وتوێژه‌کاني زه‌ريف وئه‌شتۆن
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکا خولي دواتري وتووێژه‌کان له‌نێوان وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامي ئێران وبه‌رپرسي سياسه‌تي ده‌ره‌کي يه‌کيه‌تي ئۆرووپاي ته‌ييد کرد.
به‌پێي ڕاپۆرتي ئيرنا،جێنێفرساکي رۆژي دووشه‌ممه له‌نێوکۆري هه‌واڵنێران داوێراي پشت ڕاست کردنه‌وه‌ي هه‌واڵي وتووێژه‌کاني داهاتووي محه‌ممه‌دجه‌وادزه‌ريف وکاترين ئه‌شتۆن که‌بڕياره له‌ناوه‌ڕاسته‌کاني فێڤرييه له‌نيۆيۆرک دابه‌ڕێوه‌بچێت،وتي: ئه‌م وتووێژانه له‌سه‌رپێشنياري به‌رپرسي سياسه‌تي ده‌ره‌کي يه‌کيه‌تي ئۆرووپا و وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وته‌بێژي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکا خولي دواتري وتووێژه‌کان له‌نێوان وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامي ئێران وبه‌رپرسي سياسه‌تي ده‌ره‌کي يه‌کيه‌تي ئۆرووپاي ته‌ييد کرد.
ئه‌و هه‌رله‌م حاله‌دا جه‌ختيکرد ئێستا به‌رواري سه‌ره‌کي به‌ڕێوه‌چووني ئه‌م کۆبوونه‌وه‌يه دياري نه‌کراوه.
ساکي، له‌باره‌ي ئاماده‌بووني ئه‌گه‌ري جان کري وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئه‌مريکا له‌م کۆبوونه‌وه‌يه داوتي: له‌م باره‌وه‌يش تابه‌ئێستا به‌رنامه‌ڕێژي تايبه‌ت به‌ڕێوه‌نه‌چووه.
کاربه‌ده‌ستاني ئێراني وڕۆژئاوايي رۆژي دووشه‌ممه ته‌ييديان کرد که‌خولي يه‌که‌مي وتوويژه‌کاني ئێران وپێنج کۆيه‌ک به‌مه‌به‌ستي ده‌سڕاگه‌ييشتن به‌ڕێکه‌وتني سه‌ره‌کي، له‌ناوه‌ڕاسته‌کاني فێڤرييه له‌نيۆيۆرک دابه‌ڕێوه‌ده‌چێت.