زه‌ردێنه‌ي هێلكه بۆچي زه‌رده؟
زه‌ردێنه‌ي هێلكه، خۆراكێكي زۆر به تام و چێژه كه زۆربه‌ي جار بۆ رازاندنه‌وه‌ي خوانه‌كانمان به‌كار دێت. به‌ڵام ئايا تا ئێستا بيرتان له‌وه كردۆته‌وه كه بۆچي زه‌ردێنه‌ي هێلكه، ره‌نگي زه‌رده.
ره‌نگي زه‌ردێنه‌ي هێلكه له ماده‌يه‌ك به‌ناوي گزانتۆفيل پێك دێت و له‌و خۆراكه‌ي كه مريشك ده‌يخوات، دابين ده‌بێت.
ره‌نگي زه‌ردێنه‌ي هێلكه‌ش به پێي ره‌نگدانه‌ي ناوي له زه‌ردي كاڵ تا نارنجي ده‌گۆڕێت.
ئه‌م ماده‌يه دواي هه‌ڵمژين له كۆئه‌ندامي هه‌رس ده‌چێته ناو سوڕي خوێن و به‌مجۆره‌ش له زه‌ردێنه‌ي هێلكه‌دا پاشكه‌وت ده‌بێت.
كۆ بوونه‌وه‌ي چه‌وري له له‌شي مريشكدا يه‌كێكه له ناوچه سه‌ره‌كيه‌كاني كۆ بوونه‌وه‌ي ره‌نگدانه.
به پێي ئه‌وه‌ي كه مريشك له رۆژدا زياتر خۆراك ده‌خوات تا شه‌و، له كاتي رۆژدا ره‌نگدانه‌ي زۆرتر ده‌چێته ناو هێلكه‌دان و ئه‌وه‌ش ده‌بێـته هۆي ئه‌وه‌ي كه زه‌ردێنه به شێوه‌ي هێڵكي تۆخ و روون ده‌ربكه‌وێت.
nrt2