چاره‌سه‌ركردني سه‌ر ئێشه به‌بي ده‌رمان
سه‌ر ئێشه ئاماژه‌يه‌كه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ي هه‌ندێك فه‌رماني جه‌سته، يان نيشانه‌يه‌كه بۆنه‌خۆشيه‌ك، وه‌ك جيوبي لوت، به‌ڵام باشتروايه به‌بێ په‌نابردن بۆده‌رمان به‌رێگايه‌كي سروشتي‌و له‌رێگه‌ي چه‌ند رێنامايه‌كي ئاسانه‌وه لێي دوربكه‌وينه‌وه له‌وانه:
• ئاوخواردنه‌وه‌ي زۆر، وشك بونه‌وه‌ي جه‌سته يه‌كێكه له‌هۆكاره‌كاني سه‌رئێشه، كاتێك هه‌ستت به‌ئازاري سه‌رت كرد پێويسته به‌هێواشي ده‌ست بكه‌يت به‌ئاوخواردنه‌وه.
• دوركه‌وتنه‌وه له‌ئامێري كۆمپيوته‌ر، ئه‌و تيشكانه‌ي له‌ئامێري كۆمپيوته‌ره‌وه ده‌رده‌چێت ده‌بێتنه هۆي ئه‌وه‌ي هه‌ست به‌ئازاري سه‌ر بكه‌يت، بۆيه باشتر وايه كه‌مێك لێي دوربكه‌ويته‌وه‌و هه‌وايه‌كي پاك هه‌لمَژيت.
• هه‌ناسه‌دان به‌هێواشي، كاتێك توشي سه‌رئێشه بويت، باشتروايه هه‌ناسه‌ي قوڵ له‌لوته‌وه هه‌لمژيت‌و به‌هێواشي له‌ده‌مه‌ووه بيده‌يته‌وه له‌پێناو هێوركردنه‌وه مێشكدا.
• ئاوخواردنه‌وه‌ي زۆر، وشك بونه‌وه‌ي جه‌سته يه‌كێكه له‌هۆكاره‌كاني سه‌رئێشه، كاتێك هه‌ستت به‌ئازاري سه‌رت كرد پێويسته به‌هێواشي ده‌ست بكه‌يت به‌ئاوخواردنه‌وه.
• خواردنه‌وه‌ي چا له‌گه‌ڵ ليمۆ، خواردنه‌وه‌ي كوپێك چا‌و تێكه‌ڵكردني ئاوي ليمۆ له‌گه‌ڵيدا به‌گه‌رمي پاشان خواردنه‌وه‌ي ده‌بێته‌هۆي ده‌ربازبون له‌سه‌رئێشه.
• خه‌وتن له‌روناكيه‌كي كزدا، روناكي به‌هێز هه‌ستكردن به‌ئازاري سه‌رئێشه زياد ده‌كات، بۆيه باشتر روايه له‌ژورێكدا بخه‌ويت روناكي كه‌م بێت.
• شێلاني سه‌ر، ده‌توانرێت به‌نه‌رمي سه‌ر مه‌ساج ياخود بشێلرێت له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ي ئازاره‌كانيدا.
کوردی نیوز