ئێران پيتاندني ئۆرانيۆمي 20 له سه‌دي وه‌ستاند
به‌ڕێوه‌به‌ري گشتي کاروباري پادمانه‌کاني ڕێکخراوه‌ي وزه‌ي ناڤۆکي ئێران ڕايگه‌ياند که بڕياري وه‌ستاندني پيتاندني ئۆرانيۆمي 20 له سه‌د، جێبه‌جێ کراوه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: محه‌مه‌د ئه‌ميري به ئاژانسي ئيرنا وتي: پڕۆسه‌ي ئۆکسيد کردن و ته‌ڕکردنه‌وه‌ي پاشه‌که‌وتي 196 کيلۆگراميي ئۆرانيۆمي 20 له سه‌د ده‌ستيپێکردووه.
له سه‌روبه‌ندي جێبه‌جێ کردني ڕێککه‌وتني ژێنێڤ، ئێران به ئاماده‌بووني پشکێنه‌راني ئاژانسي نێونه‌ته‌وه‌يي وزه‌ي ناڤۆکي، پيتاندني 20 له سه‌دي ئۆرانيۆم له سايته‌کاني نه‌ته‌نز و فێردۆي هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ي تيمي دانوستانکاري ناڤۆکي ئێران، ڕاشيگه‌ياند: په‌يوه‌ندييه‌کاني نێوان زنجيره دووانه‌کان له نه‌ته‌نز و فێردۆ بۆ به‌رهه‌م هێناني ئۆرانيۆمي 20 له سه‌د داخراوه.
ئه‌وه‌شي ڕاگه‌ياند که ئه‌و ئامێر و که‌ره‌ستانه‌ي که بۆ به‌رهه‌مهێناني ئۆرانيۆمي 20 له سه‌د به‌کار ده‌هێنران تايبه‌ت ده‌درێن به به‌رهه‌م هێناني ئۆرانيۆمي 20 له‌سه‌د، پيتێندراو.
ئه‌ميري زياتر وتي که پڕۆسه‌ي ئۆکسيد کردني نيوه‌ي پاشکه‌وتي 196 کيلۆگرامي ئۆرانيۆمي 20 له سه‌د ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستيپێکردووه و له ماوه‌ي 6 مانگ دا و هه‌ر مانگ 15 کيلۆ له‌و پاشکه‌وته ئۆکسيده ده‌کرێته‌وه.
ئاشکراشي کرد که بڕياره نيوه‌ي ديکه‌ي ئه‌و پاشه‌که‌وته ته‌ڕ بکرێته‌وه و له ماوه‌ي سێ مانگ دا و هه‌ر سێ حه‌وته يه‌ک سيله‌ندري ته‌واو بکرێت.