ڕوانگه‌ي داوود ئۆغڵۆ له‌سه‌ر به‌شداري کورد له ژێنێڤ-2
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي تورکيا ڕايگه‌ياند که کورده‌کان له ژێنێڤ-2 به‌شدارن و لێدوانه‌کاني پارتي ئاشتي و ديموکراسي له‌سه‌ر به‌شداري نه‌کردني کورد له‌و کۆنفڕانسه دووره له ڕاستي.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ له گفتوگۆيه‌کي ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵي NTVmsnbcسه‌باره‌ت به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ريي کوردي له باکووري سووريا وتي: ئه‌م بابه‌ته کاريگه‌ريي ناکاته سه‌ر هاوکێشه‌کاني ژێنێڤ-2.
داوود ئۆغڵۆ سه‌باره‌ت به به‌شداريي کورده‌کان له کۆبوونه‌وه‌ي ژێنێڤ-2 وتي: پارتي ئاشتي و ديموکراسي و پارتي يه‌کێتي ديموکراتي کوردي سووريا (PYD) ڕايانگه‌ياندووه که کورد له ژێنێڤ-2 دا به‌شدار نييه که‌چي ئه‌م بابه‌ته درۆيه.
وتيشي: گوڵته‌ن کشاناک هاوسه‌رۆکي په‌يه‌ده ڕايگه‌ياندبوو که ده‌وڵه‌تي تورکيا ڕێگري کردووه له به‌شداريي کردني کورد له کۆنفڕانسي ژێنێڤ که ئه‌م پاگه‌نده به ته‌واوه‌تي ڕه‌تده‌که‌ينه‌وه.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي تورکيا ڕايگه‌ياند که کورده‌کان له ژێنێڤ-2 به‌شدارن و لێدوانه‌کاني پارتي ئاشتي و ديموکراسي له‌سه‌ر به‌شداري نه‌کردني کورد له‌و کۆنفڕانسه دووره له ڕاستي.
ڕاشيگه‌ياند: عه‌بدولحه‌کيم به‌شار، سياسه‌تواني کوردي سووري و جێگري سه‌رۆکي ئيئتيلافي به‌رهه‌ڵستکاران، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌نداماني ئيئتيلافي به‌رهه‌ڵستکاراني سووري له ژێنێڤدا بوون و ئه‌گه‌ر کورد به‌شداريي پێنه‌ده‌کرا له کۆنفڕانسه‌که، بێ گومان تورکيا ناڕه‌زايه‌تي به‌م بابه‌ته ده‌رده‌بڕي.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي تورکيا زيادي کرد: ئێمه ساڵي 2013 به بريارێکي بوێرانه ساڵح موسليم، هاوسه‌رۆکي پارتي يه‌کێتي ديموکراتيکمان بانگهێشت کرد بۆ تورکيا و مه‌رجمان بۆي دياري کرد که له‌گه‌ڵ ڕژيمي ئه‌سه‌د هاوکاري نه‌کات، هاوڕيزي به‌رهه‌ڵستکاران بێت و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ري ڕانه‌گه‌يێنێت که چي دواتر به ده‌نه‌داني ڕووسيا و هه‌ندێ وڵاتي لايه‌نگري ئه‌سه‌د دووباره چوونه ڕيزي ياريده‌راني حکوومه‌تي ديمه‌شق.
ئه‌وه‌شي وت که ئيئتيلافي به‌رهه‌ڵستکاراني سووري دواتر له‌و گۆڕاني هه‌ڵوێسته‌ي PYD تووڕه‌بووه و ئاماده نه‌بوو لايه‌نگراني ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ خۆي به‌شداريي بدات له ژێنێڤ-2.
داوود ئۆغڵۆ له کۆتاييدا ئه‌و کاره‌ي په‌يه‌ده‌ي به سه‌مبۆلي ئێپۆرتۆنيزم وه‌سف کرد.