مه‌ترسيه‌كاني كه‌مي ڤيتامينD
ڤيتامين D ده‌بێته هۆي باريكي و شكان يان گۆڕيني شێوه‌ي ئێسقانه‌كان.
ده‌وري ڤيتامين D له‌گه‌ڵ به‌رگري له‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌نسۆلين و په‌ستاني خوێن و پرۆسه‌ي سيستمي به‌رگري له‌ش هێشتا له‌ژێر لێكۆڵينه‌وه‌دايه.
هه‌رچه‌نده رێژه‌ي ڤيتامين D وه‌رگيراوى پێگه‌يشتوان به خۆراكه‌كان كه‌متره له رێژه‌ي پێشنيار كرا‌و، به‌ڵام به‌ركه‌وتني تيشكي خۆر به له‌ش ئه‌م كه‌ميه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له زۆربه‌ي پێگه‌يشتواندا كه‌مي ڤيتامين D جێگه‌ي نيگه‌راني نييه. ئه‌وانه‌ي كه پێستي تۆخيان هه‌يه و له‌سه‌روي 65 ساڵيه‌وه‌ن، ته‌نانه‌ت له رێگه‌ي تيشكي خۆريش ناتوانن ئه‌م ڤيتامينه وه‌ربگرن.
رێژه‌ي ڤيتامين D پێشنيار كراوي رۆژانه بۆ پێگه‌يشتوان 600 يه‌كه‌يه كه بۆ ئه‌وانه‌ي له ته‌مه‌ني 70 ساڵيدان رۆژانه تا 800 يه‌كه زياد ده‌كات. بۆ گه‌يشن به‌م ئاسته ده‌بێت ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤيتامين D كه بريتين له ماسي تازه و هێلكه و شير و ...
هه‌روه‌ها زياده‌ڕۆيي كردن له خواردني ڤيتامين D نه‌ك يارمه‌تي ته‌ندروستي له‌ش نادات، به‌ڵكو كێشه‌ي ته‌ندروستي لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
nrt2