چه‌ند لێ گێڕانه‌وه سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ( سلام الله عليها )
روى القاضى نور اللّه عن الصادق عليه السلام قال:
ان للّه حرماً و هو مكه ألا انَّ لرسول اللّه حرماً و هو المدينة ألا وان لاميرالمۆمنين عليه السلام حرماً و هو الكوفه الا و انَّ ق‌م الكوفة الضغيرة ألا ان للجنة ثمانيه ابواب ثلاثه منها الى ق‌م تقبض فيها اموأة من ولدى اسمها فاطمه بنت موسى عليهاالسلام و تدخل بشفاعتها شيعتى الجنة با جمعهم .
واته : قازي نووره‌ڵڵا له پێشه‌وا سادێقه‌وه ( س ) ده‌گێڕێته‌وه که فه‌رووي :
خوا حه‌رمێکي هه‌يه که ئه‌وه‌ش مه‌ککه‌يه پێغه‌مبه‌ر ( د .خ ) حه‌رمێکي هه‌يه که ئه‌وه‌ش مه‌دينه‌يه حه‌زره‌تي عه‌لي حه‌رمێکي هه‌يه که ئه‌وه‌ش کووفه‌يه وه قۆميش کووفه‌ي بچووکه که له 8 درگاي به‌هه‌شت سێ درگاي به‌ره‌و قۆم ده‌کرێته‌وه - ئافره‌تێک له منداڵاني من له شاري قۆم کۆچي دوايي ده‌کات که ناوي فاتێمه کچي مووسايه و به تکاي ئه‌و هه‌موو شێعه‌کاني من ده‌چنه به‌هه‌شت .
عن سعد عن الرضا(ع) قال: يا سعد من زارها فله الجنة ثواب الأعمال و عيون اخبار الرضا(ع): عن سعد بن سعد قال: سالت اباالحسن الرضا(ع) عن فاطمه بنت موسى بن جعفر (ع) فقال: من زارها فله الجنة
سه‌عد له پێشه‌وا ڕه‌زا ( س .خ ) ده‌گێڕێته‌وه که فه‌رووي :
سه‌عد ! هه‌ر که‌س زياره‌تي فاتێمه‌ي مه‌عسوومه ( سلام الله عليها ) بکات پاداشتي ئه‌و به‌هه‌شته .
كامل الزيارة:عن ابن الرضا عليهماالسلام قال:
من زار قبر عمتى بقم فله الجنة
امام صادق (ع):
من زارها عارفاً بحقّها فله الجنة(1)
کامێل ئه‌لزياره : له ئيبن ڕه‌زا ( س .خ ) ده‌گێڕێته‌وه که فه‌رووي :
پێشه‌وا جه‌واد ( س ) فه‌رووي : هه‌ر که‌س زياره‌تي پووره فاتێمه‌م بکات بکات پاداشتي ئه‌و به‌هه‌شته .
پێشه‌وا سادێق ( س ) :
که‌سێ که ئالي عه‌لي ( س .خ ) زياره‌ت بکات له حاڵێکدا که پێگه و جێگه‌ي ئه‌وان بناسێت ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شت .
پێشه‌وا سادێق ( س ) :
«الّا انَّ حرمى و حرم ولدى بعدى ق‌م» (2)
ئاگادار بن که حه‌ره‌مي من و حه‌ره‌مي منداڵاني دواي من قۆمه .
***
پێگه و جێگه‌ي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ( سلام الله عليها )
نازناوي " مه‌عسوومه " پێشه‌وا ڕه‌زا ( س .خ ) ناويه‌تي به خۆشکي خۆيه‌وه :
ئه‌و حه‌زره‌ته له لێگێڕانه‌وه‌يێکدا ده‌فه‌رموێت :
«مَنْ زَارَ الْمَعصُومَةَ بِقُمْ كَمَنْ زَارَنى.» (3)
" هه‌ر که‌س مه‌عسوومه له قۆم زياره‌ت بکات ، وه‌کوو ئه‌وه وايه مني زياره‌ت کردبێت . "
ئه‌م نازناوه که له لايه‌ن پێشه‌واێيکي مه‌عسوومه‌وه دراوه‌ته ئه‌و خاتوونه گه‌وره ، نيشانه‌ي جێگه و پێگه‌ي به‌رزي ئه‌وه .
