رۆني سووركردنه‌وه گرنگه چونكه
ئه‌و رۆنانه‌ي كه بۆ مه‌به‌ستي جگه له سووره‌وه كردن ئاماده كراون له كاتێكدا بۆ مه‌به‌ستي سوور كردنه‌وه‌ي خۆراكه‌كان به‌كاردێن، به ئاساني ئۆكسيده ده‌بن و له‌ش دووچاري شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن.
كاتێك رۆن به پله‌ي دوكه‌ڵ كردن ده‌گات پێكهاته‌كاني ده‌گۆڕێن. له كاتي به‌كارهێناني ژماره‌يه‌ك له رۆنه‌كان بۆ سووركردنه‌وه‌ي خۆراك، هه‌ندێك كه‌ف له‌سه‌ري دروست ده‌بێت، ئه‌م كه‌فه نيشانه‌ي ئه‌وه‌يه كه ئه‌و رۆنه‌ي به‌كاري دێنن ئه‌كرۆيوليني تێدايه كه ماده‌يه‌كي ترسناكه بۆ تووش بوون به شێرپه‌نجه. ئه‌م رۆنانه له كاتي سووركردنه‌وه‌دا به ئاساني ده‌بن به دوكه‌ڵ و هه‌ڵمژيني ئه‌م دوكه‌ڵه له رێگه‌ي سيه‌كانه‌وه ده‌چێته ناو له‌ش و نه‌خۆشي دروست ده‌كات.
ئه‌و رۆنانه‌ي كه بۆ مه‌به‌ستي جگه له سووره‌وه كردن ئاماده كراون له كاتێكدا بۆ مه‌به‌ستي سوور كردنه‌وه‌ي خۆراكه‌كان به‌كاردێن، به ئاساني ئۆكسيده ده‌بن و له‌ش دووچاري شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌م رۆنانه تامي خۆراكه‌كانيش ناخۆش ده‌كه‌ن و جواني ره‌نگي خۆراكه سه‌وزه‌كانيش تێك ده‌دات.
كه‌واته هه‌وڵ بده‌ن ته‌نيا ئه‌و رۆنانه بۆ سوور كردنه‌وه به‌كار بێنن كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كراون.
باخچه
nrt2