جۆره‌كاني بالوكه و چۆنيه‌تي چاره‌سه‌ر كردني
ـ جۆره‌كاني بالوكه:
بالوكه وه‌ك بڵۆقي بچووكي سپي يان په‌مه‌يي زبر ده‌رده‌كه‌وێت.
زياتر له200 جۆري بالووكه هه‌ن.
زياتري جۆره باوه‌كاني بالوكه له‌ده‌ست‌و په‌نجه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون، جۆره‌كاني ديكه‌ي بالووكه‌ش بريتين له:
بالوكه‌ي قوله‌پێ كه له‌هه‌ردوو پاژنه‌و ژێري پێدا دروست ده‌بن
بالوكه‌ي كۆئه‌ندامي زاوزێ كه له‌ده‌وروبه‌ري كۆئه‌ندامي زاوزێي نێر يان مێ، يان له‌ناو كۆئه‌ندامه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون.
بالوكه‌ي ته‌خت: ئه‌ميشيان زياتر له‌روخساو له‌پي ده‌ست‌و قاچدا دروستده‌بێت.
ـ هۆكاره‌كاني بالوكه:
بالووكه به‌هۆي ڤايرۆسێكه‌وه دروستده‌بێت كه پێيده‌وترێت ڤايرۆسي هه‌وكردني پێست (HPV). ئه‌م ڤايرۆسه‌ش زياتر له100 جۆري هه‌يه، هه‌ندێكيان ده‌بنه‌هۆي دروستبووني بالوكه‌ي باو كه زيانبه‌خش نييه، له‌كاتێكدا هه‌ندێكي ديكه‌يان له‌وانه‌يه ببنه‌هۆي نه‌خۆشي مه‌ترسيداري وه‌ك شێرپه‌نجه‌ي گه‌رووي منداڵدان.
ـ شێوازي بڵاوبوونه‌وه‌ي بالوكه
وه‌ك نيشانه‌كاني هه‌موو په‌تاكاني ديكه، ڤايرۆسي بالوكه‌ش له‌رێگه‌ي به‌ركه‌وتنه‌وه له‌كه‌سێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكي ديكه، ئه‌و پێسته‌ش كه ڤايرۆسه‌كه وه‌رده‌گرێت له‌وانه‌يه دوو مانگ تا شه‌ش مانگي بوێت تا بالووكه‌كان ده‌ست به‌ده‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن.
هه‌وڵ مه‌ده ئه‌و ناوچه‌يه‌ي تووشي بالوكه بوه بيسڕيت يان شانه‌ي بكه‌يت يان موه‌كاني بتاشيت بۆ ئه‌وه‌ي ڤايرۆسه‌كه بڵاونه‌بێته‌وه.
نينۆكبڕ يان مه‌قه‌ست كه بۆ نينۆكه توشبوه‌كان به‌كاري ده‌هێنێت بۆ شوێنه‌كاني ديكه‌ش به‌كاري مه‌هێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي ڤايرۆسه‌كه نه‌په‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ي تريش.
گاز له‌نينۆكت مه‌گره ئه‌گه‌ر بالوكه‌ي لێوه نزيك بوو.
بالوكه‌كان كون مه‌كه, چونكه ئه‌وه ده‌بێته‌هۆي بڵاوبوونه‌وه‌ي ڤايرۆسه‌كه، له‌بري ئه‌وه‌ي به‌رده‌وام به‌برينپێچ بيپێچه.
ناوچه توشبوه‌كه هه‌ميشه به‌وشكي بهێڵه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ي به‌سه‌ر بالووكه‌كه‌دا زاڵ بيت.
دواي هه‌ر ده‌ستكاريكردنێكي بالوكه‌كه ده‌ستت به‌باشي بشۆ.
له‌گه‌رماوه گشتييه‌كانداو له‌ژووري خۆگۆڕيندا پێڵاو له‌پێ بكه.
ـ چاره‌سه‌ري:
توێژينه‌وه‌يه‌ك چاره‌سه‌ركردني به‌و شريتانه لووله‌يي هه‌ڵواسراوانه تاقيكرده‌وه كه بريتييه له‌داپۆشيني بالووكه‌كه به‌و شريتانه بۆ ماوه‌ي شه‌ش رۆژ، دواتريش بالووكه‌كه به‌ئاوي گه‌رم ته‌ڕكراو پاشان به‌كاغه‌زي شوشه يان به‌ردي ساف خورێنرا، ئه‌م كرده‌يه بۆ ماوه‌ي دوو مانگ دووباره بكه‌نه‌وه.
زۆربه‌ي جۆره‌كاني بالوكه له‌خۆيانه‌وه نامێنن، يان به‌هۆي چاودێريي خۆبه‌خۆيي چاره‌سه‌رده‌بن، به‌ڵام چاره‌سه‌ري خێرا له‌لايه‌ن پزيشكه‌وه له‌وانه‌يه ئه‌گه‌ره‌كاني بڵاوبوونه‌وه‌ي بالووكه‌كه كه‌متر بكات.
ئه‌گه‌ر بالوكه‌كان سه‌رچاوه‌ي تێكداني جوانيت بوون، يان تووشي نيگه‌رانييان كرديت، يان ئازاريان هه‌بوو، يان زۆر خێرا زياديان كرد، ئه‌وه سه‌رداني پزيشك بكه.
به‌ستن: واته چاره‌سه‌ركردن به‌ساردكردنه‌وه يان به‌شله‌ي نايترۆجين: له‌وانه‌يه پزيشك نايترۆجيني شل به‌كاربهێنێت بۆ له‌ناوبردني بالوكه‌كه تا بيبه‌ستێت، ئه‌وسا بڵق‌و زپكه‌ي ورد بچووك له‌چوارده‌وري دروستده‌بێت‌و په‌رده مردووه‌كان له‌ماوه‌ي هه‌فته‌يه‌كدا توێ توێ ده‌بن.
نه‌شته‌رگه‌ريي بچووك
له‌رێگه‌ي ده‌رزي كاره‌باييه‌وه په‌رده‌ي بالوكه‌كه هه‌ڵده‌كه‌نرێت‌و له‌ناوده‌برێت، ئه‌م كرده‌يه‌ش پێي ده‌وترێت سڕين يان وشككردنه‌وه‌ي كاره‌بايي، له‌وانه‌يه ده‌رزي به‌نجه‌كه كه‌مێك ئازاري هه‌بێت. له‌وانه‌شه دواي نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه نيشانه‌يه‌كي بچووكي برين بمێنێته‌وه.
له‌حاڵه‌ته قورسه‌كاندا كه چاره‌سه‌ري ديكه‌ي نه‌بێت په‌نا بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره ده‌برێت.
نه‌شته‌رگه‌ري به‌لێزه‌ر
تێچووني زۆره‌و ئه‌گه‌ري ئه‌وه‌ي هه‌يه نيشانه‌يه‌كي برين به‌جێ بهێڵێت، له‌حاڵه‌تي بێ چاره‌سه‌ريدا په‌نا بۆ ئه‌م شێوازه ده‌برێت.
nrt2
باخچه