جووتێکي سه‌رجه‌شن بين
کاتێ تواشاي ده‌ورو به‌رمان ده‌که‌ين و له پێوه‌ندي جووته‌کان له گه‌ڵ يه‌ک وردتر ده‌بينه‌وه ، ده‌بينين که هه‌ر کام له‌وان تايبه‌تمه‌ندي جياوازيان له گه‌ڵ جووته‌کاني تر هه‌يه و ڕێژي سه‌رکه‌وتني هه‌ر کاميان له ژياني هاوبه‌شي دا جێگاي تايبه‌ت به خۆي هه‌يه . به کمێ ورد بوونه‌وه و توێژينه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و جووتانه‌ي که سه‌رکه‌وتووترن تايبه‌تمه‌نديياێيکيان هه‌يه که به‌م شێوه‌ي خواره‌وه به کۆرتي ئاماژه‌ي پێ ده‌که‌ين :
ئه‌ويني ڕاوه‌ستاو :
جووته سه‌رجه‌شنه‌کان يه‌کتريان خۆش ده‌وێت و ئه‌و خۆش گه‌ره‌ک بوونه‌ش ڕاسته‌قينه‌يه و له ژياني هاوبه‌شياندا ده‌رده‌که‌وێت ، به‌م شێوه که ئه‌و دوانه گرنگترين که‌سن له ژياني يه‌کتريدا و هه‌موو کات به‌رانبه‌ره‌که‌يان ده‌خه‌نه پێش هه‌موو شت و هه‌موو که‌سێکه‌وه . له يه‌کتري لێ بۆردنيان هه‌يه و له ناخي دڵه‌وه له يه‌کتر خۆش ده‌بن ، له خۆشحاڵي يه‌کتر خۆشحاڵ و له خه‌مي يه‌کتري خه‌مبار ده‌بن و خۆش ويستنه‌که‌شيان له بواري ماديه‌وه دياره ، بۆ نموونه خۆيان بۆ يه‌کتري جوان ده‌که‌ن و ده‌ڕازێننه‌وه ، به پێوه‌نديێان ورووژ ده‌ده‌ن و بڕێ جار جار کارێکي به‌رچاو نه‌کراو ده‌که‌ن بۆ يه‌کتري ، خه‌ڵات ده‌به‌خشن به يه‌کتري و له ڕه‌سته‌ي ئه‌ويندارانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن . گۆتني خۆشم ده‌ويت له ژياني هاوسه‌رگيريدا يه‌کێک له‌و کاره گرنگانه‌يه که کاريگه‌ري ئه‌رێني هه‌يه له پێوه‌نديدا . جووته سه‌رجه‌شنه‌کان ئه‌وينه‌که‌يان به‌رخز ده‌که‌نه‌وه نه ئه‌وه‌ي که دواي ماوه‌ێيک فه‌رامۆشي ده‌که‌ن تاکو له نێو بچێت . بڕێ جار به هۆي کێشه‌ي ژيانه‌وه و ... له نێواني ژن و شوودا کێشه پێک دێت به‌ڵام ئه‌و کێشانه به هيچ شێوه‌ێيک له نيوان خۆشه‌ويستي ئه‌واندا کاريگه‌ري نيه و ناێيڵن که ئه‌وينيان تووشي ڕووداوه‌کان بێت .
جووته سه‌رجه‌شنه‌کان له گه‌ڵ يه‌کتري قسه ده‌که‌ن ، ئه‌م قسه کردنانه ته‌نيا سه‌باره‌ت به وته‌ي ڕۆژانه‌وه نيه . ئه‌وان چاوه‌ڕوانيان له يه‌کتري له هه‌موو بواره‌کاندا به يه‌ک ئه‌ڵێن ، له يه‌کتر ڕه‌خنه‌ي کارئامه ده‌گرن و ڕه‌خنه‌ي يه‌کتري وه‌رده‌گرن ، له گه‌ڵ يه‌کتري هاودڵي ده‌که‌ن و هێندێ جار سه‌باره‌ت به بابه‌تێک داده‌نيشن و پێکه‌وه قسه ده‌که‌ن و راخوازي ده‌که‌ن ، له گه‌ڵ يه‌کتري راوێژ ده‌که‌ن ، و بڕێ جار پێکه‌وه قسه‌ي ئه‌ويدارانه ده‌که‌ن و هێندێ جار پێکه‌وه گاڵته ده‌که‌ن به‌ڵام هيچ کات گاڵته به يه‌کتري ناکه‌ن ، و تانه له يه‌کتري ناده‌ن ، و به يه‌کتر سووکايه‌تي ناکه‌ن و بۆڵه ناکه‌ن به سه‌ر يه‌کتريدا .
