سودي توێكڵي مۆز
توێژينه‌وه زانستييه‌كان ئاشكرايانكردوه، كه وا توێكڵي مۆز به‌هه‌مانشێوه‌ي مۆزه‌كه سوودي هه‌يه‌و ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردني چه‌ند نه‌خۆشييه‌ك.
ڕۆژنامه‌ي (ده‌يلي مه‌يل)ي به‌ريتاني بڵاويكرده‌وه، زاناكان ئاشكرايانكردوه توێكلي مۆز گه‌لێك سودي هه‌يه، به‌تايبه‌ت له‌بواري جوانكاريدا ده‌توانرێت بۆ سپيكردنه‌وه‌ي پێست‌و سافكردني به‌كاربهێنرێت، چاره‌سه‌ري زيبكه‌ش ده‌كات‌و هه‌روه‌ها سودي بۆ قژ هه‌يه، بۆ چالاكردني خانه‌كان‌و زوو درێژ بونه‌وه‌ي قژه‌كه.
هه‌روه‌ها توێكڵي مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به‌كانزاي (مه‌گنيسێۆم) كه سودي هه‌يه بۆ چالاكردني مێشك‌و باري ده‌روني كه‌سه‌كه جێ‌گير ده‌كات، به‌چاره‌سه‌رێكي زۆر باشي ئازاري سه‌ر داده‌نرێت ئه‌ويش به‌داناني توێكڵي مۆزي ته‌واو پێگه‌يشتوو له‌سه‌ر بۆ ماوه‌ي (15) خوله‌ك، زانايان ئه‌وه‌شيان ئاشكراكردوه كه توێكڵي مۆز بۆ سوتاوي پێستيش به‌سوده.
توێژينه‌وه زانستييه‌كان ئاشكرايانكردوه، كه وا توێكڵي مۆز به‌هه‌مانشێوه‌ي مۆزه‌كه سوودي هه‌يه‌و ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردني چه‌ند نه‌خۆشييه‌ك.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر توێكڵي مۆز بكوڵێنرێت‌و ئاوه‌كه‌ي بخورێته‌وه ئه‌وا سوودي ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ري نه‌خۆشي به‌رزبوونه‌وه‌ي په‌ستاني خوێن.
له‌توێژينه‌وه‌يه‌كي ديكه‌ي به‌رازيليدا كه له‌ڕۆژنامه‌ي (كۆمه‌ڵه‌ي كيميايي ئه‌مه‌ريكي) بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، به هه‌مان شێوه توێكڵي مۆز بۆ پاكردنه‌وه‌ي ئاو له‌ماده زيانبه‌خشه‌كاني ناوي به‌كارده‌هێنرێت‌و ده‌شتوانرێت توێكڵي مۆز بۆ ڕه‌ونه‌قدان به‌پێڵاوي چه‌رم‌و زيو به‌كاربهێنرێت.
ته‌ندروستي
Radionawxo