جۆره‌كاني ژانه سه‌ر له ناو پياوان ژنان و چاره‌سه‌ره‌يان
خواردني نه‌عنا و زه‌نجه‌بيل و كاسني تاڵ له‌و رواكانه‌يه كه بۆ چاره‌سه‌ري گشت جۆره‌كاني ژانه سه‌ر به‌كار دێت.
له گيا ده‌رمانيدا ژانه سه‌ره‌كان بۆ 4 گروپ دابه‌ش كراوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاره‌سه‌ريه‌كان جياوازه.
ـ گروپي يه‌كه‌م: ژانه سه‌ر له ناوچاوان و پێشه‌وه‌ي سه‌ر ده‌ست پێده‌كات و به‌هۆي گه‌رما و بۆنه‌كان توندتر ده‌بێت.
ئه‌م ژانه سه‌ره زۆرتر له‌ناو پياواندا باوه و به خواردني هه‌نگوين و ئاوي نه‌عناو سركه‌ي ترێي سروشتي يان ئاوي زريشك چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ـ گروپي دووه‌م: ئه‌م ژانه سه‌ره له ناوچاوان ده‌ست پێده‌كات و گشت سه‌ر ده‌گرێته‌وه و له شه‌قيقه‌دا به شێوه‌ي لێدان ده‌مێنێته‌وه.
چاره‌سه‌ري به شێوه‌ي گروپي يه‌كه‌م ده‌بێت.
خواردني نه‌عنا و زه‌نجه‌بيل و كاسني تاڵ له‌و رواكانه‌يه كه بۆ چاره‌سه‌ري گشت جۆره‌كاني ژانه سه‌ر به‌كار دێت.
ـ گروپي سێيه‌م: ئه‌م ژانه سه‌ره له پشتي سه‌ر و مل ده‌ست پێده‌كات و له كاتي ساردي و سترێس توندتر ده‌بێت. ئه‌م جۆره له‌گه‌ڵ بۆني توند هێمن ده‌بێته‌وه و هه‌ندێك جار ه‌ێڵنجي له‌گه‌ڵ دايه.
ئه‌م ژانه سه‌ره زۆرتر له‌ناو ژناندا باوه و به شيله‌ي ترێ و بۆن كردني بۆني گه‌رم له كاتي شه‌وانه‌دا يان خواردني رازيانه و هه‌نگوين چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ـ گروپي چواره‌م: ئه‌م ژانه سه‌ره هه‌موو سه‌ر ده‌گرێته‌وه و به هه‌ر هۆيه‌ك بێت روو ده‌دات وه‌ك ده‌نگه ده‌نگ و توڕه‌يي و قه‌ره‌باڵغي و ترافيك و سترێس و پيس بووني ژينگه و...
خواردني سركه‌ي هه‌نگوين و مه‌ساجي سه‌ر و شانه كردني قژ به شانه‌ي درشت و نه‌خواردني خۆراكي وه‌ك باينجان و سوسيس و كالباس و به‌هاراتي توند و قاوه‌و نيسكافه و سوور كردنه‌وه‌ي خۆراك و جگه‌ره‌كێشان و نێرگله له رێگه‌كاني چاره‌سه‌ر كردني ئه‌م جۆره ژانه سه‌ره‌ن.