پێشه‌وا ڕه‌زا ( س .خ ) له لێگێڕانه‌وه‌يێکي تردا ده‌فه‌رموێت :
هه‌ر که‌س نه‌يتواني بێ بۆ زياره‌تي من ، ئه‌وه بڕوات بۆ زياره‌تي برکه‌م له شاري ڕه‌ي يان بۆ زياره‌تي خۆشکم له شاري " قۆم " که ئه‌وه پاداشتي زياره‌تي مني هه‌يه .
نازناوێکي ديکه‌ي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ( سلام الله عليها ) " که‌ريمه‌ي ئه‌هلي به‌يته " . ئه‌م نازناوه‌ش به پێي خه‌وني ڕاستي يه‌کێک له گه‌وره پياوان ، له لايه‌ن ئالي به‌يته‌وه دراوه‌ته ئه‌م خاتوونه گه‌وره . ڕووداوي ئه‌مه‌ش به شێوه‌ي خواره‌وه‌يه :
خوالێ خۆش بوو ئايه‌تۆڵڵا سه‌ي مه‌حموو مه‌رعه‌شي نه‌جه‌في ، باوکي به‌ڕێزي ئايه‌تۆڵڵا سه‌ي شه‌هابه دين مه‌رعه‌شي ( ر. خ ) زۆر پێي خۆش بوو بزانێ گڵکۆي پيرۆزي حه‌زره‌تي تاهێره زه‌هرا ( سلام الله عليها ) له کوێيه . خه‌تمێکي به ئه‌زمووني په‌يدا کرد و 40 شه‌و خه‌ريکي ئه‌وه بوو . شه‌وي چ‌له‌م دواي کۆتايي خه‌تم و ته‌وه‌سۆلي زۆر ، پشووي دا . له خه‌ودا گه‌يشته خزمه‌تي پێشه‌وا باقر ( س .خ ) وه يان پێشه‌وا سادێق ( س .خ ) .
پێشه‌وا به‌وي فه‌رموو :
«عَلَيْكَ بِكَرِيمَةِ اَهْل ِ الْبَْيت ِ.»
واته : " بڕۆ داوێني که‌ريمه‌ي ئه‌هلي به‌يت بگره . "
ئه‌و وايزاني مه‌به‌ستي پێشه‌وا ( س .خ ) حه‌زره‌تي زه‌هرايه( س .خ ) ، گۆتي : " به قۆربانت بم ، من ئه‌م خه‌تمه‌م بۆ زانيني گڵکۆي پيرۆزي ئه‌و حه‌زره‌ته کردوه بۆ ئه‌وه‌ي زياتر بڕۆمه خزمه‌تي بۆ زياره‌ت . "
پێشه‌وا ( س .خ ) فه‌رمووي : " مه‌به‌ستي من ، گڵکۆي پيرۆزي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌يه ( سلام الله عليها ) له قۆم . " دواي ئه‌وه گۆتي : " به هۆي مه‌سڵحه‌ت خواي گه‌وره ده‌يه‌وێت گڵکۆي حه‌زره‌تي زه‌هرا ( سلام الله عليها ) شاراوه بێت ؛ له به‌ر ئه‌وه گڵکۆي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌ي ( سلام الله عليها ) کردوه به ته‌جه‌ليگاي گڵکۆي حه‌زره‌تي زه‌هرا ( سلام الله عليها ) . ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وت بوايه گڵکۆي ئه‌و حه‌زره‌ته ديار و ئاشکرا بوايه . خو هه‌ر ئه‌و گه‌وره‌يي و مه‌زنيه‌ي پێ ده‌دا که به حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌ي ( سلام الله عليها ) به‌خشيوه . " خوالێ خۆش بوو ئايه‌تۆڵڵا سه‌ي مه‌حموو مه‌رعه‌شي کاتێک له خه‌و ڕاپه‌ڕي ، قه‌سدي زياره‌تي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه‌ي ( سلام الله عليها ) کرد . ئه‌و به بێ ماتڵي له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ي له نه‌جه‌في ئه‌شره‌فه‌وه ئۆغري کرد بۆ زياره‌تي حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ( سلام الله عليها ) له ُشاري قۆم .
په‌ڕاوێزه‌کان :
1- بحار ب 48 ل 3ظ 7
2- بحار ب 6ظ ل 216
3- ناسخ التواريخ ، ب 3، ل 68، به گێڕانه‌وه له که‌ريمه‌ي ئه‌هلي به‌يت ، ل 32
4- زبدة التصانيف ، ب 6، ل 159، به گێڕانه‌وه له که‌ريمه‌ي ئه‌هلي به‌يت ، ل 3