• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2318
  • دوو شەممه 28/11/1392
  • رۆژژمێر :

مه‌سعوود بارزاني و نەوشيروان مستەفا رێککەوتن 

 

کۆبوونەوەي مەسعوود بارزاني، سەرۆکي هەرێمي کوردستان و نەوشيروان مستەفا، رێکخەري گشتي بزووتنەوەي گۆڕان دواي 2 کاژێر، کۆتاييهات.

به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، رووداو بڵاوي کرده‌وه‌ که‌ مەسعوود بارزاني و نەوشيروان مستەفا لەسەر ئەم 3 خاڵە رێککەوتوون:

1- بەهێزکردني پەيوەندييەکاني بزووتنەوەي گۆڕان و پارتي ديموکراتي کوردستان.

2- يەکهەڵوێستي هەردوولا بەرامبەر بەغدا.

3- پێکهێناني حکوومەت بە زووترين کات.

لەبارەي پۆستەکاني حکوومەتي هەرێمي کوردستانيشيەوە، بارزاني و نەوشيروان مستەفا رێککەوتوون کە گۆڕان لەگەڵ نێچيرڤان بارزاني دابنيشن و هەموو پۆستەکان يەکلايي بکەنەوە.

پێنجشەممە 13.2.2014، نەوشيروان مستەفا، رێکخەري گشتي بزووتنەوەي گۆڕان، بە ياوەري شاندێکي بزووتنەوەکەي، کە پێکهاتبوو لە عومەري سەيد عەلي، جەلال جەوهەر، محەممەد حاجي، ئارام شێخ محەممەد، ئاکۆ حەمە کەريم و مستەفاي سەيد قادر، لە هاوينەهەواري پيرمام سەرداني مەسعود بارزاني، سەرۆکي هەرێمي کوردستاني کرد.