چۆن بێزاري و هيلاكي رۆژانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ي؟
زۆربه‌مان بۆ نه‌هێشتني هيلاكي روو له خواردنه‌وه‌ي قاوه و كافايين ده‌كه‌ين، به‌ڵام پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به خواردني خۆراكه‌كان ده‌توانين هيلاكي نه‌هێڵين.
ـ خۆراكي پێويست بۆ نه‌هێشتني هيلاكي كه بريتين له مانگۆ و هه‌رمێ و كێوي و سێ‌و و گێلاس و هه‌ڵوژه و ئه‌و ميوانه‌ي كه ده‌بێت لێيان دوور بكه‌ونه‌وه وه‌كو مۆز و خورما و هه‌نجير و پرته‌قاڵ و لاله‌نگي.
ـ ئاوي سه‌وزه‌كانيش بۆ نه‌هێشتني هيلاكي كاريگه‌ره.
گێزه‌ر و كه‌ره‌وز و مه‌عده‌نووس ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤيتامينه‌كان و كاركردني جگه‌ر چالاك ده‌كه‌ن.
ـ چوكولاته‌ي توند كافايين و شه‌كري زۆري تێدايه كه كاريگه‌ري له‌سه‌ر هۆرمۆني سه‌رووي گورچيله ده‌بێت، بۆيه ئه‌گه‌ر دووچاري هيلاكي زۆر ده‌بن له خواردنيان دوور بكه‌ونه‌وه.
ـ گه‌نمي ره‌ش بۆ سيستمي هه‌رس كردن به‌سوده و ئه‌گه‌ر بۆ ناني به‌ياني به‌كار بێت، وزه‌ي له‌ش به درێژايي رۆژ دابين ده‌كات.
ـ خواردنى ژه‌مێكي سوك بۆ نيوه‌ڕۆ هيلاكي ناوه‌ڕاستي رۆژ ناهێڵێت.
ـ گوێز و بادام و كشميش ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمێگا3 و به ئاساني وزه‌ي له‌ش ئازاد ده‌كات.
ته‌ندروستي
Nrt2