ژن و شوێکي سه‌رکه‌وتوو و سه‌رچه‌شن دۆست و هه‌ڤاڵي يه‌کترن ، ئه‌وان قسه‌ي يه‌کتري و نهێني يه‌کتري ده‌زانن ، خيانه‌ت به يه‌کتر ناکه‌ن ، متمانه‌يه‌ن به يه‌کتر هه‌يه و متمانه‌ي يه‌کتري ده‌کێشنه لاي خۆيان‌دا ، ، ئه‌گه‌ر پێکه‌وه شه‌ڕيان بێت يان قسه‌يان پێکه‌وه نه‌بێت زوو ئاشت ده‌بنه‌وه . ئه‌وان پێکه‌وه ڕابواردنيان هه‌يه و له ته‌نيشتي يه‌کتريدا خۆشيان لێده‌چێت و خۆشحاڵن و له به‌ر ئه‌وه‌ش به دواي هه‌ڵێکدا ده‌گه‌ڕن که پێکه‌وه بن .
ڕێزي به‌رده‌وام :
ژن و شوێکي سه‌رکه‌وتوو و سه‌رچه‌شن بۆ يه‌کتري ڕێز داده‌نن و ئه‌م ڕێزه‌ش له هه‌موو بوارێک و به‌رده‌وام دياره . ئه‌وان ڕێز داده‌نن بۆ ئاره‌زوو و ئامانجه‌کاني يه‌کتري و يه‌کتري هان ئه‌ده‌ن بۆ گه‌يشتن به‌و ئامانجانه و يارمه‌تي يه‌کتري ئه‌ده‌ن .
ژن و شوێکي سه‌رکه‌وتوو و سه‌رچه‌شن ڕێز داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه ، دۆستان ، و خزم و که‌س و کاري هاوسه‌ره‌که‌يان و که‌سايه‌تي يه‌کتري ڕێز ده‌گرن و ئيزن ناده‌ن که‌س بێ حۆرمه‌تي بکات به هاوسه‌ره‌که‌يان . ئه‌وان ڕێز بۆ ته‌نيايي يه‌کتريش داده‌نێن و له هه‌مان گه‌رموو گۆڕيشدا رێز داده‌نه‌ن بۆ کاتي ته‌نيايي يه‌کتريش و حه‌تا له‌و کاتانه‌شدا که لێک ناڕه‌حه‌تن بێ ڕيزي و سووکايه‌تي به يه‌کتري ناکه‌ن و تێده‌کۆشن که به تووڕه‌ييه‌وه له گه‌ڵ يه‌کتري قسه نه‌که‌ن .
جووت ێکي سه‌رکه‌وتوو له هه‌موو کارێک‌دا هاوکاري يه‌ک ده‌که‌ن و يارمه‌تي يه‌ک ئه‌ده‌ن . ئه‌وان ماندوێي يه‌کتري ده‌فامن و ده‌رفه‌ت پشوودان به يه‌کتري ئه‌ده‌ن و بواري ڕه‌حتي بۆ يه‌کتر پێک دێنن . جووته سه‌رجه‌شنه‌کان سپاس له يه‌کتري له بير ناکه‌ن . و له يه‌کتري بۆ ئه‌و زه‌حمه‌تانه‌ي که بۆ يه‌کتري ده‌يکێشن و بۆ ژياني يه‌کتري ده‌يکێشن سپاسگۆزارن ، نه ئه‌وه‌ي که زه‌حمه‌ت به‌رانبه‌ره‌که‌يان ئه‌رک و زه‌حمه‌تي خۆيان چاکێيتي بزانن .
ئه‌وان پێکه‌وه سه‌رده‌که‌ون و سه‌رکه‌وتني هاوسه‌ره‌که‌يان بۆيان گرنگه و يه‌کتري هان ئه‌ده‌ن بۆ سه‌رکه‌وتن له هه‌موو بواره‌کاندا .
