چي بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي مه‌ترسييه‌كاني شێرپه‌نجه؟
ماڵپه‌ڕي (ناچراڵ نيوز) له‌راپۆرتێكيدا ئاماژه‌ي به‌گرنگترين ئه‌و گۆڕانكارييانه كردووه كه‌پێويسته مرۆڤ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي مه‌ترسييه‌كاني شێرپه‌نجه بيانگرێته‌به‌ر.
له‌گه‌ڵ پێداگيريكردن له‌سه‌ر به‌كارهێناني زۆري به‌رهه‌مه سروشتييه‌كان‌و خواردني ميوه‌و سه‌وزه‌و راهێناني به‌رده‌وام‌و وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان، پسپۆڕاني ته‌ندروستي زانكۆي ئه‌مستردام له‌هۆڵه‌ندا پێيانوايه ترسي زۆر له‌شێرپه‌نجه كاريگه‌ري نه‌رێني له‌سه‌ر خانه‌كان به‌جێده‌هێڵێت، هه‌روه‌ها ئامۆژگاري خه‌ڵكي ده‌كه‌ن خۆيان له خواردني زۆر و گۆشتي سور بپارێزن، له‌به‌رئه‌وه‌يهانده‌ره بۆ گه‌شه‌كردني خانه شێرپه‌نجه‌ييه‌كان.
ماڵپه‌ڕي (ناچراڵ نيوز) له‌راپۆرتێكيدا ئاماژه‌ي به‌گرنگترين ئه‌و گۆڕانكارييانه كردووه كه‌پێويسته مرۆڤ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي مه‌ترسييه‌كاني شێرپه‌نجه بيانگرێته‌به‌ر.
توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌دانيمارك ئه‌وه‌ي سه‌لماندووه زۆر خواردني كاربۆهيدرات ئه‌گه‌ري توشبوون به‌شێرپه‌نجه زيادده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پسپۆڕاني زانكۆي شيكاگۆ له‌ئه‌مه‌ريكا پێيانوايه خۆپاراستن له‌ژينگه‌ي پيس‌و كه‌ش‌و هه‌واي ژه‌هراوي له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداني سێكس به‌رێگايه‌كي ته‌ندروست هۆكارێكه بۆ خۆپاراستن له‌شێرپه‌نجه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا پسپۆڕاني نه‌خۆشي شێرپه‌نجه ته‌ئكيد له‌سه‌ر ئه‌نجامداني به‌رده‌وامي پشكنين ده‌كه‌نه‌وه‌و داواده‌كه‌ن هه‌مووان پابه‌ندي رێنماييه ته‌ندروستييه‌كان بن.