• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 234
  • شەممه 19/11/1392
  • رۆژژمێر :

 بۆچي فشاري خوێن بەرز دەبێتەوە

شارەزاياني زانكۆي دانماركي باشور گەيشتنە ئەو دەرەنجامەي كەئەو پرۆتينەي گۆرانكاري بەسەردا هاتوە چەندين كونيلە لەو توێژاڵەدا دروستدەكات كەدەوري خانەي داوەوە ئەمەشە دەبێتە هۆي توشبووني خانە بەگۆرانكاريي. 

مەترسي ئەو كونيلانە لەنێو خانەدا كاتێ زياتر دەبێ كەمادەي وەك خوێ ياخود ئايۆناتي سۆديۆم دەگاتە خانە ئەمەش دەبێتە هۆي زياتر توشبووني خانە بەنەخۆشيي لەنێوياندا بەرزكردنەوەي فشاري خوێن.

شارەزايان پێيان وايە ئەم زانيارييانە لەبارەي پرۆتينە گۆرڕاوەي لەشي مرۆڤەوە، هاوكار دەبێ لەدۆزينەوەي چارەسەر و دەرماني نوێ لەدژي بەرزبوونەوەي فشاري خوێن. بەپێي ئامارەكاني رێكخراوي تەندروستي جيهانيش، يەك لەنێو هەموو سێ كەسێكدا كەتەمەنيان لەسەروو 25 ساڵەوەيە توشي فشاري خوێن دەبن و ساڵانەش بەهۆي نەخۆشييەكاني دڵ و مولولە خوێنەكانەوە (9.4) مليۆن كەس لەجيهاندا گيان لەدەست دەدەن

SNN – بەشي تەندروستي