جاره‌سه‌ري کێشه‌کان :
هيچ جووتێک نيه که له ژياني هاوسه‌ريدا تووشي کێشه نه‌بن ، به‌ڵام برێک له جووته‌کان له نيو کێشه‌ي ژيانياندا ده‌مێننه‌وه و ژيانيان گرفت په‌يا ده‌کات و هێدێکي تريش کێشه‌کان چاره سه‌ر ده‌که‌ن و ده‌يخه‌نه پست سه‌ر و به ئه‌زموونتر ده‌بن . جووتێکي سه‌رکه‌وتوو شێوازي جاره‌سه‌ري کێشه‌کان ده‌ناسن و به شوێن فێر بووني زۆرتر له‌م بواره‌دان . ئه‌وان سه‌باره‌ت به چاک بووني پێوه‌ندي و جاره‌سه‌ري کێشه‌کاني ژيان لێکۆڵينه‌وه و مۆتاڵا ده‌که‌ن و له ديتنه‌کان و ئه‌زموونه‌کاني خۆيان له ژياندا که‌ڵک وه‌رده‌گرن و يه‌ک کێشه 2 جار له ژيانياندا ڕوو نادات ، له به‌ر ئه‌وه‌ي ڕيشه‌ي کيشه‌کان به ده‌س دێنن و بۆ هه‌تا هه‌تا چاره‌سه‌ري ده‌که‌ن . ئه‌م جووتانه کاتێک کێشه‌يان بۆ دێته پێش به شوێن تاوانکارا ناگه‌ڕن ، کێشه‌کاني پێشوو باس ناکه‌ن ، به شوێن تۆڵه سه‌ندنه‌وه نين و بروايان هه‌يه که هه‌ر کێشه‌ێي که له نێوان جووتێک پێش دێت هه‌ر دوو لا تاوانبارن . جووته سه‌رجه‌شنه‌کان له‌وه‌ي که ڕاوێژ بگرن له که‌سانێکي پسپۆڕ و توانا له‌و بواره‌دا بۆ جاره‌سه‌ري کێشه‌کانيان ترسيان نيه و به پێخۆشي و به دواچووني ورد له‌و خزمه‌تگۆزاريانه له بواري ژيان و جاک بووني پێوه‌ندي ژن و شوو که‌ڵک وه‌رده‌گرن . ئه‌م جووتانه بۆ ژيانيان په‌يڕه‌ويان هه‌يه ، ئه‌وان به‌ره‌و ئامانجه‌کانيان که پێشتر دياريان کردوه ، به‌ره‌و پێش ده‌چن و به پيڕه‌و دانان ده‌گه‌نه هه‌موو کاره‌کانياندا و به هه‌موو ئامانجه‌کانيان ده‌گه‌ن ؛ ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به ماناي ژيانێکي وشک و ته‌کووز نيه ، به‌ڵکوو به ماناي ئه‌وه‌يه که بێ ئامانج و بێ پێڕه‌و نين . به پيڕه‌و دانان له ژياندا ، ده‌توانين له که‌مترين کات چاکترين که‌ڵک وه‌ربگرين و له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ماندا له هه‌موو شتێکدا هاو ئاهه‌نگ بين . جووتێکي سه‌رکه‌وتوو خۆشحاڵن له ژيانياندا ، خه‌م و په‌ژاره و ته‌مه‌ڵي له ژيانياندا زۆر که‌مه ، له به‌ر ئه‌وه‌ي که هه‌ر کات يه‌کێک له‌وان تووشي خه‌م و په‌ژاره ده‌بێت ئه‌وي تريان تێده‌کۆشي لاي بات و ناێيڵي هاوسه‌ره‌که‌ي له‌و حاڵه‌ته‌دا بێت .
جووتێکي سه‌رکه‌وتوو جووتێکه که له لاوي و پيريدا له ته‌نيشت يه‌کدا ژيان به سه‌ر ده‌به‌ن و هيچ کات ئاخي سه‌رده‌مي پێشوو هه‌ڵ ناکێشن ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ي له هه‌موو کاته‌کاني ژايانيان چاکترين که‌ڵکيان وه‌رگرتوه و هه‌موو کات نرخي پێکه‌وه بوونيان زانيوه ، له سه‌رده‌مي گه‌نجي خۆيان باش‌ترين که‌ڵکيان وه‌رگرتوه و له سه‌رده‌مي پيريدا ئاخي سه‌رده‌مي لاوي هه‌ڵناکيشن و له‌و سه‌رده‌مه له پێکه‌وه بوونيان چێژ وه‌رده‌گرن . جووتێکي سه‌رکه‌وتوو که‌م و زۆر له ته‌واوي کاته‌کانيان هه‌ست به به‌خته‌وه‌ري ده‌که‌ن .
تێبيان کوردي