سوده نه‌زانراوه‌كاني زه‌يتون بزانه
زه‌يتوون به يه‌كێك له‌و خۆراكه به‌سودانه داده‌نريت كه سودێكي گه‌وره‌ي هه‌يه بۆ ته‌ندروستي مرۆڤ ،به‌پێي نوێترين توێژينه‌وه‌ي پزيشكي خواردني زه‌يتون به سروشتي ياخود به‌كارهێناني به شێوه‌ي زه‌يت كه به زه‌يتي زه‌يتون ناسراوه رۆڵێكي گرنگي هه‌يه له پارێزگاريكردني مرۆڤ له هه‌ندێك نه‌خۆشي مه‌ترسيدار وه‌ك جۆره‌كاني شێرپه‌نجه و هه‌روه‌ها مرۆڤ له پيربووني پێشوه‌خت ده‌پارێزێت ،ئه‌مانه‌ي خواره‌وه‌ش سوده نه‌زانراوه‌كاني زه‌يتونه .
• رێگري له تووشبوون به هه‌موو جۆره‌كاني نه‌خۆشي شێرپه‌نجه ده‌كات : به‌هۆي بووني ماده دژه ئۆكسيده‌كان و كارۆتين يارمه‌تي له‌ناوبردني خانه به‌رپرسه‌كاني شێرپه‌نجه ،جگه له‌وه‌ش زه‌يتون به‌سوده بۆ چاودێريكردن و پاراستني مرۆڤ له تووشبوون به جۆره بڵاوه‌كاني شێرپه‌نجه وه‌ك قۆڵۆن – گه‌ده – رێخۆڵه – مه‌مك – پرۆستات .
• رێگري له پيربوون ده‌كات :به‌هۆي بووني ماده دژه ئۆكسيده‌كان يارمه‌تي رێگريكردن له به‌جێهێشتني ئاسه‌واري تيشكي خۆر و سوتانه‌وه له‌سه‌ر پێست ده‌كات ،هه‌روه‌ها به‌كارهێناني زه‌يتي زه‌يتون به به‌رده‌وامي بۆ روخسار ده‌بێته رێگري له پيربووني پێشوه‌خت و تووشنه‌بووني مرۆڤ به‌نه‌خۆشي شێرپه‌نجه‌ي پێست .
• به‌سوده بۆ گه‌ده :به هۆي ئه‌وه‌ي ئاسان هه‌رس ده‌كرێت كاريگه‌ريه‌كي باشي له‌سه‌ر كۆئه‌ندامي هه‌رس هه‌يه و مرۆڤ له قه‌بزي ده‌پارێزێت ،هه‌روه‌ها زه‌يتون مرۆڤ له تووشبوون به نه‌خۆشي قورحه‌ي گه‌ده ده‌پارێزێت .
• به‌سوده بۆ روخسار : زه‌يتون و زه‌يتي زه‌يتون سودێكي زۆريان هه‌يه بۆ شێداركردني روخسار ،ئه‌مه‌ش به‌هۆي بووني ترشه‌چه‌وره سروشتيه‌كان كه ده‌بنه هۆي شێداري و پاراستني پێست .
• رێگري له نه‌خۆشييه‌كاني دڵ ده‌كات : به‌هۆي بووني ماده دژه ئۆكسيده‌كان زه‌يتون و زه‌يتي زه‌يتون رێگري له نه‌خۆشييه بڵاوه‌كاني دڵ ده‌كات و دڵ به‌شێوه‌يه‌كي زۆر باش ده‌پارێزێت له نه‌خۆشييه‌كاني سه‌كته‌ي دڵ ،هه‌روه‌ها به‌سوده بۆ خوێن و بۆرييه‌كاني خوێن .
• به‌سوده بۆ خانمان له كاتي سوڕي مانگانه‌دا :به‌هۆي تێپه‌ڕبووني ته‌مه‌ن و زيادبووني ئازاره‌كاني سوڕي مانگانه و دروستبووني كێشه‌ي ته‌ندروستي له سوڕي مانگانه‌دا و وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ي پله‌ي گه‌رما خانمان تووشي نائارامييه‌كي زۆر ده‌كات ،خانمان ده‌توانن به به‌كارهێناني زه‌يتي زه‌يتون له‌و كێشه‌يه رزگاريان بێت .
• به‌سوده بۆ تووشبوواني نه‌خۆشي شه‌كره :به‌پێي توێژينه‌وه پزيشكيه‌كان ئه‌وه ئاشكراكراوه خواردني زه‌يتون به‌شێوه‌يه‌كي زۆرباش به‌سوده بۆ دووركه‌وتنه له نه‌خۆشي شه‌كره.
• توانايي بينين زياد ده‌كات :به‌هۆي بووني ماده سروستيه‌كاني وه‌ك ماده دژه ئۆكسيده‌كان كاريگه‌ريه‌كي هه‌ستيارانه له‌سه‌ر تواناي بينين دروست ده‌كات و رۆڵێكي كاريگه‌ر و باشي هه‌يه له‌سه‌ر تۆڕي چاو .
• دژه هه‌ڵئاوسانێكي باشه :به‌هۆي بووني چه‌وريه ناتێره‌كان و ڤيتامين C و ماده‌ي پۆليفۆنيۆڵ كه ماده‌يه‌كي دژه ئۆكسيده يارمه‌تي له‌ناوبردني خانه بنچينه‌ييه سه‌ربه‌سته‌كان ده‌دات كه ده‌بنه هۆي هه‌ڵئاوساني لاشه .
• رێگري له ره‌بۆ ده‌كات :به‌هۆي بووني ڤيتامين C له زه‌يتوندا ده‌بێته هۆي كه‌مكردنه‌وه‌ي كاريگه‌ريه‌كاني ره‌بۆ له‌به‌رئه‌وه پێويسته له پێناو رزگاربوون له ره‌بۆ گرنگي به‌خواردني زه‌يتون بدرێت .
• به‌سوده بۆ چاره‌سه‌ري كه‌مخوێني : به‌هۆي بووني رێژه‌يه‌كي باش له ماده‌ي ئاسن له زه‌يتوندا يارمه‌تي دروستيبووني خرۆكه سوره‌كان ده‌دات ،هه‌روه‌ها بڕێكي باش له ئۆكسجين بۆ خانه‌كان دابين ده‌كات ،له‌به‌رئه‌وه هه‌ركه‌سێك به‌ده‌ست كه‌مخوێني ده‌ناڵێنێت رۆژانه بڕێكي باش له زه‌يتون بخوات .
• په‌ستاني خوێن كه‌مده‌كاته‌وه : به‌هۆي بووني چه‌وريه ناتێره‌كانه‌وه ده‌بێته ئامرازێكي خێرا بۆ دابه‌زاندني په‌ستاني خوێن .
SNN – به‌شي ته‌ندروستي