• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 521
  • پێنج شەممه 3/11/1392
  • رۆژژمێر :

هەڵوەشێندراني هەندێ گەمارۆي سە ر ئێران

 جێگري بەشي مافەواني و نێودەوڵەتي وەزيري دەرەوەي ئێران وتي : فەرماني  هەڵوەشاني هەندێ  گەمارۆي ئەمريکا بەدژي کۆماري ئيسلاميي ئێران لە چوارچێوەي ڕێککەوتني ژنێڤ   چەند کاتژمێر لەمەوبەر لە ماڵپەڕي دەوڵەتي ئەو وڵاتە نيشان درا.

سەيد عەباس عەراقچي،  شەوي سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەيامنێرمان، وەستاني گوشاري سەر کڕياراني نەوتي ئێران بۆ کەم کردني کڕيني نەوت و دروست کردني کەناڵگەلێک  بۆ سات و سەوداي  ماددەي خۆراکي، دەرماني، کەرەستەي پزيشکي، خەرجي چارەسەر کران و خەرجي خوێندکاري ، بەشێک لەم فەرمانگەلە  ڕاگەياند.

جێگري بەشي مافەواني و نێودەوڵەتي وەزيري دەرەوەي ئێران وتي : فەرماني هەڵوەشاني هەندێ گەمارۆي ئەمريکا بەدژي کۆماري ئيسلاميي ئێران لە چوارچێوەي ڕێککەوتني ژنێڤ چەند کاتژمێر لەمەوبەر لە ماڵپەڕي دەوڵەتي ئەو وڵاتە نيشان درا.

عەراقچي وتي:  بەگوێرەي فەرمانەکان گەمارۆکاني هاوپێوەند بە هەناردەکردني بەرهەمي پترۆشيمي ئێران، بازرگاني کردني زێڕ و ئاسني  گران قيمەت، پيشەسازي ئۆتۆموبيل، پيشەسازي فڕۆکەوانە بەتايبەت  کەرەستەي يەدەکي و پشکنينەکاني تەکنيکيش  هەڵدەوەشێتەوە.

 جێگري وەزيري دەرەوەي ئێران وتيشي: بەگوێرەي ئەم فەرمانگەلە چوار ميليارد و دووسەد ملوێن دولار لە داهاتي نەوتي ئێرانيش لە ماوەي  شەش مانگ دا  ئازاد دەکرێت.