانی