• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2617
  • شەممه 12/11/1392
  • رۆژژمێر :

کۆماري ئيسلاميي ئێران لە ڕێگەي ئارمانجەکاني ئيمام خومەيني (رە)

ئەمڕۆ کە زياتر لە سێ دەيە لە ژياني ئينقلابي ئيسلامي تێدەپەڕێ، ئينقلاب لەهەمان ڕێگەي ڕاستەوخۆدا ئەبينين کە ئيمام خومەيني (رە) بە ئاواتي درێژەپێداني بوو.

ئەو پيرە فەرزانەيە بە گواستنەوەي ڕوانگەي نايابي ئاييني، فێرکاريي مەکتەبي مادي ڕۆژاواي تێک دا و شووناسي ئيسلامي لە دنياي ئيسلام و شووناسي مەعنەوي لە هەموو جيهان زيندوو کردەوە.

ئەوڕۆژە ئێراني ئيسلامي ئامادەي گەورەترين و مێژوويي ترين پێشوازيي مێژوو بوو . ئيمام خومەيني (رە) کاتي چوونەدەر لە فەرەنسا بەناردني نامەيەک بۆ خەڵکي فەرەنسا، سپاي ئەواني کرد و خواحافزي لێ کردن .

کاتێک کە فڕۆکەي هەڵگري گەورەترين کەسايەتي ئاييني و سياسي سەدە، بەرەو ئێران فڕي، ئيمام خومەيني نوێژي خوێند و دواييش بە هێوري لەسەر دوو پەتوو پشووي دا. ئەوە لەحاڵێکدايە کە مەترسي به ردانه وه ي فڕۆکە يان ڕفێندراني لەئاسمان هەموو کەسي نيگەران کرد بوو .

ئەو ڕۆژە دوازدەي ڕێبەنداني ساڵي 1357(يەکەمي فڤرييەي 1979) بوو .

لە ناوەڕاستي زستاني ساڵي 1357(1979ي زاييني) کاتێک کە ئيمام خومەيني، بناغە دانەري کۆماري ئيسلاميي ئێران دواي ساڵەهاي ساڵ دوورخرانەوە، بەسەربەرزييەوە گەيشتە ئێران، کەس بيري ئەوەي نەدەکردەوە کە ئينقلابي ئيسلامي بە خێرايي دواي دە ڕۆژ سەربکەوێ.

دەسەڵاتداراني ڕژێمي تاغوت و لايەنگراني وايان دەزاني کە دەتوانن ئەم بزووتنەوەيە سەرکوت بکەن. ئەوان چەند مانگ بەرلەوەش تەنانەت بيريان لە ڕووداني وەها بزاڤێکي گەورە نەدەکردەوە.

لە گەلاوێژي ساڵي 1357(ئووتي ساڵي 1978) ڕێکخراوي سي ئاي ئەي دواي لێکدانەوەکاني لە ڕەوشي کۆمەڵگەي ئێران ، واي ڕاگەياندبوو " ئێران لە ڕەوشێکي ئينقلابي يان تەنانەت بەرلە ئينقلابيش دا نييە".

ڕێکخراوي هەواڵگريي بەرگري ئەمريکا دي ئاي ئەش ، لە لێکدانەوەکاني دا وتبووي : چاوەڕوان دەکرێت شا هەتا

دەساڵي ديکە بەشێوەيەکي چالاکانە دەسەڵاتي لەدەستدا بێت.

جۆرج باڵ، تيۆريسيەن و سياسەتمەداري ئەمريکي حەوت گەڵاڵەي بۆ پێشگيري کردن لە سەرکەوتني ئينقلابي ئيسلامي داڕشت و بە بڕشتانە ڕايگەياند کە لە يەکێک لەم قۆناغانەدا، بزووتنەوەي ئێران کۆنترۆڵ دەکرێت.بەڵام ڕاپەڕيني پڕخروشي خەڵکي ئێران قۆناغي تۆکمەوتەواو بووني خۆي هەنگاو بەهەنگا و بە کەمترين خەسارو بە خێراييەکي بێ وێنە تێپەڕ دەکرد تائەوەي کە لە 22 ڕێبەنداني ساڵي 1357(يازدەي فڤرييەي 1979) بەيارمەتي خودا و بەڕێوەبەرايەتي وشيارانەي ئيمام خومەيني (رە) سەرکەوت.

لە ڕاستي دا گەيشتني بەشکۆي ئيمام خومەيني بۆ ئێران و پێشوازي چەند ملوێني خەڵک لەبەڕێزيان، دەوري کاريگەر و مێژوويي مامۆستاي ئاييني لە ڕێنوێني مرۆڤەکان،

خستە ڕوو و نيشاني دا کە ڕاپەڕيني خەڵکي ئێران، ئينقلابێکي ئاگادارانەيەکە بەورەي بەبڕي خەڵک و پێوەندي قووڵي لەگەڵ ڕێبەرايەتي، بۆ گەيشتن بە ئامانجەکەي مکۆڕە.

ئەم ئينقلابە لە ماوەيەکي کورت دا سەرکەوت و دەيەي فەجري ئينقلابي ئيسلامي لێکەوتەوە.

ئيمام خومەيني بۆ شي کردنەوەي ئەم سەرکەوتنە دا فەرمووي: گۆڕانکارييەکي دەرووني لە کۆمەڵگە دا ڕووي دا کە من جگەلەوە بڵێم، پەرجۆيەک بوو، ورەي ئيلاهي بوو، ناتوانم ناوي ديکەي لەسەر دانێم.

پاتريک چاول، وێنەگر و فيلم چێکەري فەرەنسايي کە بە وێنەگرتن و دێکيومێنت چێ کردن لە شەڕي شەش ڕۆژەي عەرەبەکان و ئيسرائيل و شەڕي ڤێتنام ناوبانگي دەرکرد،

لە نۆفل لۆشاتۆ لەگەڵ ئيمام خومەيني ديداري کرد.

دواي ئەوەش سەرداني ئێراني کرد و لە بزووتنەوەي گەورەي خەڵک وێنەي کێشا.

ئەو سەبارەت بە ئيمام خومەيني وتي: هەر جاري هەوەڵ کە ئايەتوڵڵام ديت، زانيم کە ئەو سەردەکەوێ .

ئەو لەگەڵ هەموو کەسايەتيگەلێک کە هەتا ئەو کاتەدا ديبووم جياواز بوو.

جۆرێک وزە لەنێو ڕواڵەتي دا بوو کە هاوشێوەيم نەديتبوو.

ئينقلابي ئەويش لەگەڵ باقي ئينقلابەکان کە لەودا وێنەم گرتبوو، جياواز بوو، خەڵکي ئێران مکۆڕ و پێداگر بوون بەڵام تووڕە و قەڵس نەبوون.

ئەمڕۆ کە زياتر لە سێ دەيە لە ژياني ئينقلابي ئيسلامي تێدەپەڕێ، ئينقلاب لەهەمان ڕێگەي ڕاستەوخۆ ئەبينين کە ئيمام خومەيني (رە) بە ئاواتي درێژەپێداني بوو.

ئەو پيرە فەرزانەيە بە گواستنەوەي ڕوانگەي نابي ئاييني، فێرکاريي مەکتەبي مادي ڕۆژاواي تێک دا و شووناسي ئيسلامي لە دنياي ئيسلام و شووناسي مەعنەوي لە هەموو جيهان زيندوو کردەوە.

ئەو دەيفەرموو: هەموو ئەمانە پێشەکيەکە بۆ ئەوەي ئيسلام دامەزرێت.

ئێمە دەبێ هەموو شتێک هەر ئەو جۆرەي ئێستا بەهێزودەسەڵاتە ڕادەستي بەرەي دواتر بکەين.

ئەو لە وتەيەکي ديکەي دا جەختي کرد: مەبەست ئەوەيە کە وڵاتي ئێمە وڵاتێکي ئيسلامي بێت.

وڵاتي ئێمە بە گوێرەي ڕێبەرايەتيي قورئان، پێغەمبەري مەزن و باقي ئەولياي عيزام، ئيدارە بکرێت.

****

ئەو ڕۆژانە دوکتور ميشل جانسون کارناسي پێوەندي نێودەوڵەتي بەم جۆرە باسي ئەم بابەتەي دەکرد: ئينقلابي ئێران يەکەم سەرکەوتني موسوڵمانان بەسەر ڕۆژاوا، لە دەيەي شازدەي زاييني بەم لاوە دێتە ئەژمار.

خاڵي سەرنج ڕاکێش ئەمەيە کە ئيسلام، هۆي ڕێنوێني ئەم ئينقلابە بوو و هيچ کام لە ئيسمەکاني ڕۆژاوايي وەک ناسيۆناليسم و کاپيتاليسم و کۆمۆنيسم و سوسياليسم دەورێکيان تێدا نەدەگێڕا.

لەو کاتە بەدوا دەسەڵاتداراني گەورەي ڕۆژاوايي بۆ بەرەنگار بوونەوەي مەزنايەتيگەلێک کە ئيمام و ئينقلاب بەدييانهێنا، لەگەڵ توانايي نهێني و توانايي بەربڵاوي ئيسلام ئاشنا بوون. بە واتايەکي تر ئيمام خومەيني نەک تەنيا شەڕ و دوژمنايەتي لەگەڵ ئيسلامي کۆتايي پێ هێنا بەڵکوو بووە هۆي بووژانە وە و گەورەيي ئيسلام لە سەرانسەري جيهان.

ئەمڕۆ دەبينين کە ئاسەواري بووژانەوەي ئيسلام بواري جيهاني بە خۆيەوە گرتووە و لە هەموو ناوچەکاني جيهان سەربەرزي و شانازي دەخولقێنێ. سەرباري پلاني دەسەڵاتداراني فرەخواز لە بواري پەرەي دژايەتي لەگەڵ ئيسلام و لەناوبردني ئينقلابي ئێران، هۆگري بە پەيام و ڕوانگەي ئيمام بووەتە هۆي هاندراني خۆويستانەي خەڵک بەرەو ئيسلام و بزووتنەوەکاني ئيسلامي ڕوو لە پەرەسەندنە.

ئيمام خومەيني (رە) بەرەنگار بوونەوەي جيددي دوو فەرهەنگي زاڵمانە و مونحەتي ئابووري ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا و بەرەنگار بوونەوەي سيستەمي ئابووري سەرمايەداري و هاوبەشي لە کۆمەڵگە ئەرکي هە رموسوڵمانێک بەتايبەت مامۆستاياني ئاييني زاني و لەسەر ڕابوون و وريايي گەلان جەختيان دەکرد.

ئەمڕۆ ئينقلابي ئيسلامي نەتەنيا ئينقلاببێکي سەربەخۆيە کە بە پاوەجێيي لەنێو وڵاتاني جيهان وەک هێماي خۆڕاگري بەرامبەر ستەم و بێ دادگەري باسي لێوە دەکرێت، لەم ڕووەوەيە بووەتە هێماي هەموو کەسانێک کە دەيانەوێ بە چەشنێک بەرەنگاري نيزامي پاوانخواز بن و جيهاد بکەن.

خاتوو بيناز تۆپراک، نووسەري تورک لە وتارێک دا لەژێرناوي " قەبووڵ کراني ئينقلابي ئيسلاميي ئێران لە لايەن ميدياکاني موسوڵمان لە تورکيا " نووسي : ئينقلابي ئيسلامي ئێران وەک هێمايەک بۆ باقي وڵاتاني موسوڵماني بن کۆنترۆڵي ئەمپرياليزم، بە موسوڵماناني جيهان و هەروەها دەوڵەتاني جيهاني سەلماند کە دەکڕێت دەوڵەتێکي سەربەخۆ و ئازاد سازبکرێت کە پشت بە بەرژەوەندييەکاني خۆي ببەستێ.

يەکێک لە گەورەترين هيواو ئارەزووي ئيمام خومەيني (رە) ئەمە بوو کە نەتەنيا گەلي ئێران بە ڵکوو هەموو گەلاني موسوڵمان لە بواري فيکرييەوە سه ر بە ڕۆژاوا نەبن، فەرهەنگ و شووناسي خۆيان بدوزنەوە و فەرهەنگي ڕوولەگەشەي خۆيان کە کارتێکەري ئيسلامي لەسەرە، بناسن و بە کەساني ديکەشي بناسێنن.بەڕێزيان بە ئەدەبياتي ئينقلابي خۆيەوە توخمي باوەڕبەخۆبووني لە دڵي هەموان دا ناشت و گەشەي پێدا.

نيشانەي باوەڕبەخۆ بوون ئەوەيە کە کەسێک بۆ خۆي بايەخ دابنێت و باوەڕي بە تواناييەکاني هەبێت و بە دواي هيواو و ئارەزووهکاني خۆي لە داوێني کەساني تر دا نەبێت.

بەڕێزيان دەيانفەرموو" کەمترين کار ئەمەيە کە ئێمە بيروزەيني لاوان و تەنانەت پيرەکان و بيرمەندان ئامادە بکەين کە ئێمە بۆ خۆمان بنيادەمين و وانييە کە بۆ هەمووشتێک دەستمان بەرەو کەساني تر درێژ بکەين.

ئەگەر باوەڕتان بێت کە ئێمە هەموومان مرۆڤين و هێزي بيرکردنەوەمان هەيە، سەردەکەون.

لە سي و چوارەمين ساڵيادي سەرکەوتني ئينقلابي ئيسلامي ئێران، لەحاڵێکدا کە جيهان شايەتي ئەوەيە کە ڕوانگەي بێ وێنەي ئيمام خومەيني (رە) گشت داگر بووە و هەوڵي ڕاستەقينەي بەئاکام گەيشتووە، ڕێز لە يادوبيرەوەري ئەو کەسايەتيە مەزنە دەگرين.

ئەمڕۆ دەنگدانەوەي خۆڕاگري خەڵکي ئێران و دەنگي حەق خوازانەي ئەوان لە ناوچەکاني ديکەي جيهاني ئيسلام بەهێزەوە دەبيسترێت.

گەلي ئێران باوەڕي بە خۆي هە بوو و سەرباري پيلان و گەمارۆکان، سەردەمي پێشکەوتن و پەرەي تێپەر دەکات و هەر ڕۆژ و سەرکەوتنێکي تازە لە بواري زانست و تەکنۆلۆژيا بە دەست دێنێ.

بە وتەي ڕێبەري مەزني ئينقلابي ئيسلامي " ئەمڕۆ لە ئێراني ئيسلامي کە دەسەڵاتي ئيسلام و قورئان لەودا هيواي هەموو موسولماناني جيهانە، بە يارمەتي خودا ، ئاڵاي ئەهلي بەيت هەڵدراوە و ئێمە دەبينين کە هەموو موسوڵمانان لە ناوچە جۆربەجۆرەکاني ئەم جيهانە ڕێز لەم نيزام و ئەم ئاڵا بەرزەي ئيسلام دەگرن و هەست بەسەربەرزي دەکەن.